|
ئێواره‌ی
ڕۆژی شه‌ممه 6مارس2009 له شارۆچکه‌ی (نیوفێنه‌پ) بۆ
ڕێزگرتن له 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆمه‌ڵێک له
ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و لایه‌نگری یه‌کسانی نێوان
ژنان‌و پیاوان، له هۆڵێکی جوانی ڕازاوه‌دا کۆبوونه‌وه بۆ
ڕێزلێنان له 8ی مارس.
به‌و
بۆنه‌یه‌وه دوای ئه‌وه‌ی (که‌لسوم خان) پرۆگرامی
مه‌راسیمه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد، داوای له ئاماده‌بووان کرد
که بفه‌رمون له‌گه‌ڵ سروودی ئینته‌رناسیوناڵ بچینه ناو
بڕگه‌کانی مه‌راسیمه‌که‌مانه‌وه. ئینجا به خوێندنه‌وه‌ی
شیعرێکی ناسک به‌و بۆنه‌وه به‌رنامه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌ی
ڕازاوه کرد. پاشان (ئه‌ستێره فاتیح) په‌یامی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کودستانی خوێنده‌وه، که به‌بۆنه‌ی
8مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها
له په‌یامه‌که‌دا هاتووه که 8ی مارس ڕۆژێکه بۆ
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م زوڵم‌و زۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
به‌سه‌ر ژنانه‌وه‌یه، وه داواشی له ژنانی کوردستان
کردوه که مادام هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌رووش هیچی له ژیانی
پڕ ده‌رده‌سه‌ری ژنان نه‌گۆڕیوه ئه‌مجاره‌ش نه‌چن بۆ
ده‌نگدان‌و ئه‌م سیناریۆیه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش ڕیسواو
بایکۆت بکه‌ن.
دوای
پارچه شیعرێکی تر (دانا به‌هادین) ووته‌ی کۆمیته‌ی
هۆڵه‌ندای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی خوێنده‌وه. به
دوای ئه‌ویشدا (حه‌مه غفور) باسێکی به‌پێزی ده‌رباره‌ی
مه‌سه‌له‌ی ژنان پێشکه‌ش کرد‌و تیایدا ئاماژه‌ی کرد به
ده‌ورو نه‌خشی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری‌و کۆمۆنیزمی چینی
کرێکار له په‌یوه‌ند به کۆتایی هێنان به کۆیلایه‌تی
ژنان. ووتی؛ چینی کرێکار بۆ ئه‌وه‌ی خۆی‌و کۆمه‌ڵگاش له
چنگی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕزگار بکات، پێویسته
له‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ژنان به مه‌سه‌له‌ی خۆی بزانێ‌و وه
له‌گه‌ڵ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا بۆ هه‌ڵپێچانی ئه‌م
ڕژێمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئێستا نیوه‌ی کۆمه‌ڵ، که ژنانن،
له کۆیلایه‌تی‌و ژێرده‌سته‌یی‌و هه‌ڵاواردن ڕزگار بکات.
ئینجا
که‌لسوم خان به کۆپله شیعرێکی دیکه به‌رنامه‌ی یه‌که‌می
کۆتایی پێ هێناو داوای له ئاماده‌بووان کرد که ته‌رتیبی
نانخواردنی به کۆمه‌ڵی ئه‌و ئێواره‌یه سازبکه‌ن. له
که‌ش‌و هه‌وایه‌کی شاد‌و سه‌رفرازدا له‌ناو شادی‌و
پێکه‌نینی ئاماده‌بوواندا پێکه‌وه له‌سه‌ر سفره‌یه‌ک
نانیان خوارد.
دوایین
بڕگه‌ی ئه‌م یاده‌و ئه‌م مه‌راسیمه گرنگه به به‌شداری
گروپی موزیکی (ڕه‌نج) بڕگه‌ی شادی‌و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕکێ
ده‌ستی پێ‌کرد. که هه‌تا کاتژمێر 2400 درێژه‌ی کێشاو
سفیرێکی شاد‌و دۆستانه‌و پڕ له گفتوگۆی ئازیزانه باڵێ
به‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌که‌و هۆڵه‌که‌دا کێشابوو هه‌تا کۆتایی.
هه‌روه‌ها به‌سه‌رپه‌رشی کاکه (ڕه‌نج ئازاد) بڕگه‌یه‌کی
ئازاد بۆ قسه‌ی خۆش‌و گێڕانه‌وه‌ی نوکته‌و پێشکه‌شکردنی
پارچه گۆرانی به‌ڕێوه‌چوو، که ژماره‌یه‌ک له
ئاماده‌بووان وه له نێویاندا چه‌ند مناڵێکی ژیکه‌ڵه
به‌شداریان کرد.
جێی
خۆیه‌تی سوپاس‌و پێزانینی خۆمان لێره‌دا به هه‌موو
ئاماده‌بووانی ئه‌م ئاهه‌نگه ڕابگه‌یه‌نین‌و هیوادارین
له‌م جۆره کۆڕ‌و ئاهه‌نگانه درێژه‌ی ببێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌وری فه‌زای شادی‌و خۆشی. هه‌روه‌ها
به گه‌رمی سوپاسی زه‌حمه‌ت‌و ماندووبوونی هه‌ردوو ئازیزان
(که‌لسوم و جه‌لال سۆفی) ئه‌که‌ین که ئاماده‌کاری‌و
به‌ڕێوه‌بردنی مه‌رسیمه‌که‌یان به جوانترین شێوه گرتبوه
ئه‌ستۆ.
حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان- هۆڵه‌ندا
7مارس2009
|