دوێنێ سێشەممە ٢٣/٧/٢٠١٩ گۆڕێکی بە کۆمەڵ هەڵدرایەوە لە پارێزگای سەماوە کە تەرمی دەیان ژن و مناڵی کوردزمانی تێدا بوو. قوربانیەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە هاوڵاتیانی مەدەنی و بێدیفاعی دێهاتەکانی کوردستان بوون کە لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا لەلایەن رژێمی دڕندەو شۆڤێنسیتی بەعسەوە بە کۆمەڵ کوژرابوون. هەڵدانەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە جارێکی دیکە ئازارو ناسۆری کۆمەڵکوژیی دەیان هەزار هاوڵاتی کوردزمانی هێنایەوە سوێ، کە …
Read More »بەڵگەنامەکان
نابێ رێگا بدەین بە پاساوی نەبونی مۆڵەت، نوسینگەو بارەگای هیچ حزب و رێکخراوێک یاساغ بکرێت
لە هەفتەی ڕابردوودا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم! قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی ڕاگەیاند کە ئەو حزب و ڕیکخراوە سیاسیانەی مۆڵەتی فەرمیان نیە، دادەخرێن…، نمونەی ئەم بڕیارە یەکەم جارنیەو لەڕیزی ئەو بڕیارانەیە کە دژ بە ئازادی سیاسی و ئازادی ڕێکخراوبونە، بڕیاری حزبێکی میلیشیایە کە هێزە چەکدارەکانی هیچ جۆرە مۆڵەتێک نایگرێتەوەو بەزۆر سەپێنراوە، بڕیارێکە بۆ مەبەستی بەرژەوەندی سیاسی حزبەکەیان و سەوداو مامەڵەیانە لەگەڵ ووڵاتانی …
Read More »کۆتایهاتنی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن و بارگرژی نێوان لایەنەکانی بەشدار!
وەکو پێشتر حزبی ئێمە بەدروستی رایگەیاند کە ئەوەی ناویان لێنابوو”هەڵبژاردن” بۆ پەرلەمانی عێراق شتێك نەبوو بێجگە لە گاڵتەجاڕیەکی سیاسی. ئەوەبوو خەڵکی هوشیاری کوردستانیش، هاوشانی خەڵکی عێراق، بە کردەوە ئەم گاڵتەجاڕیەیان ریسواکردو بە بایکۆتکردنی فراوان وەڵامێکی شایستەیان بەهەموو ئەو هێزانەی بۆرژوازی، بە ناسیۆنالیست و ئیسلامیەوە، دایەوە. خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی فراوان نایەکی گەورەیان بەرووی دەسەڵاتی ئیسلامی –تائیفی مشەخۆرو …
Read More »سزادان و هەڕەشەکردن لە کارمەندان و مامۆستایان پێشێلکردنی ئازادیە و دژی دەوەستینەوە!
بەدوای بەرێوەچونی مانگرتن و خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایان و مووچەخۆران و خەڵکی ناڕازی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان لەدژی سیاسەتی درێژەدان بە پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێم و دەزگا جاسوسیەکانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی ناو حکومەت، دەستیان داوەتە سزادان و هەڕەشەو چاودێریکردنی هەڵسوڕاوان و چالاکوانانی ناڕەزایەتیەکان. دەسەڵاتدارانی هەولێر، سەرباری راوەدونان و پەلاماردانی خۆپیشاندەران، سزای ١٩ مامۆستای داوە بە بڕینی مووچەکانیان و جێگۆڕکێکردن بە …
Read More »پەیماننامە(میثاق)ی دەوڵهتی کوردستانی سهربهخۆ!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: بهوپێیهی که ڕێفراندۆم، ڕاپرسی خهڵکه سهبارهت بهوهی دهیانهوێت کوردستان جیابێتهوه، یان لهچوارچێوهی عێراقدا بمێنێتهوه، بهپێویست کۆمهڵگای کوردستانی خستۆته بهردهم دوڕیانێکهوه. کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵكی ستەمدیدە بە دەست فیدراڵیزمی قەومی و تائیفی کۆنەپەرستانە و گێرەوکێشەی نێوان حکومەتی قەومی ئیسلامی بەغدا و دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردەوە گرفتارن، بهرژهوهندیان لهوهدایه کهرێگای جیابونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ …
Read More »ئەو بەڵگەنامانەی کەتاوانەکانی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرابەر بەکۆمۆنیستەکان ئاشکرادەکەن!
بەڵگەنامەکانی یەکەم بەڵگەنامەکانیی دووەم بەڵگەنامەکانی سێهەم بەڵگەنامەکانی چوارەم
Read More »با خاڵی کۆتایی ڕستە دانێین و دێڕی تازە بە کاپیتاڵێکی نوێ دەستپێبکەین!
نووسینی لاوژە جەواد: سەردەشت عوسمان بەدوای ئەوەی کە هەڕەشەی لێدەکرێت لە وتارێکیدا بەناونیشانی کاتی زەنگی مەرگم لێدرا پێماندەڵێت” تا ئهو شوێنهی كه ماوین ئهبێت قسهبكهین، لهو شوێنهش، كه تهمهنمان كۆتاییهات با هاوڕێكهم خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سهر دێڕێكی نوێ و سهر لهنوێ دهستپێبكاتهوه” سەردەشت عوسمان وەک نمونەی شێوەیەک لە ناڕەزایەتی نوێ بەتایبەتی بەدوای پرۆسەی بەناو ئازادی عیراق بەرامبەر دەسەڵاتی …
Read More »نەخشەرێگای دەرهێنانی کۆمەڵگای کوردستان!
بۆ پێشەوە بەرەو دەسەڵاتدارێتی شورایی لە کاتێکدا کۆمەڵگای کوردستان بەرەو پێنجەمین ساڵیادی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ ی شوبات دەچوو، جارێکی تر جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ژنان و لاوان و خەڵکی ئازادیخوازو بێدەرەتان لە دژی هەژاری و تاڵان و بڕۆی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان هاتنەوە مەیدان. بزوتنەوەی١٧ی شوباتی رابردوو بە هۆی ئاستەنگیەکانەوە، بە تایبەتی بێبەریبونی لە ڕابەریەکی کارساز و شۆڕشگێڕو سەراسەری و گرفتاربونی …
Read More »مانیفێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان لەکوردستان پێشەکیەکی پێویست: ئەم بەڵگەنامەیەی بەردەستان کە لەکۆنگرەی چواری حزبدا بڕیاری لەسەر دراوە، لەپلینۆمی دوای کۆنگرە، کۆمیتەی ناوەندی وەکو بەڵگەنامەیەكی نێوخۆیی حزب پەسەندی کرد و مافی بڵاوکردنەوەی بۆ دەرەوەی حزب سپارد بەمەکتەبی سیاسی. ئێستا بەهۆی ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیانەی کە لەم ماوەیەدا پێش هاتووە، مەکتەبی سیاسی بەپێویستی زانی کە ئەم بەڵگەنامەیە بۆ …
Read More »بانگهوازێک بۆ ئازادیخوازان و لایەنگرانی دەنگی ئازاد لەناو رەوەندی کوردی
با لەدژی پەلاماری یەکێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوەستینەوە ئهمڕۆ لهدرێژهی ههڕهشهو گواستنهوهو دهستگیرکردن و سهیارهسوتاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە ناڕازیەکانی کوردستان، هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵك لەشاری سلێمانی. سەرەتا ناوچەی نزیك خۆپیشاندانەکەیان بەهێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکان میلیتاریزه کردو دواتر هەوڵیان دا بەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رشتنی گازی فرمێسك رێژ و دەستگیرکردنی …
Read More »