|

کۆمیته‌ی مه‌راسمی هه‌شتی مارس له
شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا که پێك هاتبوو له حزبی کۆمۆنستی
کرێکاری عێراق و حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان و حزبی
کۆمۆنستی کرێکاری حکمه‌تیست و سازمانی ره های زه‌ن وه
له گه‌ل چه‌ند هه‌لسوراوێکی ژنان ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی
مه‌راسمێکی شکۆداریان به‌م بۆ نه‌یه‌وه به رێخست له
پێشه‌کی دا هاورێ جه‌لال سه‌عید به ناوی کۆمیته‌ی
مه‌راسمه‌وه به خێر هاتنی ئامه‌ده‌بوانی کرد که تێیدا
ئه‌م رۆژه‌ی به‌رۆژی راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر نایه‌کسانی
و سه‌ندنه‌وه‌ی مافه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان وه‌سف کرد وه
ژنان و ئازادی خوازانی دنیای بانگه‌واز کرد به رووی
نابه‌رابه‌ری و نا عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی بێنه مه‌یدان
هه‌روه‌ها دواتر له لایان سارا ئه‌کره‌می وه‌کوو نوێنه‌ری
ره‌های زه‌ن ووتارێکی به‌م بۆنه‌وه پێش که‌ش کرد که
ئه‌میش ته‌کیدی له‌سه‌ر رێکخراو بوونی ژنان ده‌کرد له
ده‌وری ئامانجه‌کانیان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان
وه دواتر هاورێ مصطفی یوونسی به ناوی هه‌رسێك حزب قسه و
باسێکی له سه‌ر مێژووی ئه‌و رۆژه کرد و وه ته‌کیدی
کرده‌وه که ئه‌م رۆژه رۆژی ناره‌زایه‌تیه به دژی
نایه‌کسانی و نا عه‌داله‌تیه به حه‌قی ژنان له سه‌ر
تاسه‌ری دنیا که سه‌رچاوه‌که‌ی له نزامی سه‌رمایه‌داری
وه سه‌رده‌گرێ بۆیه تاکوو مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه
یه‌کسانی ته‌واو بۆ ژنان له کۆمه‌گا ئیمکانی نیه بۆیه
هاورێ مسته‌فا داوای له هه‌موو ژنان و ئازادی خوازانی
دنیا کرد ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێن بۆ سه‌ر نگوونی کردنی
دنیای سه‌رمایه‌داری که ده‌بێته کۆتایی هێنان به هه‌رچی
نا عه‌دالیتێکی کۆمه‌لایه‌تی که پله دوویی ژنانیش به
شێکی ئه‌م نا عه‌داله‌تیه یه.
وه هه‌ر له‌م مه‌راسمه‌دا هاورێ
که‌ژال داوای له ژنان کرد بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی
ژنان که بتوانن له ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه بۆ
ئامانجێکی هاوبه‌ش که ژنان بۆی تێده‌کۆشن ئه‌ویش یه‌کسانی
هه مه لایه‌نه‌ی ژن و پیاوه له هه موو بواره‌کانی
کۆمه‌لگادا.
وه به‌شی دوه‌می به‌رنامه‌که به
ئاهه‌نگێکی گۆرانی و هه‌لپه‌رکێ ده‌ستی پێ‌کرد تاکوو سه‌عات
یه‌کی شه‌و
کۆمیته‌ی مه‌راسمی هه‌شتی مارس
که‌نه‌دا- تۆرۆنتۆ
 
|