Home 6 هەڵبژاردە (page 5)

هەڵبژاردە

سەید برایمی عەلی زادە، مێژووی چەپ و کۆمۆنیزم، لینگەوقوچ دەکاتەوە!!

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com             ئیبراهیمی عەلی زادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران، لەم چەند رۆژەی دوایدا کۆرێکی سیاسی بۆ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ژێر ناوی مێژووی چەپ و حزبی کۆمۆنیستی ئیراندا، سازدا. لەم کۆرەدا سەید برایم زۆر باس و پرسی وروژاند، کە هەریەکەیان جێگای هەڵوێستە لەسەرکردن و تێرامانن، چونکە گێرانەوەکانی شێواندنێکی هوشیارانەیە بۆ سازاندنی لەگەڵ دۆخی تازەی ... Read More »

كۆمۆنیستی كرێكاری: كەیسی شاپورو قابیل لای ئێمە كراوەیە!

شاپور: شۆڕشی سۆشیالیستی رێكدەخەم هاوپشتی – ڕاپۆرتی: فەرمان چیمەن/*/ كاتژمێر 8:50 خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی شەمە بەرواری 18 – 4 – 1998 لەنوسینگەی یەكێتی بێكاران لەهەولێر هێزێكی چەكداری تیرۆریستی دوو رابەری بزوتنەوەی كۆمۆنیستی بەناوەكانی(شاپور عەبدولقادر – ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق) و (قابیل عادل – ئەندامی كۆمیتەی ڕابەری رێكخراوی كوردستانی هەمان حیزب)یان تیرۆر كرد. بەپێی زانیاریەكانی هاوپشتی، شاپور عەبدولقادر ... Read More »

پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕگێڕانه‌ی ئێستای کوردستان!

خه‌بات  له‌پێناو ژیانێكی‌باشتردا: هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17ی شوبات، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دوای 20 ساڵ له‌پێشێلکردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران وبێبه‌شان، یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی بێبه‌شان لێیداو سه‌ره‌تای به‌کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستا، ده‌ستی پێکرد.  ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌‌ ناڕه‌زایه‌تی ‌و شۆڕشگێڕیه‌كانه‌ له‌دژی سته‌م وسه‌رکوت ونه‌داری، كه‌ تاوەكو ئێستا له ‌باكوری ‌ئه‌فریقاوه ‌تا ڕۆژهه‌لاتی ‌ناوەڕاستی ‌گرتۆ‌ته‌به‌ر. شۆڕش ... Read More »

مێژووچەیەک لەڕووداوی یەکشەممەی خوێناوی لەتورکیا!

ئا/ ئاراس ڕەشید:  ناوی یەکشەممەی خوێناوی بەوڕۆژە دەڵێن، کەهێزی دژە شۆڕش لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی چەپ لەتورکیا( kanli Pazar بەزمانی تورکی) لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩ لەمەیدانی بایەزید لەئەستەنبۆڵ کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. کودەتا سەربازیەکەی ١٩٦٠ڕێگەی دابەکۆمەڵێک ئەفسەری سوپای تورکی کەدەسەڵات بەدەستەوەبگرن. لەژێر سایەی ئەم حکومەتە کاتیەدا ناڕەزایەتی کرێکاری دژ بەئیمپریالیزمی ئەمەریکا لەهەڵکشان بوو. لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. پاش ئەوەی کەشتی ٦ی هێزی دەریایی ... Read More »

ناسک ئەحمەد: گۆڕان گەورەترین خزمەتی بەڕاگرتنی دەسەڵاتی بۆرژواو سەرمایەداری كورد کردووە!

رۆژنامەی دەستور ناسک ئەحمەد ناوێکی دیار و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی چەپ، داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی ژنان، ماوەیەکە قسەی لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و ململانێی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نەکردووە، دەستوور دەرفەتی بۆ رەخسا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سازبکات تا دیدگای ئەو بۆ خوێنەرانی بخاتەڕوو. ناسک ئەحمەد چۆن رەخنەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەکات، ئاواش رەخنە لەسەرانی چەپ دەگرێت و پێیوایە ئەوان ناتوانن رابەرایەتی جەماوەری ناڕازی بکەن. ... Read More »

ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، ناسیۆنالیزمی کوردو ئیسلام!

محسن كريم_ ئه‌يلولى 2006 روونكردنه‌وه‌يه‌ك: بيرۆكه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م باسه‌و به‌شێكى زۆريش له‌ خودى باسه‌كه‌ له‌ سيمينارێكدا له‌سه‌ر پاڵتۆك له‌ ساڵى رابردوودا پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئاماده‌كردنى به‌شێوه‌ى ئه‌م نوسينه‌ له‌كاتى داڕشتنه‌وه‌ى باسه‌كه‌دا هه‌م ده‌ستكارى كراوه‌و هه‌م كه‌موزيادى تێدا كراوه‌. ئه‌م نوسينه‌ هه‌ندێجار ده‌چێته‌ ناو لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مێژووييه‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ خوێنه‌ر دڵى ئه‌وه‌ بخوازێ به‌ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌، لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ باوه‌ڕپێكراوتر بكرێ. بێگومان بۆ ... Read More »

ده‌رباره‌ی هاوکێشه‌ی “دراو – کاڵا – دراو”.. لەکتێبی کاپیتاڵی مارکسدا!

به‌شی یه‌که‌م: خەسرەو سایە  کڕین وفرۆشتن وئاڵوگۆڕی ملیۆنه‌ها کاڵا وگۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌کاڵاکان له‌بازاڕدا، له‌که‌مترین ماوه‌دا، وا نیشان ده‌دات که‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌رمایه‌داران له‌‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، له‌بازاڕ وبازرگانی و کڕین و فرۆشی کاڵاکانه‌وه‌ دێت. به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ ڕاستیه‌، یان ڕواڵه‌ته‌؟ له‌م باره‌وه‌‌ مارکس له‌کتێبی کاپیتالدا ئێمه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ‌هاوکێشه‌یه‌کی ساده‌ی ئالوگۆڕی کاڵایی  وله‌وێشدا نهێنیه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئاشکراده‌کا وبه‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ ... Read More »

ووتەیەک لەسەر ئارامگای مارکس!

گۆڕستانی های‌گیت، لەندەن فرەدریک ئه‌نگلس ١٧ مارس ١٨٨٣ ڕۆژی ١٤ی مارس کاتژمێر چارەک بۆ ٣ سێی پاش نیوەڕۆ، گەورەترین بیرمەندی سەردەمی ئێمە لە بیرکردنەوە وەستا. تەنیا ٢ دوو دەقیقە مارکسمان بە تەنیا جێهێشتبوو، کاتێک گەڕاینەوە بۆ ژورەکە، بینیمان بەئارامی لەسەر کورسییەکە خەویلێکەوتووە. بەڵام ئەم جارەیان بۆ هەمیشە.  مەرگی ئەم بیرمەندە خەسارەتێکی هێندە گەورەیە بۆ پرۆلیتاریای تێکۆشەری ئەوروپاو ئەمریکا، وە بۆ مێژووی ... Read More »

ئێمە لەكوێوە هاتووین؟

ستیڤێن هاوكینگ: گۆڤاری ناوداری”نیو ساینتیست” لەنوێترین ژمارەی خۆیدا بابەتێكی”ستیڤێن هاوكینگ” فیزیازانی بریتانیی لەبارەی هاتنەكایەوەی بوون و ژیان لەنێو گەردووندا بڵاو كردووەتەوە. ستیڤن هاوکینگ له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که‌ده‌ڵێت، ئێمه‌ له‌کوێوه‌ هاتووین؟ ئاوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: بەپێی بیروباوەڕە كۆنەكانی دانیشتوانی ئەفریقای باشوور، بەر لەئێمە، مرۆڤ تەنیا تاریكی وئاو وخودایەكی مەزن هەبوو بەناوی “بۆمبا”. ڕۆژێك بۆمبا ژانەزگی گرت وخۆری ڕشاندەوە وخۆریش بەشێكی ئاوەكانی زەوی ... Read More »

جەنگی ناشێلگیرانە دژی داعش!

رێبوار ئەحمەد: داعش وەکو هێزێکی دڕندەی ئسلامی مستەحەقی تەفروتونابونە. هەر هێزێک بیەوێ شێلگیرانە ئەم کارە بکات، لەوانە ئەگەر ئەمریکای سەرکردەی جیهانی تیرۆریزمی دەوڵەتیش بێت، وە ئەگەر بەپێی مەرام و ئامانجەکانی مستەحەقی پشتیوانیش نەبێت، لانی کەم نابێ خودی جەنگەکەی سەرکۆنە بکرێت. بەڵام ئەمریکا نایەوێ ئەم کارە بکات و پێشتر باسمان کردوە، ئەو خۆی داعشی خوڵقاندوەو ئێستاش تەنها یاریەکی سیاسی بەم مەسەلەیەوە ... Read More »