|
سه‌ر له ئێواره‌ی 8 ی مارس، له‌گه‌ڵ
ڕێکخراوه‌کانی ژنانی نه‌رویج و چه‌ند
لایه‌نێكی تری ڕێخکراوه
خارجیه‌کاندا، مه‌راسیم و ڕێپێوانێکی شکۆدار بۆ ڕۆژی
جیهانی ژنان به‌ڕێخرا. سه‌ره‌تا
کۆبوونه‌وه‌که له‌به‌رده‌م باره‌گای فیدراسیۆنی
ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان ده‌ستی
پێ کرد که سه‌دان که‌س کۆبووبوونه‌وه. هه‌رسێ
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان و عێراق و حکمه‌تیست به لافیته و تراکتی
سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه به‌شدار
بوون که ئه‌م شیعارانه‌ی له خۆگرتبوو: "کوشتنی
ناموسی له کوردستان ئه‌بێ
ڕاوه‌ستێ"، "پشتیوانی له خه‌باتی ژنانی کوردستان بکه‌ن
بۆ یاسایه‌کی یه‌کسان"، "نا بۆ
توندوتیژی دژی ژنان"، "نا بۆ دانانی مه‌حارم بۆ
ژنان"، "پشتیوانی له خه‌باتی
ژنانی کوردستان و عێراق بکه‌ن بۆ یه‌کسانی"، "بژی 8 ی
مارس"، "نا بۆ ئاپارتایدی جنسی،
به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی"... دواتر ڕێ‌ڕۆیشتن ده‌ستی پێ
کرد که به به‌شێك له
شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی ناو ئۆسلۆدا به‌رده‌وام بوو.
شایانی ووتنه که چه‌ند که‌سی
نه‌رویجی وه‌ک پشتيوانییه‌ک له داخوازیه‌کانی ئێمه
له ڕیزی ئێمه‌دا و له پاڵ
لافيته و تراکته‌کانی ئێمه‌دا ئه‌ڕۆیشتن.
هه‌روه‌ها سه‌رله ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ
له شاری فرێدريکستادیش هه‌ڵسوڕاوانی
حزب له میتینگ و ڕێپێواندا
به‌شدار بوون. سه‌ره‌تا میتینگه‌که له به‌رده‌م
کتێبخانه‌ی گشتی شاره‌که‌دا
ده‌ستی پێ کرد و هه‌ر له‌وێدا سۆیبه محمد ووته‌یه‌کی
پێشکه‌ش کرد و بووه جێگای
پشتیوانی و پێشوازی گه‌رمی ئاماده بوان. سۆیبه له
قسه‌کانیدا ته‌ئکیدی له‌وه
کرده‌وه که له سیستمی سه‌رمایه‌داريدا له‌مپه‌ڕ بۆ
ئه‌وپه‌ڕی دنيادا، ژنان به
شێوازی جياجیا ئه‌چه‌وسێنێته‌وه. وه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی
که سۆسيالیزم کۆتایی به
کێشه‌کان و مه‌وقعیه‌تی ژێرده‌سته‌یی ژنان ئه‌هێنێت و له
کۆتاییدا داوای کرد ژنانی
نه‌رویجی پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌باتی ژنانی عێراق و
کوردستان ڕابگه‌یه‌نن.. ئه‌مه‌و
دواتر به ڕێپێوان به ناو شاردا به‌ڕێکه‌وتن و
دواتریش له هۆڵی سانکروا
کۆبوونه‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی کاتی خۆش به بۆنه‌ی 8 ی
مارسه‌وه...
|