Home 6 وتار! بڵاوبونەوەی وتارەکان لێرەدا بەمانای ڕاستەوخۆ تەئیدی حزب نییە و ڕای نوسەرەکانیان بەیاندەکات (page 90)

وتار! بڵاوبونەوەی وتارەکان لێرەدا بەمانای ڕاستەوخۆ تەئیدی حزب نییە و ڕای نوسەرەکانیان بەیاندەکات

شەڕی موسڵ و هەڵویستە جیاوازەکان!

موحسین کەریم: سەرەتا: لەڕوانگەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە شەڕی موسڵ شەڕە لەدژی تیرۆریزمی ئیسلامی و داعش و ئامانجەکەی رزگارکردنی خەڵکی موسڵە. حکومەتی عێراق کە باڵێکی رژێمی ئیسلامی ئێرانە بەهەمان شێوە ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەپاکردنەوەی ووڵات لەتیرۆریستانی داعش ناولێدەبات. ناسیۆنالیستە کوردەکانیش وا رادەگەیەنن کە بەشداریکردن لە شەڕی دژی تیرۆر لەپاڵ ئەمریکادا سەرەنجام بەخێر دەگەڕێتەوە بۆ کورد. من لێرەدا لەسەر هیچ کام لە پڕوپاگەندەو ئامانجەکانی …

Read More »

پەیامە وروژێنەرەکەی ترەمپ بۆ ناسیۆنالیزمی کورد

رێبوار ئەحمەد:  لەیەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی بارزانی و عەبادی دوای دەستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، کە لە پشتی بەرەی شەڕی خازر ئەنجامیاندا، مسعود بارزانی لە بەرامبەر پرسیارێکی یەکێک لە رۆژنامەنوسان کە پرسی؛ پلانتان چییە ئەگەر ئەمریکا کورد بەکاربهێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی؟ بارزانی دەموچاوی گرژ کرد و چووبەگژی رۆژنامەنوسەکەدا و وتی؛ هەر پرسیارەکەت هەڵەیە، پرسیاری وا نابێ بکرێت، ئەمریکا کورد بەکارناهێنێ!!! بە پێچەوانەی بەشەریەتی …

Read More »

گۆڕان بەرەو بەغداد 

ئاسۆ که‌مال: بۆچی گۆڕان دەیەوێ خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بەرەو بەغدا ڕوی وەرگێڕێ، لەکاتێکدا حکومەتی سلێمانی بەدەست خۆیانەوە و داهاتەکەی بەدەست یەکێتی شەریکە ستراتیژیەکەیانە؟ ئەم بزوتنەوەیە دوای ئەوەی لە ڕێگەی بەڕیوەبەری پەروەردەکەیەوە خۆپیشاندانەکانی بە فەوزای چەند حزبێک ناوبرد و ڕۆژی دوایی دەنگی هەزاران خۆپیشاندەر وەڵامی دان شکێنی بەم هەڕەشانەی کاربەدەستەکەی گۆڕان دایەوە، ئەمجارە جێگری سەرۆکی پەرلەمانەکەی عێراقی دەیەوێ بەڵای …

Read More »

ئەوەی دەبێ سزا بدریت دەسەڵاتە نەک مامۆستا

رێبوار ئەحمەد: خۆشبەختانە رۆژبەڕۆژ بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە ئاست ئەو راستیە روونتر دەبێتەوە کە دەسەڵاتی بنەماڵەکانی بارزانی و تاڵه‌بانی و دەست و پێوەندەکانیان، نە بە قسە و بە ناڕەزایەتی دەربڕین لە یەخەی ئەم خەڵکە نابێتەوە و هیچ جۆرە چاکسازیەکیش هەڵناگرێت. رونبوونەوەی ئەم راستیە زۆر بەنرخێکی گران لەسەر ئەم خەڵکە تەواو بوو. بە نرخی چارەکە سەدەیەک تاڵان و بڕۆ، شەڕ و …

Read More »

ترەمپ بۆ کورد چۆن دەبێت؟!

رێبوار ئەحمەد: باسی بردنەوەی ترەمپ ئەمڕۆ هەموو جیهانی داگرت. ئەو پرسیارەی سەرەوە بوو بە بابەتی چەندین دیبات و بەرنامەی میدیایی لە کەناڵە کوردیەکان. ئەم بابەتە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نیە، بە تایبەت لە روانگەی ئەو لۆجیکەوە کە پرسیارەکەی لە ئاستێکی زۆر فراواندا وروژاندوە. بەڵکو دەمەوێ خودی لۆژیکەکە لێکبدەمەوە. هەڵبەت سەرئەنجام بەو پێوانەیەی کە بە دروستی دەزانم، وەڵامێکی ئەم پرسیارەش …

Read More »

وەڵامێك بۆ هاورێ رحمن حسین زادە

موحسین که‌ریم: کلیک له‌خواره‌وه‌ بکه‌ن بۆ بینینی قسه‌کانی: وەڵامێك بۆ هاورێ رحمان حسین زادە سەبارەت بە شێواندنی راستیەکانی پەیوەند بە هەوڵەکانی حزبی ئێمە بۆ سازدانی بەرەنگاری جەماوەری دژی داعش

Read More »

ئەندازیاری بۆ ئینشقاق! وەڵامێک بە رەحمانی حوسێنزادە  

  رێبوار ئەحمەد: رۆژگارێک پێکەوە لەگەڵ هاوڕێ و دۆستی لە مێژینەم رەحمانی حوسێنزادە (ر.ح) وەڵامی بانگەوازەکانی حەمیدی تەقوایی و ئازەری ماجدیمان دەدایەوە کە هەوڵیاندەدا ئینشقاق و دووبەرەکی لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق پێکبهێنن و شۆرش لە دژی رابەری بکەن. پێکەوە پەردەمان لەسەر ناوەرۆکی نا مەسئولانە و دژە کۆمۆنیستی ئەو بانگەواز و پیلانە هەڵدەماڵی. ئێستا زۆر بەداخەوە ئەو خۆی فێری ئەم پیشەیە …

Read More »

ئایا ناچاری هەڵبژاردن لە نێوان هیلاری و ترامپ دا کۆتایی دێ؟ 

ئاسۆ که‌مال: ترامپ و هیلاری دەنگدەرانی ئەمریکا و جیهانیشیان توشی گێژاوی هەڵبژاردن کردوە. ترامپ نوێنەری کەسانی سێکسیست و ڕاسیست و دژی مافی کرێکار و لۆمپنە و هیلاریش سعودیە و قەتەر سپانسۆری دەکەن و لە چەند ساڵی سکرتێری دەوڵەتی ئەمریکادا داعشی دروستکرد و جیهانی بەرەو نائارامی زیاتر برد. ئەم گێژاوە سبەینێ بەهەڵبژاردنی یەکێک لەم دوو کاندیدە تەواو دەبێ، بەڵام ئەم قەیرانە …

Read More »

لەبری بەغدادی، ئەردۆگان !

عەبدوڵا ساڵح دوا پەیامی بەغدادی بەئاشکرا پێوەی دیارە کە، لەلایەک باری ناوخۆی داعش ڕوو لە لێژیە و لەلایەکی دیکە بانگەوازێکە بۆ هاوپەیمانانی کە ئەگەر ئاڵاکە کەوت ئێوە بەرزی بکەنەوە. تورکیای ئەردۆگان ئەوساش و ئێستاش بە گەورەترین و بەهێزترین هاوپەیمانی داعش لە ناوچەکە هەژمار دەکرێ، دژایەتی ئەردۆگان لە پەیامەکەی بەغدادی دا جگە لە خۆڵکردنە چاو بەمەبەستی بەڕیدالابردن ناتوانێ چیتر بێت، من …

Read More »

ئایا ڕێگایەکی تر بۆ بەدەستهێنانی موچە هەیە؟

ئاسۆکمال: “حکومەت وەڵام ناداتەوە ڕێگاچارە ئەوەیە یان درێژە بەمانگرتن و کار راگرتن بدەین یان لیژنەیەکی ١٥٠ کەسی پێکبێنین و لەداهاتی خۆمان موچە دابین بکەین و زیادەکەی بنێرین بۆ سەروی خۆمان. “ ئەمە قسەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی کۆمەڵگەی باجەکان لە سلێمانی بۆ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی. ئەم وەڵامە پڕبەپێستی حکومەتی ئەم دوو مافیا گەنجەیە کە بڕیاریان داوە سفرەی کرێکار و فەرمانبەر …

Read More »