Home 6 ڕاگەیاندن! (page 3)

ڕاگەیاندن!

پەیامی هاوخەمی بۆ گیان لە دەستدانی هاوڕێ محەمەد یەگانە کۆمۆنیستی تێکۆشەر

رۆژی ١٢ی نۆڤەمبەر محەمەد یەگانە لەتەمەنی ٦٧ ساڵی لەشاری بەرلین لەئەڵمانیا گیانی لەدەستدا، هاورێ محەمەد یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمۆنیست کە لە سەردەمی پاشایەتی و پاشان لەبەرامبەر جمهوری ئیسلامی ئێران لەنێو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەئێران و کوردستاندا خەباتی کردوە، ئەو کەسایەتیەکی خۆشەویستی شاری سنە و لەجەنگی بەرەنگاربونەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر شارەکانی کوردستان بەشداری کردوە، هاوکات لەو ماوەیەی کە ئەو لە …

Read More »

کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی، پێشمەرجی کۆتایهێنانە بە دۆخی کارەساتباری ئێستا!

بەیاننامەی پلینۆمی (٢١) ی کۆمیتەی ناوەندی ئاکامی ٢٧ساڵ لە دەسەڵاتی داسەپاوی حزبە بۆرژوازیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا بە زەبری هێزی میلیشیا و گرێدانەوەی هەلومەرجی سیاسی کوردستان بە کێشمەکێشی ئەم حزبانەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا لەلایەك و لەلایەکی دیکەوە بە بەرژەوەندی و شەڕ و بەرامبەرکێ و دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێزی دنیا و ناوچەکەوە بە تایبەتی ئێران و تورکیا، بریتیە لە سەپاندن و …

Read More »

ئاگاداری بۆ ڕای گشتی ناوەوە و دەرەوەی وڵات

ئەمڕۆ لەکاتێکدا تیمێکی شەش کەسی لەئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە شاری سلێمانی بڵاوکراوەی ” بایکۆت ” بڵاودەکەنەوە، وەک کەمپینێکی بایکۆتی هەڵبژاردن، لەبەرامبەر کەمپینی هەموو حزبەکان کە بانگەشەی هەڵبژرادن دەکەن، وە جاڕو تەبڵی دیموکراسی و مافی مۆرڤەکەیان دەدەن بەڕووی کۆمەڵگادا، ئەوەتا لەسەر بیروڕای جیاواز دەست بۆ گرتن و زنیدانیکردن دەبەن. ناوی ئەو تیمەی کەدەستگیر کراون: سالار جەبار، نەغەدە عوسمان، جەمال …

Read More »

بەیاننامەی کۆتایی پلنیۆمی ٢١ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی هات

رۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگ، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی وەفدێك لە مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، پلنیۆمی ئاسایی خۆی بەست. بەرنامەکانی پلنیۆم بە خولەکێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە ژیانی و خەباتی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم و بە سرودی ئینتەرناسیۆنال دەتسی پێکرد. دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لەلایەن …

Read More »

پەلاماری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئۆپۆزیسۆنی سیاسی رژێمەکەی سەرکۆنە دەکەین!

ئەمڕۆ ٨/٩/٢٠١٨ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکرات لە شارۆچکەی کۆیە. بەهۆی بۆردومانەکەوە (١٤) کەس لە بەرپرسانی و ئەندامانی ئەو دوو حزبە و ئەندامانی خێزانەکانیان گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی (٣٧) کەسیشیان برینداربوون، کە برینی (٥) کەسیان سەختە. شەوی رابردوش، رژێمی دڕندەی ئیسلامی ئێران، سێ هەڵسوڕاوی سیاسی کوردستانی …

Read More »

لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە:

 ”نەوەی نوێ ” لەپاڵ ئیسلامی و شۆڤێنیستەکانی عێراقدا رادەوەستێ! بزوتنەوەی “ نەوەی نوێ ” کە لە سەردەمی ئەنجامدانی ریفراندۆم دا، بەرەی دژی ریفراندۆمی بەناوی” نەخێر لە ئێستاد ا” راگەیاند، گوایە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نیە، دەنا لەگەڵ ریفراندۆم و مافی خەڵکی کوردستاندایە بۆ سەربەخۆیی، وە توانی بەشێك لە خەڵکی کوردستان چەواشە بکات، ئێستا بوون بە هاوپەیمانی ئەوانەی کە لە بنەڕەتەوە دژایەتی …

Read More »

پەیامی هاوخەمی بۆ کەسوکاری رووداوی سوتانی دارستان لەشاری مەریوانی کوردستانی ئێران

رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢٥-٨-٢٠١٨ لەئەنجامی بەرپابوونی ئاگر لە دارستانەکانی دێیەکی نزیک شارۆچکەی مەریوان لە کوردستانی ئێران، چوار کەس لە چالاکوانانی بواری ژینگەپارێزی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان لەدەست دەدەن. بەگوێرەی هەواڵەکان لەزاری خەڵکی ناوچەکەوە، ئەم ئاگرە لەئەنجامی تۆپبارانی هێزە سەربازیەکانی جمهوری ئیسلامیەوە کەوتۆتەوە. بەرپرسانی رژێمی ئێرانیش هیچ هەنگاوێك بۆ کوژاندنەوەو وبەرگرتن بە تەوژمی ئاگرەکە نانین، بەناچاری خەڵکی ناوچەکە خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە …

Read More »

بژارده‌یه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدایه‌.. کە دەسەڵاتدارێتی جەماوەریە!

ڕاگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، کە حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن تێیدا بەشدارن، رۆژی ٣٠/٩/٢٠١٨ یان وەکو رۆژی دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکردوە. دیسانه‌وه‌ سازدانی هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌لایه‌ن حزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و حزبانه‌ی‌ که‌خۆیان به‌ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات ناوزه‌د ده‌که‌ن، بڕیاری لێدرایه‌وه‌. به‌مجۆرە هه‌موو لایه‌ک ڕێکه‌وتون که‌‌‌ بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه‌ به‌خۆیان …

Read More »

داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەرکوتی سیاسیە!

بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی (ئازادی)ی حزبی شیوعی کوردستان، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، دوێنێ ٢٥/٧/٢٠١٨ پەخشی کەناڵەکە راگیراوە. بیانوی حکومەت نەدانی رسوماتە لەلایەن کەناڵی ناوبراوەوە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەری کەناڵەکە ئەم بیانوە بەناڕاست لەقەڵەم دەدا. داخستنی کەناڵی ئازادی هەنگاوێکی کۆنەپەرستانەی سیاسی دەسەڵاتدارانی هەرێمە کە دەیانەوێ رۆژدوای رۆژ پەراوێزەکانی ئازادی لە کوردستان تەنگەبەربکەنەوەو پایەو کۆڵەکەکانی سەرکوتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا قایم بکەن. ئامانجی ئەوان …

Read More »

تیرۆری (ئیقبال مورادی) سەرکۆنە دەکەین!

شەوی ١٧ لەسەر ١٨ ئەم مانگە، (ئیقبال مورادی) هەڵسوڕاوی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران و ئەندامی (کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە کوردستان)، کە هاوکات باوکی یەکێك لە زیندانیانی سیاسی کوردستانی ئێرانە بەناوی( زانا مورادی) کە فەرمانی لەسێدارەدانی لەلایەن رژێمی ئیسلامی تیرۆریست پەروەری ئێرانەوە بۆدەرچوە، لە نزیك شارۆچکەی (پێنجوێن)ەوە تیرۆرکرا. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتریش هەر لە ناوچەی (پێنجوێن)هەوڵی تیرۆری درابوو، بەڵام بە …

Read More »