Home 6 هەڵبژاردە (page 4)

هەڵبژاردە

شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر به‌بێ لینین ئه‌سته‌م بوو!

مسته‌فا باهیر: ٩٨ ساڵ لەمەوبەرو لە رۆژیکی وەک ئەمڕۆدا، چینی کرێکاریی ڕوسی بەڕابەرایەتی حزبی بەلشەفی و سەرکردایەتی ڕابەری مەزنی چینی کرێکار، هاوڕێ لینین، لە ٢٥ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ گەورەترین شۆڕشی کرێکاریان بەرپا کرد. ئه‌و شۆڕشه‌ لەماوەیەکی کەمدا توانیان دارو دەستەی نیزامی سەرمایەداری لە ڕوسیا تێکبشکێنن و لەشوێنیدا حکومەتێکی شورایی پێک بھێنن. هاوڕێ لینین رۆڵی  بەرچاوی هەبوو لەم شۆرشەدا، وەک تروتسکی ... Read More »

“بخنکێم باشترە”..!

“بخنکێم باشترە” قسەی لاوێکە لە یەکێک لە مۆلەکانی شاری سلێمانی. لاوێک بەڵام گومانم نیە لەوەی کە ئەم ڕستە پڕمانایە قسەی زۆربەی زۆری لاوانی کوردوستان بێت. پڕمانا ئەگەر چی نەگەتیڤ بەلام باسی من لێرەدا باس نیە لەسەر لایەنی نەگەتیڤی ئەم ڕستەیە. ” بخنکێم باشترە” یا”بمرم باشترە” یان” مردن لەوە زیاتر”…. “ناگەڕێمەوە!”…. “سەد جاری تریش دیپۆرتم کەن هەر دەڕۆمەوە”…..ئەمانەو هەزارەها ڕستەو ووشە ... Read More »

پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، پرسێکی ڕوکەشی میدیاییە!

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، نەکێشەی خەڵکە، نە کێشەی سەرەکی نێوان حزبە سیاسیەکان. ئەوە حزبە سیاسیەکان و میدیاو دەزگا راگەیاندنەکانی خۆیان و میدیای سێبەریانن، ئەوە نووسەر و لێکۆڵەرە مووچە خۆرەکانیانن… دەیانەوێ ئەم پرسە بکەنە پرسی سەرەکی و خەڵکی کوردستانی پێوە سەرقاڵ بکەن. دەیانەوێت درۆی بۆشایی یاسایی بکەنە، دێوەزمەی دۆخی هەرێم. ئەگەر ماشێنی میدیای حزبی و میدیا راسپێردراوەکانیان، هاتوهاواری نووسەرە ... Read More »

خراپی بارودۆخی پەنابەران لە تورکیا

ئامادەکردنی:رۆژ عەزیز.. نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکی. بەهۆی خراپی ونائارامی لە عیراق وسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەملیۆنان پەنابەر روویان لە تورکیا کردوەو خۆیان رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوە لە تورکیا ئەم پەنابەرانە زۆرینەیان خەڵکی عێراق سوریان م بێجگە لە پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە . پەنابەرانی ئیرانی وئەفغانستان و پاکستانی میسرو سۆماڵ و ئۆزباکستان و چەندین وڵاتی دیکەش . بەڵام هیچیان رێژەکەیان ... Read More »

لێکدانەوەی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا!

هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیا بووه‌ جێگای مشتوومڕو هەڵوێست وەرگرتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان نه‌ک ته‌نها له‌سەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، بەڵکو‌ لەسەر ‌ئاستی ناوچەکەو جیهانیش لێکدانه‌وه‌و بۆچوون‌و هه‌ڵویستگیری‌ جۆراجۆری له‌خۆگرت.له‌م باره‌یه‌وه‌ لێکدانەوەی ئێمه‌ بەمجۆرەیە: 1.ئەو گۆرانکاریانە لە هاوکێشەی سیاسی و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا بەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەمسالدا پێشهات، ئاکامی ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری سکولارو مۆدێرنی خەڵکە لە بەرامبەر سیاسەت‌ و هەنگاوەکانی حکومەتی پارتی ... Read More »

سەید برایمی عەلی زادە، مێژووی چەپ و کۆمۆنیزم، لینگەوقوچ دەکاتەوە!!

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com             ئیبراهیمی عەلی زادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران، لەم چەند رۆژەی دوایدا کۆرێکی سیاسی بۆ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ژێر ناوی مێژووی چەپ و حزبی کۆمۆنیستی ئیراندا، سازدا. لەم کۆرەدا سەید برایم زۆر باس و پرسی وروژاند، کە هەریەکەیان جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن و تێرامانن، چونکە گێرانەوەکانی شێواندنێکی هوشیارانەیە بۆ سازاندنی لەگەڵ دۆخی تازەی ... Read More »

كۆمۆنیستی كرێكاری: كەیسی شاپورو قابیل لای ئێمە كراوەیە!

شاپور: شۆڕشی سۆشیالیستی رێكدەخەم هاوپشتی – ڕاپۆرتی: فەرمان چیمەن/*/ كاتژمێر 8:50 خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی شەمە بەرواری 18 – 4 – 1998 لەنوسینگەی یەكێتی بێكاران لەهەولێر هێزێكی چەكداری تیرۆریستی دوو رابەری بزوتنەوەی كۆمۆنیستی بەناوەكانی(شاپور عەبدولقادر – ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق) و (قابیل عادل – ئەندامی كۆمیتەی ڕابەری رێكخراوی كوردستانی هەمان حیزب)یان تیرۆر كرد. بەپێی زانیاریەكانی هاوپشتی، شاپور عەبدولقادر ... Read More »

پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕگێڕانه‌ی ئێستای کوردستان!

خه‌بات  له‌پێناو ژیانێكی‌باشتردا: هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17ی شوبات، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دوای 20 ساڵ له‌پێشێلکردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران وبێبه‌شان، یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی بێبه‌شان لێیداو سه‌ره‌تای به‌کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستا، ده‌ستی پێکرد.  ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌‌ ناڕه‌زایه‌تی ‌و شۆڕشگێڕیه‌كانه‌ له‌دژی سته‌م وسه‌رکوت ونه‌داری، كه‌ تاوەكو ئێستا له ‌باكوری ‌ئه‌فریقاوه ‌تا ڕۆژهه‌لاتی ‌ناوەڕاستی ‌گرتۆ‌ته‌به‌ر. شۆڕش ... Read More »

مێژووچەیەک لەڕووداوی یەکشەممەی خوێناوی لەتورکیا!

ئا/ ئاراس ڕەشید:  ناوی یەکشەممەی خوێناوی بەوڕۆژە دەڵێن، کەهێزی دژە شۆڕش لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی چەپ لەتورکیا( kanli Pazar بەزمانی تورکی) لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩ لەمەیدانی بایەزید لەئەستەنبۆڵ کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. کودەتا سەربازیەکەی ١٩٦٠ڕێگەی دابەکۆمەڵێک ئەفسەری سوپای تورکی کەدەسەڵات بەدەستەوەبگرن. لەژێر سایەی ئەم حکومەتە کاتیەدا ناڕەزایەتی کرێکاری دژ بەئیمپریالیزمی ئەمەریکا لەهەڵکشان بوو. لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. پاش ئەوەی کەشتی ٦ی هێزی دەریایی ... Read More »

ناسک ئەحمەد: گۆڕان گەورەترین خزمەتی بەڕاگرتنی دەسەڵاتی بۆرژواو سەرمایەداری كورد کردووە!

رۆژنامەی دەستور ناسک ئەحمەد ناوێکی دیار و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی چەپ، داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی ژنان، ماوەیەکە قسەی لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و ململانێی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نەکردووە، دەستوور دەرفەتی بۆ رەخسا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سازبکات تا دیدگای ئەو بۆ خوێنەرانی بخاتەڕوو. ناسک ئەحمەد چۆن رەخنەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەکات، ئاواش رەخنە لەسەرانی چەپ دەگرێت و پێیوایە ئەوان ناتوانن رابەرایەتی جەماوەری ناڕازی بکەن. ... Read More »