|
ئاڵا
فەرەج
بەرپرسى ریکخراوى ژنانى غیراقى لە فنلاند
سەر لە
ئیوارەى 8ى مارس، کۆمیتەى فنلاندى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى
کوردستان وعیراق و ئیران ، مەراسیمیکیان بۆ بەرزراگرتنى
یادى 8ى مارس ریکخست .بەشى یەکەمى مەراسیمەکە
پانیلیک بوو کە دوو سەعاتى خایاند بە زمانى فنلاندى بۆ
ژمارەیەک لە پسپۆڕان لە مەیدانى نەهێشتنى توند و تیژى
ژناندا لەوانە: ئاڵافەرەج بەرپرسى ریکخراوى ژنانى عیراقى
لە فنلاند ، . مینا پیپسا: لە وەزارەتى دادو
بەریوەبەرایەتى تەندروستى و کۆمەلایەتىیەوە، تانیا تاورا:
لە پڕۆژەى دژى توندوتیژى ژنان لە شارى هەمینلینا، ریبوار
کەریمى: لە یەکێتى مافى مرڤەوە، ماریۆ ڤان دیکین:
بەڕیوەبەرى پرۆژەى ئەمۆراڵ لە رێکخراوى منالپارێزانى
مانێرهایم، لەگەڵ رایا ئەلەلیپاستى: لە ریکخراوەى ژنانى
کێسکوسەوەو بەڕێوەبەرى پڕۆژەى دژى ناموس پەرستى لە شارى
تۆرکۆوە.
سەرەتا سەمیرە فەتحولا بەرێوەبەرى مەراسیمەکە،پیرۆزبایى 8ى
مارسى لە ئامادەبوان کرد و خۆشحالى دەربرى بەوەى کە ئەمسال
لە هەموو کاتیک زیاتر خەلکى شارەکانى تر هاتوون بۆ بەشدارى
لە مەراسیمدا.
پرسیارەکانى سەمیرە لە پانیلیستەکان سەبارەت بە هۆکارەکانى
زیادبوونى توند و تیژى دژ بە ژنان وەبەتایبەتى دژ بەژنانى
پەنابەر، هۆکارى دینى و کلتوورى دەستنیشان کرا و هەروەها
رەخنە لە سیاسەتى فرەفەرهەنگى فنلاند گیرا و ئەوەى شایانى
باسە ئەوە بوو بەشداربووان زۆر چالاکانە پانیلەکەیان گەرم
وگور راگرت کە زیاتر لە 100کەس لەخەلکى فنلاندى زمان و
کوردزمان و عەرەب زمان و روسى زمانو فارسى زمان بەدشار
بوون لەم پانێل و ئاهەنگەدا.
(ئالا فەرەج)لە بەشێک لە ووتەکانى لە پانێلەکەدا ئاماژەى
دا بە:

ئەگەر باسى توند و تیژى دژ بە ژنانى پەناهەندە بکەین، ،
ژنانى پەناهەندە هەمان مافیان نییە کە ژنانى فنلەندى
هەیانە لەم وولاتەدا، ئەوەى لە یاسادا هاتوە ئەلى مافى
یەکسانى بۆ هەموو ژنانە، ئەمە تەنها قانوونێکى رٍووکەشەء
لە ژیانى ڕۆژانەدا وانییە. ژنى پەناهەندە هەیە بۆى نىیە
هیچ هەنگاویک بنیت بە بێ پرسى پیاوەکەى، ژن هەیە تەنانەت
پیاوەکەى ناهیلیت بچیت بۆ کۆرس و خویندن، ناهیلن بەشدارى
کارى کۆمەلایەتى و ناو خەلک بکەن.
پیاوى واهەیە بەگویرەى یاساى ئەو وولاتەى لیوەى هاتوە
چوارژنى هەیە، لە یاساى ئیرەشدا ناوى یەک ژنى تۆمار
کردوە.کچانى هەندێ شوین هەن کە لیرە پەناهەندەن مافیان
نىیە بەشدارى لە دەرسى مۆسیقا و وەرزشدا بکەن ... زۆر بى
مافى ترهەیە هەتا رادەى لێدان و بەکارهینانى توند وتیژى کە
لەوانەیە لیرەدا کاتەکەمان کەم بێت و ناتوانین هەمووى باس
بکەین، ئەم مەسەلەیە وا ئەبینم کە ئەوەى روو ئەدات دژ بە
ژنان لە میدیا و راگەیاندندا نەک هەر باس ناکرێت بەلکو
ئەشاردرێتەوە ، جا من ئەمەوێت باسى هۆکارەکانى ئەم توندو
تیژىیەبکەم...
ئیمە زۆر جار دژى ئەم توند و تیژىیە لە شوینى خۆىدا و
لەگەل وەزارەتەکاندا لە گفتوگۆوو باسدا بووین و ئەوان
ئەوەمان پى ئەلین کە فنلاند وولاتیکى فرە کەلچەرە،
بەگویرەى ئەم یاسایەش یاساى یەکسانى تەتبیق ئەکەن بەسەر
ژیانى خیزانى پەناهەندەدا. واتە هەر کەس بەپێى کلتورى خۆى.
ئەمە ئەسلى کیشەکەیە، ئەگەر دەولەت سەپۆرتى بەکارهینانى
دین و کلتورە دواکەوتوەکان نەکات ، ئەگەر مزگەوتیان
بۆنەکاتەوە و مامۆستاى دینىیان بۆ دانەنێت، ئەوکات ژنانى
پەناهەندەش لەم وولاتەدا نایەکسان نابن و ئەو کات ئەتوانین
بلیین ژنان لە ژیانیکى یەکسان و خۆشگوزەران بەهرەمەند
ئەبن، واتە هەتا دەستى دین لە ژیانى ژناندا زال بیت ژنان
ژێردەستە تر ئەبن.
دواى تەواو بوونى پانیلەکە سەمیرە فەتحوللا پارچە شیعریکى
خویندەوە. پاشاند رەزاى کەمانگەر قسەو باسى هەرسێ حیزبى
کوردستان و ئیران و عیراقى پێشکەش کرد و هۆکارەکانى
نابەرابەرى و بناغەى ستەمکێشى ئیشارە پىداو سیستەمى
سەرمایەدارى ومانەوەى ئەم سیستەمەى وەک هۆکارى سەرەکى
چەوسانەوە توندو تیژى دژ بە ژنان پێناسە کرد و رۆلى گرنگى
ئەم رۆژەى بۆ ئامادەبوان باس کرد.
پاشان مەراسیمەکە بۆ ماوەى سێکاتژمیرى تر درێژەى هەبوو کە
بە گۆرانى شەرقى و غەربى وسەماو هەلپەرکێى لە ئاهەنگەکە
رازیندرایەوە ولە کاتژمیر 10دا بە نیچو شۆرو شەوقى
ئامادەبوندا کۆتایى پێهات.
بژى 8ى مارس، بژى یەکسانى ژن و پیاو
9ى مارسى 2010
|