Home 6 وتار! بڵاوبونەوەی وتارەکان لێرەدا بەمانای ڕاستەوخۆ تەئیدی حزب نییە و ڕای نوسەرەکانیان بەیاندەکات (page 3)

وتار! بڵاوبونەوەی وتارەکان لێرەدا بەمانای ڕاستەوخۆ تەئیدی حزب نییە و ڕای نوسەرەکانیان بەیاندەکات

کابینەی نۆهەمی حكومەت، کابینەی شکست و فریوکاری! …

عەبدوڵا مەحمود لەم ماوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ڕۆژ بەسەر کاری حکومەت و کابینەکەیدا، لە وتارێکدا، باسی سەرکەوتنی کارەکانی حکومەتەکەی کرد. پاشانیش خێڵێک لە نووسەر و کەسایەتی سیاسی مۆڵەتپێدراو و میدیای ڕتوش پیشەی دەسەڵات، بە قەدوباڵای کارەکانی حکومەتدا هەڵیاندا. سەرکەوتنی کاری هەر حکومەت و کابینەیەکی حکومی، بەوە دەپێورێت، کە چەندە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی باشتر بووە. چەندە …

Read More »

سەبارەت بە کێشەی نێوان ئەمریکاو ئێران و کاریگەریەکانی بۆسەر ناڕەزایەتیەکان لە عیراق، لوبنان و ئێران…

پانێڵێک بۆ ژمارەیەک لە کۆمۆنیستەکانی ئێران، کوردستان، عێراق و بەریتانیا لە لەندەن سازدراو هەروەها نوری بەشیر لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە بەشداری کرد و پانێڵەکە بەزمانی ئینگلیزی بوو، وە ئەمە دەقی قسەکانیەتی: The whole current situation between US and Iran is to suppress the rising masses and to pass the revolutionary situation in the region Noori Bashir’s Speech in London: …

Read More »

لە ململانێی جەلادەکاندا، جەلادێكی تر کوژرا!! …

عەبدوڵا مەحمود بەرەبەیانی بەرواری ٣ ی ئەم مانگە، قاسمی سلێمانی یەکێک لەسەرە تاوانبارانی گەورەی ئێران و ناوچەکە، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و چەکداری حەشدی شەعبی، لە کردەوەیەکی سەربازی ئەمریکیداو لە ڕیگای فڕۆکەی بێفڕۆکانەوە کوژرا. قاسم سلێمانی یەکێک لەسەرکردە چنگ بەخوێنەکانی خەڵکی ئیران و عێراق و تەواوی ناوچەکەیە. یەکێکە لەو جەلادانەی ڕۆڵی راستەوخۆی لە دەیان و سەدان کردەوەو هێرشی چەکداری و تیرۆریستی …

Read More »

کۆنگرەی یەکێتی لە نێوان دوو دنیای جیاوازدا

رێبوار ئەحمەد: لە زۆر ڕووەوە هەڵدەگرێت لەسەر کۆنگرەی یەکێتی قسە بکرێت. کە دوای نزیکەی ١٠ ساڵ و مشتومڕێکی بێسنور، بەرلەوەی تەنانەت کاتەکەی بە تەواوی یەکلابێتەوە، ئەنجامەکانی یەکلاکرابوەوە. ناکرێت حاشا لەو بەهرەیە بکرێت کە لە بەڕێخستی ئەم کۆنگرەیەدا بەخەرج دراوە. پەڕاندنەوەی ئەم حزبە لە جەنجاڵی شەڕ و کێشەی باڵەکانی و یەکلاکردنەوەی وەکو حزبی بنەماڵەی تاڵەبانی، دروست وەکو حزبی بنەماڵەی بارزانی دەستەخوشکی، بێگومان …

Read More »

مانیفێستی نوێی بزووتنەوەی (هێلەک زەردەکان) …

بزوتنەوەی هێلەك زەردەکان لە فەرەنسا کە نزیکەی ساڵێك بەسەر سەرهەڵدانیان دا تێدەپەڕێ، مانیفێستێکی نوێێان بڵاوکردۆتەوە کە لە ٢٥ خاڵ پێکهاتووە. لەو مانیفێستەدا ڕوانگەی خۆیان بۆ پرسە سیاسی و ئابوریەکانی کۆمەڵگای فەرەنسا خستۆتەڕوو. شایانی وتنە کە ئەم مانیفێستە نوێیە بەبەراورد بە مانیفێستی پێشوویان ڕادیکاڵ تر و پوختەتر دەردەکەوێت. لە مانیفێستی پێشوودا بوونی کاریگەری بزوتنەوە ڕاستڕەوەکانی بۆرژوازی فەرەنسا بەسەر ئەم بزوتنەوەیەوە هەست …

Read More »

ڕاپەڕین و خۆپیشاندنی شارەکانی عێراق، بەردەوامە و ڕابەری دەوێ!…

عەبدوڵا مەحمود لە ٢٥ مانگی ئۆکتۆبەرەوە، ڕاپەرین و خرۆشانی جەماوەری خەڵکی بێبەشی عێراق، بەردەوامە. راپەرین و خرۆشانی جەماوەری خەڵکی عێراق، کاردانەوەی بەرهەقی جەماوەرییە بەدژی دەسەڵاتێکی رەشی تاڵانچی و ئیسلامی سیاسی و رۆڵی بەردەوامی جمهوری ئیسلامی ئیران لە عێراقدا. ١٦ ساڵە عێراق بۆتە مەیدانی ڕمبازێنی میلیشیا… ئیسلامیە …شیعەکان بە پالپشتی ئیران، بۆتە سەرچاوەی کەڵەکەکردنی سەرمایە بۆ ئەو میلیشیایانە، بۆتە کانگای دزییەکی …

Read More »

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید … دوای ئاگر کەوتنەوە لە کارگەیەکی بچووکی هیندوستان ٤٣ کرێکار گیانی لەدەستدا لەناوەڕاستی شاری دەلهی وڵاتی هیندوستان، دوای ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک ٤٣ کرێکار بوونە  قوربانی و ٥٨ی دیکەش ڕزگار کران. شایانی باسە ئەو کارگەیە دەکەوێتە ناوچەی هەژار نشینەکان و کارگەی بچووکی زۆر تێدایە. زۆرێک لە کارگەکان لە گەڕەکە کۆنەکانی شار کە دانیشتوانەکەی زۆر چڕە دەبینرێن: زۆرێک  لە …

Read More »

فینلەندا، وڵاتێک کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت …

هەناسە عەزیز … سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی هاوپەیمانیی بەشدار لە دەوڵەتی فینلەندا، کە سەرۆک وەزیرانەکەشی ژنە، لەدەستی ژناندایە، هەروەها چوار وەزارەتی دیکەش لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت. وڵاتی فینلەندا ساڵی ٢٠١٩ وەک خۆشگوزەرانترین وڵاتی جیهان هەڵبژێردرا و بە یەکەم وڵات لە مێژوودا و لە ئاستی ئەوروپا ناسێندرا، کە مافی دەنگدانی بە ژنان دابێت، ئەوەش لە ساڵی ١٩٠٦ـدا بوو. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی هەڵبژاردنی …

Read More »

داعش فتوایەکی نوێی دەرکرد! …

نووسینی: عەبدوڵا مەحمود … بەرواری ٤/١٢/٢٠١٩ ئەنجومەنی باڵای فتوای یەکێتی زانایانی ئیسلامی!! بەنووسراوی ژمارە ١٤٤ فتوای قەدەغەکردنی “سەرکەوتنی ژنانی بەتەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی” راگەیاند. ببینن، ئەوە فتوای یەکێتی زانایانی ئیسلامییە!! دەبێ سەرەتا بپرسین ئەگەر یەکێتی زانایانی ئیسلام!!، ئەوە فتوایان بێت، دەبێ دید و بۆچوون رەوتاری ئۆردوی مەلای مێشک مۆمیاکراو، چی بێت؟ وە حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی، لەو نێودا چ کارەیە؟ …

Read More »

  ٨٠٠ هەزار کەس لە فەرەنسا دژ بە چاکسازی یاسای خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێگای گواستنەوەکانیان پەکخست! …

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید  … سەدان هەزار کەس لە شارەکانی فەرەنسا هاتنە سەر شەقام لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠١٩ دژ بەو گۆڕانکاریە پێشنیارکراوانەی لە سیستەمی خانەنشیدا کراوە. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوام بن لە کەرتەکانی گواستنەوە، ئەوەش لەژێر فشاری ناڕازیان بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ پاشگەزبوونەوە لەو پرۆژە چاکسازییە بەتەواوی. بەپێی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی بەشداربوان ٣٣٩ هەزار کەس بووە (٣١ هەزار …

Read More »