8 ى مارس ، رۆژى جیهانى ژنان، رۆژى دژ وەستانەوەیە بەرامبەر کۆیلەیەتى ژنان!

 

ماڵه‌وه 


_ بەروارى 7ى مارس هاورىیانى هەردوو حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى عیراق و حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى کوردستان ئاکسیۆنیکیان لە مەرکەزى شارى هیلسینکى ریکخست کە لەویدا هاوکات چەند لایەن وریکخراوى ترى ژنان یادى 8ى مارسیان ئەکردەوە ، لەویدا هاورىیان لافیتەکانى حیزبیان بەشیعارى ( نا بۆ توند و تیژى ژنان )و(بەلى بۆ قانوونى یەکسانى ژن و پیاو) بەرز کردەوە، ئەوەى شایانى باسە خەلکى زیاتر بەلاى هاورىکانى حیزبدا ئەهاتن و پرسیاریان سەبارەت بەسیاسەتەکانى حیزب ئەکرد و پرسیارى جۆراوجۆریان سەبارەت بە ئیسلام وئەسلى چەوساندنەوەى ژ

نان ئەکرد، پاش کاتژمیریک ئاکسیۆنەکە کۆتایى هات.

_ بەروارى 8ى مارس لەیەکیک لە هۆلەکانى شارى هیلسینکى یادى 8ى مارس بە سازکردنى ئاهەنگیک ریز لێ گیرا، کە ژمارەیەکى زۆر لە خەلکى کورد زمان و فارسى و عەرەبى و فنلاندى بەشداریان تیادا کرد، سەرەتا لەلایەن (ئاڵا فەرەج) مەسئولى کۆمیتەى حیزبى حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى کوردستانەوە ووتەى هەردوو حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى عیراق و کوردستان پیشکەش کرا، پاشان لەلایەن هاورى( جەمال سالح) حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى عیراقەوە ووتەى حیزب بە زمانى فارسى پیشکەش کرا، و بەرنامەکە بە شیعر و گۆرانى و سەماى هەمەرەنگ تا کاتژمیر 10ى شەو رازیندرایەوەو لەکەش و هەواى شادى و خۆشى ودا کۆتایى بە ئاهەنگەکە هات.


ئاڵا فەرەج
لێپرسراوى کۆمیتەى فنلاندى حیزبى کۆمۆنیستى کریکاى کوردستان
8-3-2009