Home 6 بەیاننامەکان! (page 13)

بەیاننامەکان!

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە! دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە برینی ٤٦ کەسیان سەختە. هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، کە …

Read More »

پاراستنی دانیشتوانی کوردستان لە مەترسی شەری ناوخۆو دابینکردنی ئایندەیەکی رووناك، هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری و دابینکردنی دەسەڵاتی شوراکانە!

بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستان: جەماوەری خەڵکی کوردستان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان ! توندبوونەوەی کێشەی نێوان هێزەکانی پێکهێنەری حکومەتی بنکە فراوان لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم کە رەنگدانەوەی شکست و بنبەستی سیاسی‌و قەیرانی حکومەتی‌و دابەشبوونیانە بەسەر کێشمەکێش و بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، ئاسۆیەکی مەترسیدار دەخەنە پێش کۆمەلگای کوردستانەوە. ئەو حیزبانەی کە وایان رادەگەیاند پێکەوە خۆشگوزەرانی‌و ئارامی بۆ خەڵك دابین دەکەن، ئێستا لەناو گێژاوی بنبەستی …

Read More »

نارەزایەتیەکانی خەڵكی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانیان بەرهەق‌و رەوایە!

ماوەی چەندرۆژێکە لە چەندین شاروشارۆچکەی کوردستاندا نارەزایەتی‌و خۆپیشاندان لە بەرامبەر کەمیی کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا دەستی پێکردوە. لە هەندێ جێگا پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بنکەفراوانی بۆرژوازی کورد پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوەو چەندین کەسیان بریندارو دەستیگرکردوە. شێوازی نارەزایەتی‌و دروشمەکان‌و دەربڕینەکانی خۆپیشاندەران کە بەشێکی بەرچاویان لاوانن، ئاستی توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی بۆرژوازی “خۆماڵی” دەخاتەروو کە دوای زیاتر لە دوو دەیە سەرەتاییترین …

Read More »

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ؛

سیاسەتی جەنگخوازانەو سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی تورکیا بەدوای مۆرکردنی رێکەوتنی نێوان ووڵاتانی( ٥+١ ) لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ روبەرووی ئاڵوگۆڕی هاوکێشەی سیاسی و ئارایشدانەوەی هاوسەنگی نێوان بلۆک‌و قوتبە ناوچەییەکانی بۆرژوازی. پەیوەندی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکاو دەوڵەتانی رۆژاوا، لە پەیوەندیەکی دوژمنکارانەوە دەگۆڕێت و بۆ رێکخستنی ململانێ‌و کێشمەکێشەکانیان لەچوارچێوەی پەیوەندیەکی دیپلۆماسیدا. بەمەش ئەمریکاو رۆژاواوە جێگاورێگای دەوڵەتی ئێرانیان …

Read More »

گێچەڵکردن بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی یەکێتیەوە مەحکومە.!

بەپێی راگەیەنراوی سکرتاریەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران کە لە ٤ی مارس بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی سێشەممە رێکەوتی ٣ی مارسی ٢٠١٥ هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە بەبیانووی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، هەڵیان کوتاوەتە سەر (کەمپی ئازادی) حیزبی ناوبراو لە شارۆچکەی کۆیەو سوکایەتیان بە ژن ومناڵ‌و چەکدارەکانی ئەو حیزبە کردوە. هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە چەندین جاری دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی کۆیەوە کە …

Read More »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ یادی ٨ ی مارس:

با یاساو کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژی ژنان بسپێرین بە مێژوو! لە دامەزراندنی دەسەڵاتی خۆماڵی بۆرژوازی کوردەوە، ئاڵوگۆڕێکی روو لەپێش بە قازانجی ماف و ئازادیەکانی ژنان رووی نەداوە. یاسای باری کەسێتی رژێمی بەعس کە بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام دیاریکراوە، لەلایەن  دەسەڵاتی کوردایەتیەوە جێبەجێکراوەو پارێزگاری لێکراوە، لەکاتێکدا دەبوایە سەرجەم یاساکان، بە یاسای باری کەسێتیشەوە، بە زبڵدانی مێژوو بسپێردرایەو یاسای پێشکەوتوو و مۆدێرن و …

Read More »

“حکومەتی بنکەفراوان” ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواست‌و ئومێدەکانی خەڵک بێت!

زیاتر لەچوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا تێدەپەڕێت‌و هێشتا حزبە سەرەکیەکانی بۆرژوازی، بەدەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆنەوە، کە بڕیاربوو پێکەوە حکومەتێکی بنکە فراوان لەژێر چەتری کابینەی هەشتەمدا بۆ چینی بۆرژوازی پێکبهێنن، بەرێکەوتنێكی کۆتایی نەگەیشتوون. ئەمەش نیشانەی چەند دەستەیی و قەیرانیكی سیاسی نێوخۆی خانەوادەی بۆرژوازی کوردو حزبە سەرەکیەکانیەتی. بەڵام هەرچۆنێک بێت کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کارو سەرمایە‌و بێدەنگکردنی جەماوەری ناڕازی، لەفەزای سیاسی ئێستای کوردستان‌و ناوچەکەدا یەکخستن و …

Read More »

قەیرانی سیاسی کوردستان‌و ئاسۆی نارەزایەتیەکانی خەڵك!

کێشەی نێوان حکومەتی ناوەندی‌و دەسەڵاتدارانی هەرێم، له‌ ئاستێکدایه‌ کە ژیان‌و گوزەرانی خەڵکی کوردستانی رووبەرووی تەنگژەو مەترسی زیاتر کردۆتەوەو ئایندەیەکی تاریک دەخاتە بەردەمیان. ئەم بارودۆخە ئاکامی راستەوخۆی ململانێیەکی فراوانترە لە ئاستی ناوچەکەدا کە لەنێوان بلۆکە سیاسی‌و سەربازیەکاندا هەیەو لە سەرێکیەوە دەوڵەتی ئێران‌و لەسەرەکەی تریەوە دەولەتی تورکیا راوەستاون. هەریەکە لە مالکی‌و بارزانی وه‌ک دوو هێزی باڵاده‌ست کە بڕیاردەری سەرەکی سیاسەتی عێراق‌و کوردستانن، …

Read More »

پاکردنه‌وه‌ی دونیا له‌تێرۆریزم و تیرۆریستان کاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و کرێکارییه‌‌!

سه‌ره‌نجام هه‌واڵی کوژرانی بن لادن سه‌رۆکی ڕیکخراوی تیرۆریستی قاعیده، له ‌کرده‌وه‌یه‌کی کۆماندۆیی له‌حه‌شارگه‌ی خۆی له‌نزیک پایته‌ختی پاکستانه‌وه‌، له‌لایه‌ن ئۆباما و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پەنتاگۆنه‌وه‌‌، ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام بن لادن کێبوو؟. ئۆسامه‌ بن لادن و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی، یه‌کێک له‌سومبول و ڕه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسییه‌، که‌ده‌ستیان سوره‌ به‌خوێنی ده‌یان هەزار ئینسان و ئه‌نجامده‌ری سه‌دان کرده‌وه‌ی کاولکاری و ته‌قینه‌وه‌ و سه‌ربڕین و ئینسان دزیو تیرۆریزمێکی کوێرانه‌یه‌‌. …

Read More »

با به‌ته‌واوی تواناوه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵی کۆنه‌په‌رستان بۆ سه‌پاندنی سه‌وابتی ئیسلامی و زاڵکردنی فه‌زای کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، ڕاوه‌ستین!

سیناریۆی گاڵتەجاڕانەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی تر پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە هه‌ڵدایه‌وه‌، کەحزبەکانی بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن، هەموویان ئەندامانی یەک خێزانی بەرەی بۆرژوا ناسیونال-ئیسلامین و بۆ پارێزگاری لەدەسەڵاتی چەوسێنەرانەو نایەکسانی مشتێک ملیاردێری کوردستان، لەبەرەیەکی دژ  بە خەڵکی کوردستاندان. ئێستا دەبێ بۆ هیچ کەسێک ئەو گومانە نەمابێتەوە، کە کێشمەکێش و ململانێی نێوان دەسەڵات و حزبەکانی ئۆپۆزسێۆن، تەنیا لەسەر …

Read More »