Home 6 بەڵگەنامەکان (page 3)

بەڵگەنامەکان

ڕەشنوسی دەستوری هەرێم بەڵگەنامەی کۆنەپەرستی بۆرژوازی کورد ‌و سەپاندنی سه‌رکوت ‌و بێمافی خەڵکە و دەبێ به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ڕەت بکرێتەوە!

 ڕەشنوسی دەستوری هەرێم ‌نزیکەی ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به ‌به‌شداری‌ و ڕه‌زامه‌ندی حزبه‌ بۆرژوا قه‌ومی ‌و ئیسلامیه‌کان، که‌ئێستا به‌شێکیان به‌رگی ئۆپۆزسیۆنیان له‌به‌رکردووه‌، له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و بەبێ بەشداری ئه‌وان، داڕیژرا. ئه‌م ده‌ستوره‌ که ‌به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای دوای جه‌نگ‌ و هاتنەناوەوەی ئه‌مریکا و دابەشکردنە نەتەوەیی ‌و ئاینی ‌و تایه‌فه‌گه‌ریەکانی دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌، له‌ژێرناوی دیموکراسیدا، به‌هیچ جۆرێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیاتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ و …

Read More »

پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕگێڕانه‌ی ئێستای کوردستان!

خه‌بات  له‌پێناو ژیانێكی‌باشتردا: هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17ی شوبات، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دوای 20 ساڵ له‌پێشێلکردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران وبێبه‌شان، یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی بێبه‌شان لێیداو سه‌ره‌تای به‌کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستا، ده‌ستی پێکرد.  ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌‌ ناڕه‌زایه‌تی ‌و شۆڕشگێڕیه‌كانه‌ له‌دژی سته‌م وسه‌رکوت ونه‌داری، كه‌ تاوەكو ئێستا له ‌باكوری ‌ئه‌فریقاوه ‌تا ڕۆژهه‌لاتی ‌ناوەڕاستی ‌گرتۆ‌ته‌به‌ر. شۆڕش …

Read More »