|

به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی هاتنه‌مه‌یدان و
ناڕه‌زایه‌تی یه‌کسانیخوازان له‌ته‌واوی دونیادا، کۆمیته‌ی
به‌رپاکردنی مه‌راسیمی 8ی مارس له‌سویسرا که‌پێکهاتبوو
له(ڕێکخراوی ئازادی ژن ،حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق،
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی)ڕۆژی
شه‌ممه06/03/ 2010
کاتژمێر 5ی ئێواره مه‌راسیمێکی له‌شاری زوریخ سازکرد.
مه‌راسیمه‌که‌به‌ساتێک ڕاوه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی
ژنانێک که‌قوربانی سیسته‌می پیاوسالاری بوون،
ده‌ستیپێکرد.دوای ئه‌وه (کوێستان موحه‌مه‌د) ووتاری
کۆمیته‌ی مه‌راسیمی خوێنده‌وه، کوێستان له‌ووتاره‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژنان له‌سایه‌ی سیسته‌می
پیاوسالاری به‌گشتی و ڕه‌وشی ترسناکی ژنان له‌عێراق و
کوردستان و دوری یاساکانی باری که‌سێتی له‌سه‌ر سته‌می
سه‌ر ژنان کرد‌و وتی که‌حکومه‌تی عێراق له‌پشت زوڵم و
سته‌می سه‌ر ژنانه‌وه‌یه، له‌کۆتایی وتاره‌که‌یدا باسی
له‌جێگه‌وڕێگه‌ی ژنان له‌ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگادا کرد‌و
داوای کرد که‌بۆ کۆتایی هێنان به‌م
هه‌لومه‌رجه‌پێویسته‌ژنان بێنه‌مه‌یدان. دوا تر هه‌ر یه‌ک
له(فواد عه‌زیزوئه‌حمه‌د عه‌لی)بیره‌وه‌ریه‌کیان
سه‌باره‌ت به8ی مارسی سه‌ره‌تای 90ه‌کان وسه‌رهه‌ڵدانی
بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌کوردستانی عێراق
کرد.
به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که‌ئاهه‌نگ ومۆسیقا بوو، له‌م
به‌شه‌دا که‌تا کاتژمێر 11 ی شه‌وی خایاند ،
ئاماده‌بوان
له‌نێوشادی و خۆشی‌دا کۆتای‌یان
به‌مه‌راسیمه‌که‌هێنا.
بژی 8ی مارس ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی ژنان.
کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی 8ی مارس له‌سویسرا
07/03/2010 |