
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 7مارس2009 له شارۆچکه‌ی (نیوفێنه‌پ) بۆ ڕێزگرتن له 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆمه‌ڵێک له ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و لایه‌نگری یه‌کسانی نێوان ژنان‌و پیاوان، له هۆڵێکی جوانی ڕازاوه‌دا کۆبوونه‌وه بۆ ڕێزلێنان له 8ی مارس.
به‌و
بۆنه‌یه‌وه دوای ئه‌وه‌ی (که‌لسوم خان) پرۆگرامی مه‌راسیمه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد،
سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی شیعرێکی ناسک به‌و بۆنه‌وه چووه ناو به‌رنامه‌ی
ئاهه‌نگه‌که‌وه. پاشان (ئه‌ستێره فاتیح) نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازدی ژن له هۆڵه‌ندا
ووته‌یه‌کی کورتی خوێنده‌وه که تیایدا باسی له جێگا‌و ڕێگای خوارتری ژنان کرد له
کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتیداو به تایبه‌ت له کوردستان که چۆن سه‌رباری کۆیله‌تی‌و
پله دوویی ژنان، به دڕندانه‌ترین شێوه چه‌ندین ساڵه ڕه‌شه‌کوژی ژنان له ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ئه‌نجام ئه‌درێ‌و تا ئێستا هه‌زاران ژنی بێ‌تاوان
بوونه‌ته قوربانی نه‌ریتی پیاوسالاری‌و ناموسپه‌رستانه. هه‌روه‌ها ووتی که 8ی
مارس ڕۆژێکه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م زوڵم‌و زۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌سه‌ر
ژنانه‌وه.
دوای پارچه شیعرێکی تر (دانا به‌هادین) ووته‌ی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی خوێنده‌وه. به دوای ئه‌ویشدا (حه‌مه غفور) نوێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ووته‌یه‌کی کوردتی پێشکه‌ش کرد.
ئینجا که‌لسوم خان به کۆپله شیعرێکی دیکه به‌رنامه‌ی یه‌که‌می کۆتایی پێ هێناو داوای له ئاماده‌بووان کرد که ته‌رتیبی نانخواردنی به کۆمه‌ڵی ئه‌و ئێواره‌یه سازبکه‌ن. له که‌ش‌و هه‌وایه‌کی شاد‌و سه‌رفرازدا له‌ناو شادی‌و پێکه‌نینی ئاماده‌بوواندا پێکه‌وه له‌سه‌ر سفره‌یه‌ک نانیان خوارد.
دوایین
بڕگه‌ی ئه‌م یاده‌و ئه‌م مه‌راسیمه گرنگه به به‌شداری گروپی موزیکی (سه‌هه‌ند)
بڕگه‌ی شادی‌و سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌ستی پێ‌کرد. که هه‌تا کاتژمێر
2400 درێژه‌ی کێشاو سفیرێکی شاد‌و دۆستانه‌و پڕ له گفتوگۆی ئازیزانه باڵێ به‌سه‌ر
ئاهه‌نگه‌که‌و هۆڵه‌که‌دا کێشابوو هه تا کۆتایی.
جێی خۆیه‌تی سوپاس‌و پێزانینی خۆمان لێره‌دا به هه‌موو ئاماده‌بووانی ئه‌م ئاهه‌نگه ڕابگه‌یه‌نین‌و هیوادارین له‌م جۆره کۆڕ‌و ئاهه‌نگانه درێژه‌ی ببێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌وری فه‌زای شادی‌و خۆشی. هه‌روه‌ها به گه‌رمی سوپاسی زه‌حمه‌ت‌و ماندووبوونی هه‌ردوو ئازیزان (که‌لسوم و جه‌لال سۆفی) ئه‌که‌ین که ئاماده‌کاری‌و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌رسیمه‌که‌یان به جوانترین شێوه گرتبوه ئه‌ستۆ.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
له هۆڵه‌ندا
8مارس2009
|
|
