ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی کوردستان!
خه‌باتی
چه‌ندین ساڵه‌ی ئێوه بۆ یه‌کسانی و کۆتایی هێنان به
یاسا و که‌لتوری جیاکاری و پیاوسالاری، سه‌ره‌ڕای
به‌رزی و نشێویه‌کانی به‌رده‌می، به‌ڵام خه‌باتێکی
به‌رده‌وامه که مۆری خۆی له رووداوه‌کانی مێژووی
کوردستان داوه. 8 ی مارس وه‌کو ره‌مزی خه‌بات و
تێکۆشان بۆ یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو بووه‌ته به‌شێک
له مێژووی نوێی کۆمه‌ڵگای کوردستان که ئیحساسی
توانا‌و هێز ومتمانه ده‌دا به ژنان و پیاوانی
یه‌کسانیخوازو نێوچاوانی کۆنه‌په‌رستان و لایه‌نگرانی
پیاوسالاری و ناحه‌زانی ماف وئازادیی ژنان گرژ ده‌کات!
به‌ڵام
سه‌رباری خه‌باتی جه‌ریئانه‌و نه‌پساوه‌ی ئێوه له‌دژی
یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی باری که‌سێتی رژێمی به‌عس له
ساڵانی رابردودا، سه‌رباری ناره‌زایه‌تی و تێکۆشانی
بێوچانتان له دژی کوشتاری ژنان به بیانوی
ناموسپه‌رستیه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانتان بۆئه‌وه‌ی
که یاسایه‌کی یه‌کسان و ئازادیخواز و مۆدێرن که
زامنی ماف و ئازادیه‌کانی ژنان بێت له‌گه‌ڵ پیاواندا
له کوردستاندا به‌ره‌سمیه‌ت بناسرێ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه هێشتا ده‌ستی کۆنه‌په‌رستان و لایه‌نگرانی
دنیای کۆن و پیاوسالاری به‌سه‌ر ژیان و مافه‌کانی
ژناندا زاڵه. هێشتا ئه‌و یاسا کۆپه‌رستانه‌یه‌ی
سه‌رده‌می به‌عس ماف و ئازادیه‌کانی ژنان و کچان
له‌قاڵب ده‌دات. یاسای فره‌ژنی ئیسلامی سه‌رده‌می هۆزو
قه‌بیله‌کان ده‌کرێته دیاری"په‌رله‌مانی کوردستان" بۆ
ژنان و کچانی کوردستان له سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا!
له‌پاڵ په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی به‌ژنان و هاندانی
دیارده‌ی له‌شفرۆشی ژنان، به‌بیانوی
ناموسپه‌رستیه‌وه ژنان و کچان تیرۆرده‌کرێن و
بکوژه‌کانیان یان ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه یان
ئیجرائاتێکی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ناکرێ. رۆژانه
سوکایه‌تی به‌شه‌خسیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیی ژنان
ده‌کرێ و له‌ژێر فشاری ده‌رونی و سونه‌ت و که‌لتوری
پیاوسالاری و ئیسلامی- کوردایه‌تی ژنان و کچان ناچار
به‌خۆکوژی ده‌کرێن!
ژنانی نارازی له ده‌سه‌ڵات و یاسا‌و فه‌رهه‌نگ و
نه‌ریتی پیاوسالاری!
ئه‌و
لایه‌نانه‌ی که یاسای باری که‌سێتی به‌عسیان به‌سه‌ر
سه‌ری ئێوه‌وه راگرتوه، ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان بۆ
یاسای فره‌ژنی دا بۆئه‌وه‌ی لای مشتێك کۆنه‌په‌رستی
هه‌وه‌سبازی چه‌ند ژنه و رژێمی ئیسلامی ئێران ئیحراج
نه‌بن، ئه‌وانه‌ی که ده‌یانوت له کوردستاندا
کێشه‌یه‌ك نیه به‌ناوی کێشه‌ی ژنانه‌وه، ئه‌وانه‌ی
که فتوایان له دژی ئێوه‌و ماف و ئازادیه‌کانی ئێوه‌و
له‌دژی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان ده‌دا، ئه‌وانه‌ی که ده‌ستی
پیاوسالارییان به‌سه‌ر ئێوه‌دا درێژکردوه، ئێستا
داوای ده‌نگی ئێوه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چه‌ند
کورسیه‌كی په‌رله‌مانی عروبی- ئیسلامی- عه‌شائیری
عێراق به‌ده‌ست بێنن، و له‌و رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵات و
داهاتی نه‌وت و سامانی عێراق و کوردستان له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رسته
عه‌ره‌بیه‌کاندا به‌ش بکه‌ن! ئه‌وانه‌ی که بۆ
یه‌کجاریش به‌رگرییان له مافی ئێوه، له که‌رامه‌تی
ئینسانیی ئێوه نه‌کردوه، بگره دژایه‌تیان کردوه
ئێستا ده‌سته‌ودامێنی ئێوه ده‌بن، هه‌زارویه‌ك درۆتان
بۆده‌که‌ن به‌ڵکو ده‌نگی خۆتانیان بده‌نێ! به‌ڵام
هیچکام له‌وانه، به ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆنه‌وه،
دڵسۆزی ئێوه، ده‌ربه‌ستی ماف‌و ئازادیه‌کانی ئێوه
نین. هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێن ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌ورانی
هه‌ڵبژاردنه! ته‌نها په‌خشکردنه‌وه‌ی درۆ‌و
چه‌واشه‌کاریه. هونه‌ری ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌یه که
کامیان بتوانێ زۆرترین درۆ وه‌کو راستی نیشانی خه‌ڵك
بدات ئه‌وه ده‌یباته‌وه! ته‌جروبه‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی
به روونی داوه نیشانداوه که هیچ شتێك به قازانجی
ژنان له هه‌گبه‌ی ئه‌و لایه‌ن و لیستانه‌دا نیه
بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات
و داهاته!
ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز!
ژنانی نارازی له کۆنه‌په‌رستی و پیاوسالاری!
بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی کرێکاری له کوردستان ته‌نها
بزوتنه‌وه‌یه‌كه که به راشکاوی و بێدودڵی به‌رگری
له ماف و ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانیی ئێوه کردوه و
ده‌کات. مێژووی خه‌باتی یه‌کسانیخوازی ژنان له
کوردستان ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی
یه‌کسانیخوازی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ده‌وری
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی سیاسی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،
ده‌توانێ هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن، به‌ره‌و
دامه‌زراندنی یاسایه‌کی یه‌کسانیخواز و مودێرن بۆ
ژنان، بۆ بنه‌بڕکردنی تیرۆری ژنان گه‌وره‌و
خێراتربکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان ئه‌و ته‌نها حیزبه سیاسیه‌ی
کوردستانه که دژی گرێدانه‌وه‌ی کوردستانه به
عێراقه‌وه‌و به‌رگری له جیابونه‌وه و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان ده‌کات، بۆیه
بانگه‌وازی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ئێوه ژنانی
کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کات که به‌شداری هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق نه‌که‌ن و ئیمزا نه‌ده‌ن له
به‌ستنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقێکه‌وه که
نه‌ته‌وه‌په‌رست و ره‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌بی و
ئیسلامیه‌کان حوکمی ده‌که‌ن!
بژی 8 ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
1ی مارس
2010