
بەبۆنەی 8 مارس ڕۆژی ناڕەزایەتی و" نا" وتن بە ئاپارتایدی جنسی و بێمافی ژنان و لەژێر دروشمی " ئازادی ژن، پێوەی ئازادی کۆمەڵگایە"، " ئاڵای کۆمۆنیزمی مارکس، ئاڵای یەکسانی و رزگاری ژنانە لە ستەم و چەوسانەوە". کۆمیتەی سلیمانی حزب پیکیتێکی جەماوەری لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی سازدا.
سەرەتای پیکیتەکە بە ڕازاندنەوەی لە پێشتری بەردەم باخی گشتی دەستی پێکرد، کەبە دەیان لافیتەی حزب کە دروشمەکانی 8 مارس و خواستەکانی ژنانی لە خۆگرتبوو ڕازینرا بۆوە. پاشان پیکیتە جەماوەریەکە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی حزب بەبۆنەی 8 مارس و کردنەوەی پێشانگایەکی کاریکاتێری هاورێ شوکاک عبدالستار دەستی پێکرد، کە سیماییەکی تایبەتی دابوو بە کۆتایی شەقامی سالم و جێگای سەرنجی خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز بوو.
لەدرێژەی پیکیتەکەدا، لە ڕێگای ئەو بڵندگۆیەی بۆ ریزگرتن لە 8 مارس
دانرابوو، جگە لە خویندنەوی بەیاننامەی حزب بە بۆنەی 8 مارسەوە، هاوکات
دروشم و خواستەکانی
ژنان خوێنرانەوە. ئەم پیکیتە جەماوەریە لە کاتژمیر 3 ی دوای نیوەرۆوە دەستی پێکردو
تا نزیکەی سەعات پێنج و نیوی ئێوارە درێژەی هەبوو. وە پۆل پۆل لەخەڵکی
ئازادیخواز لەدەوری پکیتەکە کۆبونەوەو بە شورو شەوقەوە گوێیان لە سیاسیەت و
دروشمەکانی حزب دەگرت و بەیاننامەی حزبیان لە
هاورێیانمان داوا دەکرد. شایانی باسە هەیئەتیک لە رابەریی حزب لە پیکیتەکەدا
ئامادەبوون .
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
9-3-2009

|
|
