Home 6 بزوتنەوەی کرێکاری!

بزوتنەوەی کرێکاری!

کرێکارانی ”ئەمازۆن” ٥٥ سەعات کاردەکەن لە هەفتەیەکدا

ئاماده‌کردنی: سالار حه‌مه‌سه‌عید  کرێکارانی ”ئەمازۆن” لە هیلاکی دا بە پێوە خەویان لێدەکەوێ بەپێی هەواڵگری ”سەندەی میرەر” کرێکارانی کۆمپانیای جیهانی ”ئەمازۆن” بەهۆی درێژی سەعاتەکانی کارکردن هیندە ماندوو و هیلاک و لەکاتێکدا کە ڕاوەستاون بەپێوە خەویان لێدەکەوێ، وەزیاتریش لەمە لەژێر زەخت وفشاری کاری قورسدا کە داوایان لێدەکرێ، ڕادەیەک لەکار ئەنجام بدەن کە بۆتە هۆی بێخەویان و لەپەلوپۆکەوتنیان. ئەمە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی هەواڵگری. هەر ... Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید، سالار حەمە سەعید، شوان عەزیز کرێکارانی شارەوانی بەسرە خۆپیشاندان دەکەن بۆ جێگیرکردنی ئەو کرێکارانەی بە رۆژانە کاردەکەن. فەرمانبەر و کرێکارانی شارەوانی بەسرە، ڕۆژی ٢شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧ خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست، داواکاریان ئەوە بوو کە وەک وەزارەتەکانی دیکە ئەو کرێکارانەی بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن دایانمەزرێنن بە جێگیری. لەسەر حکومەتە کە زەویان بۆ دابین بکات و بەدەریان بکات لە بڕیاری ٢٥٢ی ... Read More »

مانگرتنی کرێکارانی قەسابخانەکانی Tican و Danish Crown بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ کرێکارانی ئەم دوو قەسابخانەیە کۆتایی هات….

    ئامادەکردنی لاوژە جەواد     لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا کرێکارانی ئەم دوو شەریکەیە کە ژمارەیان نزیک حەوت هەزار کرێکاربوو دەستیان لەکار کێشایەوە. هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنامەی کاری ساڵی 2014 کە خاوەن کار ویستی سودی بۆ قازانجی خۆی لێوەربگرێت. لەم شەریکانە بەشێوەی کۆنتراکتی گشتی کاردەکرێت، خاوەن کار لە شەریکەیTican لە چەند مانگی ڕابردودا ئەم کۆنتراکتە کرابوە تاکەکەسی ... Read More »

ئیرادەی مەحمودی ساڵحی بە زنجیرکردن،  تیك ناشکێنرێ، ئەو زنجیر شکێنە…

مەحمود ساڵحی، هەڵسوراو و رابەری بزووتنەوەی کرێکاری و لە کەسایەتییە دیارەکانی خەباتی کرێکاری لە کوردستان، لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز لە بەشی تایبەتی نەخۆشییەکانی دڵ دەست بەسەرە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست بۆپێشەوە کەوتووە دڵی ناوبراو تەنیا لە سەدا ۲٠ تا ۲٥ کار دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بە مێتودی “ئێکۆکاردیۆگرافی” پشکنینی بۆکراوە. مەحمودی ساڵحی هەردوو قاچی ... Read More »

به‌ریتانیا: چه‌ند هه‌وڵی کرێکاری

ئاماده‌کردنی: سالار حمه‌سه‌عید یه‌که‌م: خەڵکی بێکار و بێ خانەولانە و تەنانەت کرێکارانیش بەتەوژم ڕوودەکەنە : فوود بانک  (بانکی خواردەمەنی) خەڵکی کرێکار وبێکاری شارەکانی بەریتانیا  زیاتر لەهەر کاتێکی تر پەنا دەبەنە بەر (فوود بانک واتە بانکی خواردن) کە خۆراکێکە بۆ کەسانی زۆر نەدار ونەبوو و بێ دەرەتان تا خواردنەکەیان بۆ ئەو ڕۆژە یا ئەو ژەمە دابین بکەن. ئەمە لە یەکێک لەدەوڵەمەندترین ... Read More »

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەریەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید        کرێکارانی مۆندیالی قەتەر کۆیلەن و گۆڕ بینا دەکەن! لەندەن/ سکای نیوز/ www.skynewsarabia.com/web/article/985495 ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی ئاگاداریدا لە هەلومەرجی نالەباری کرێکارانی بیانی لە قەتەر بۆ بیناسازیەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢. سەردێری ڕۆژنامەکە لەسەر پێشێلکاریەکان بوو کە” کرێکارانی بیانی لە قەتەر کرێکار نین، بەڵکو کۆیلەن، گۆڕ بینا دەکەن، نەوەک یاریگا”. بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەو کرێکارانەی ... Read More »

هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید فەرەنسا: ١٨-٩-٢٠١٧ ناڕەزایەتی لە فەرەنسا لە هەڵکشاندایە لە دژی هەموارکردنی یاسای کار لە لایەن سەرۆکی فەرەنساوە. شوفێرانی لۆری ڕێگاکان دەگرن. شوفێرانی لۆری لە فەرەنسا دەچنە پاڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە دژی ئەو یاسایەی کە ماکرۆن، سەرۆکی تازە هەڵبژێرراوی فەرەنسا، ڕایگەیاندووە بە مەبەستی هەموارکردنی یاسای کار. وەک لە وێنەکەدا دیارە یەکێک لە شوفێرەکان کە ئاڵای (هاوپەیمانی ... Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان!

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید  – ماکرۆن رووبەڕووی یەکەم تاقیکردنەوەی سەرشەقام دەبێتەوە لە بەرامبەر یاسای کاری تازەیدا. فەرەنسا/ فرانس پرێس بەپێێ سەرچاوە حکومیەکان پتر لە ٢٢٠ هەزار فەرەنسی، و بەپێێ یەکێک لە نەقابە کرێکاریەکان ٤٠٠ هەزارفەرەنسی؛ ڕۆژی ٣شەممە ١٢/٩/٢٠١٧ خۆپیشاندانیان بەڕێخست دژ بە پێداچوونەوە بە یاسای کار. کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن سوورە لەسەر پاشەکشە نەکردن لێی. وەزارەتی ناوەخۆ ... Read More »

ژاپۆن شیعاری” نا بۆ کارکردن تاوەکو مردن” بەرزدەکاتەوە

    ئامادەکردنی: ئاراس رەشید: By Rochelle Kopp نوێنەران لەپەرلەمان و خاوەن کۆمپانیاکان لە ژاپۆن لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی سەعات کار، و بەدەستهێنانی هاوسەنگیەکی باشتر لە نێوان کار و ژیان لەبەرژەوەندی فەرمانبەران. ئەمەش هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانێکی گەورە کە کاری کردۆتە سەر بەرهەمهێنان. حکومەتی ژاپۆن لەو کەمپینەی لەم دواییانەدا دەستی پێکردوە؛ بەهیوایە ئابووری باشتر بکات و ڕێگە لە فەرمانبەرانی(بەژن و ... Read More »

کارگەی ڕستن لە المحلەی میسر: لانەی بزووتنەوەی کرێکاریە لە میسر، کە سونەتەکانی خۆی پاراستووە

کورتەیەکی مێژوویی بزووتنەوەی کرێکاری ئەم شارە پیشەسازیە ئامادەکردنی: ئاراس رەشید دوای ئەوەی مانگرتنی کرێکارانی ڕستن لە المحلە لە سەرەتای مانگی ئاب دەستیپێکرد و بەردەوامی هەیە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان. کە پێکهاتوە لە سەرفکردنی دەرماڵەی کۆمەڵایەتی و لابردنی دەرماڵەی خۆراک وجیاکردنەوەیان لە کەرتی گشتی وەک ئاشەکان و زەیت و سابوون. هەروەها هەڕەشەکردنی کرێکاران لە هەڵکشان و بەردەوامی مانگرتنەکەیان تاوەکو جێبەجێکردنی داواکاریە شایستەکانیان. ... Read More »