8 ی مارس ده‌ستپێكی خه‌باتی ژنه له پێناو ئازادی‌دا
به‌روار / 8 ی مارس/2009
یادی 8ی مارس به‌بیرهێنانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی‌و ئازاره‌كانی ژنانی سه‌رجه‌م جیهانه، له‌م رۆژه‌دا كه به‌بارته‌قای جیهان ئازار‌و سه‌رگه‌ردانیه‌كانی ژنان كه‌ڵه‌كه بوون له‌مینبه‌ری جیاوازه‌وه قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و ده‌وروژێنرێت، به‌ڵام تا ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش كه‌سه‌ده‌ی 21مه‌و به‌سه‌ده‌ی ژنان ده‌ناسرێت، هیچ تێزێكی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ دۆزی ژن نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و ژنان رووبه‌ڕووی توندوتیژیین.
له‌كوردستاندا سه‌ره‌رای بونی ده‌یان ڕێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌ره‌رای هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌زگا جیاوازه‌كانی دیكه تا ئێستا توندوتیژی به‌بیانووی شه‌ره‌ف‌و كوشتن‌و خۆسوتاندن‌و شێوازی نه‌شیاوی نامرۆییانه رووبه‌ڕووی ژنانه، رێژه‌یه‌كی زۆری ژنان له‌ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانی كوردستان نه‌خوێنده‌وارن‌و بێكاری بۆته سیمایه‌كی زه‌قی ئه‌م قۆناغه‌و كه ژنانیش بێ به‌ش نین تێیدا، له‌بواری سیاسی‌دا هێشتا ژن نه‌بۆته هێز‌و رۆڵی به‌رچاو‌و دیاری نیه‌و به‌هۆی سیسته‌می پیاوسالاری‌و زاڵبونی عه‌قڵیه‌تی باوكانه یاسای فره‌ژنی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا بڕیاری له‌سه‌ر درا‌و ره‌تنه‌كرایه‌وه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان به‌رده‌وامه‌و روویه‌كی ناشایسته‌و دواكه‌وتوی كۆمه‌ڵی كوردی پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه داوه، تا ئێستاش لاقه‌كردنی ژنان‌و كچان له‌ده‌زگانی حكومی‌و راگه‌یاندن‌و ئیداریه‌كاندا بره‌وی هه‌یه‌و پیاوان بۆ مه‌رام‌و غه‌ریزه‌ی نامرۆییانه‌ی خۆیان ژن به‌كاردێنن‌و رێز گرتن له‌ژنان نه‌بۆته دیاریده‌یه‌ك‌و ده‌رك به‌رۆڵ‌و گه‌وره‌یی نه‌كراوه.
پێویسته رۆژی 8ی مارس به‌بیرهێنانه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه زاڵده‌ست‌و پیاوسالارییه بێت، كه‌ژنی وه‌ك پردێك بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه‌و سوودی خراپی لێوه‌رده‌گرێت‌و رێزی ناگرێت.
ده‌بێت 8ی مارس ته‌نها یادكردنه‌وه‌ی ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنان نه‌بێت، به‌ڵكو پێدابگرین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه‌كانمان‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان له‌م روه‌وه خاوه‌ن به‌رنامه‌و بڕیاری سه‌رده‌می بن‌و به‌گوێره‌ی خواست‌و پێویستی مافه‌كانی ژنان بڕیار بده‌ن‌و هه‌نگاو بنێن‌و قسه‌یان هه‌بێت.
پێویسته ژنان چیدی توندوتیژی به‌هه‌ر بیانویه‌ك‌و به‌كارهێنان‌و خۆكردنه دیلی داخوازیه‌كانی پیاو په‌سند نه‌كه‌ن‌و هه‌وڵی جیدیان هه‌بێت، بۆ ئازادی‌و خۆ رزگاركردن له‌چه‌مكی قه‌ده‌ر‌و چاره‌نووسی سه‌پێنراو به‌سه‌ریاندا.
ده‌بێت ژنان رێگه به‌به‌كارهێنان‌و لاقه‌كردن‌و ده‌ستدرێژی پیاوان نه‌ده‌ن‌و له‌كاتی هه‌ر كارێكی به‌م شێوه‌یه‌دا خاوه‌ن دۆز بن‌و سكاڵا‌و ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه‌و بێ گوێدانه چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دووره په‌رێزی، چونكه تا ژن خۆی نه‌كاته هێز‌و هه‌ڵوێست نه‌نوێنێت‌و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه پیاوسالارانه‌یه نه‌بێت ناتوانین باس له‌ژنێكی ئازادیخواز‌و كۆمه‌ڵێكی پێشكه‌وتوو بكه‌ین، ژنێكی پێشكه‌وتوو پێوانه بۆ كۆمه‌ڵێكی پێشكه‌وتوو ئازادیخواز.
ده‌بێت ژنان هێزی فشار بن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا‌و زۆرترین ژنانی ناحیزبی‌و ئازادیخواز بچنه ناو په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌گرنگی ماف‌و دۆزی ژن یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی داهاتوو وه‌ربچه‌رخێنن‌و كار بكرێت بۆ زۆرترین رێژه‌ی ژن له‌سیاسه‌تدا شوێن بگرن‌و له‌مه‌سه‌له‌ی داد‌و یاسادا رۆڵیان هه‌بێت‌و كار بكه‌ن.
كه‌مپینی مافه مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌كانی ژنان
8ی مارس ی 2009
یاداشتنامه‌ی كه‌مپینی داكۆكی
له مافه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كانی ژنان
بۆ /به‌ڕێز په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان
بۆ /به‌ڕٍێز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو‌و رێز
بابه‌ت/یاداشتنامه
به‌رێزان وه‌ك ئاگادارن كه‌مپه‌ینی داكۆكی له‌مافه مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌كانی ژنان كه‌پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵێك له‌رێكخراوه‌كانی ژنان‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و كه‌سایه‌تی‌و رۆژنامه‌نوسی ئازادیخواز ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌پێناو كۆتایهێنان به‌جیاكاری و توندوتیژی دژ به‌ژنان دامه‌زراوه‌و له‌و پێناوه‌شدا جگه له‌كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراو جۆر، چه‌ندینجار رێگه‌ی یاساییش گیراوه‌ته به‌ر‌و یاداشتنامه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ژنان ره‌وشێكی ناشیاو‌و نامرۆییانه ده‌گوزه‌رێنن.
توندوتیژی له‌دژی ژن له‌خێزان‌و كۆمه‌ڵگادا هێشتا بره‌وی هه‌یه، له‌وانه تا ئێستا خه‌ته‌نه‌كردنی كچان به‌رده‌وامه‌و ژنان ناچاری خۆكوشتن‌و سووتاندن له‌ژێر ناوی شه‌ره‌ف ده‌كرێن‌و لێدان‌و سوكایه‌تی‌و رێگه‌گرتن له‌ژنان هه‌یه. به‌پێی ئاماری میدیاكانی كوردستان‌و جیهان ده‌ست درێژی‌و لاقه‌كردنی ژنان له ناو حیزب‌و دام‌وده‌زگاحكومیی‌و كارگێڕی‌و راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌ر هه‌یه‌و په‌ره‌ده‌سێنێت، له ئاكامی بێكاری‌و نه‌بونی شوێن وه‌ك بیمه‌ی بێكاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنانی هه‌ژار ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژن تووشی سواڵكردن بوون‌و ناچارن له‌شه‌قامه‌كان رۆژ بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌ره‌و زۆر دیاریده‌ی تری وه‌ك له‌شفرۆشیان راپێچ ده‌كات.
بۆیه ئێمه وه‌ك كه‌مپینی مافه مه‌ده‌نی‌و یاساییه‌كانی ژنان یادی8مارس ده‌كه‌ینه مینبه‌رێك‌و به‌چه‌ند خاڵێك پێشنیاره‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو، له‌پێناو دانانی سنورێك بۆ توندوتیژی دژ به‌ژنان:
*پێداگرتن بۆ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی یاسای باری كه‌سێتی‌و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی‌و لێپرسینه‌وه‌و سزادان له‌كاتی په‌یڕه‌ونه‌كردنیدا.
*رێژه‌ی ژنان له‌په‌رله‌ماندا به‌پێی زیادكردنی هه‌مواركردنی كۆتایی یاسای په‌رله‌مان كاری بۆ بكرێت‌و سیسته‌می كۆتا بۆ ژنان‌و لیستی كراوه به‌جیدی كاری بۆ بكرێت.
*ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌كوردستاندا‌و بڕینه‌وه‌ی سزایی یاسایی بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
*كردنه‌وه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بێكاری بۆ ئه‌و ژنانه‌ی بێ شوێن‌و كارن‌و یان له‌ناو خێزاندا ئاسوده نین‌و توانای گوزه‌رانیان نیه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره بۆ ژنان‌و منداڵانی سواڵكه‌ر‌و هه‌ژار.
*جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای توندوتیژی له‌ناو خێزاندا‌و خستنه‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
*دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچونی ده‌ستدرێژی‌و لاقه‌كردنی ژنان له‌دام‌و ده‌زگا حكومی‌و میدیایه‌كاندا‌و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س‌و به‌رپرسانه‌ی به‌م كاره نه‌شیاوه هه‌ڵده‌ستن‌و سزادانیان.
له‌كۆتاییدا داواكارین به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ژنان بكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌م ئۆقیانووسی تاوانه دابنێن، له‌و باوه‌ڕه‌داین په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست توندوتیژی‌و ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به‌ژناندا هه‌نگاوی گرنگیان ده‌بێت، كه‌هه‌نگاوه‌كانی پێشتر مایه‌ی ده‌ستخۆشی ئێمه‌ی ژنان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین.
له‌پێناو جوانتر نیشاندانی رووی ئه‌زمون‌و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌دنیای ده‌ره‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی یاسا‌و سیسته‌مێكی دیموكرات‌و مه‌ده‌نی كه‌مافی ژن‌و پیاوی تێدا پارێزراو بێت‌و هێنانه‌دی حكومه‌تی یاسا‌و كاراكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و پیاوو لایه‌نانه‌ی كه‌دژ به‌یاسا‌و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و پێزانینی زۆرماندا
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له مافه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كانی ژنان
8-3-2009
|
|
