ڕۆژى 8ى مارس ڕۆژى نێونەتەوەیى ژنان، ڕۆژى خەبات بۆیەکسانى هەمەلایەنەى
ژنانء پیاوان، ڕۆژى لەقەفەس نانى پیاوسالارىء ناموسپەرستى، ڕۆژى
ڕاگەیاندنى مافە ئینسانىء جیهانیەکانى ژنان بەڕووى سەرجەم کۆمەڵگاى
بەشەریدا، بەگەرمى لەخۆمانء گشت ژنانء پیاوانى یەکسانیخواز پیرۆز
ئەکەین.
سەربارى خەباتء تێکۆشانء وەستانەوە بەرامبەر بەکۆنەپەرستىء خواستى
وەلانانء توڕدانى یاساکانى ئەحوالڕ شەخسى، سەربارى نمایش کردنى چەندین
هێزى جەماوەرى لەبۆنە جیاجیاکاندا بۆ خستنەڕووى داواکاریەکانء بەڕەسمى
ناسینى مافەکانى ژنان، کەچى لە 8ى مارسى ئەمساڵیشدا ژنان لەگەلڕ
ژمارەیەک گرفتء کێشەى تر بەرەوڕوون. کەخۆیان لەکێشەو گرفتە یاساییەکان
ئەبینێتەوە، تادەگاتە ئەو گرفتء کێشانەى کە دەسەڵاتداران هۆکارێکی
گەورەن لەمانەوەو درێژەکێشانیان. ئامارەکانى کوشتنى ژنانء خۆسوتانى
ژنان هیچى کەمتر نیە لە قوربانیانى بەرەکانى جەنگ، ئامارەکانى ئیغتسابى
ژنانء تەنها ئەوانەى کە ڕاگەیەنراون کە دەیەکى ئامارە ڕاستەقنەکە نیە،
وەزعیەتى ژنانى دارفور ئەهێنێتە پێش چاو، بڕیارە نامەدەنىء
دواکەوتوانەکانى هەندێک دەزگاى ڕەسمى ئیدارەو دەسەڵات لە دژى ژناندا،
هیچیان کەمتر نیە لە بڕیارەکانى تاڵیبانء ئیسلامیەکانى خورمالڕء
هەڵەبجە. ڕۆژانە هەواڵى سەرتاشینى کچانء ژنان ئەبیستین. ئەتک کردنء
ئیهانە کردن پێیان، سوکایەتىء بەکەم تەماشاکردنیان فەرهەنگى بەشێکى
دانیشتوانى ئەم کۆمەڵگایەیەو ئیدارەو دەسەڵات نەک هەر بەریپێنەگرتوە،
بەڵکو بە هێشتنەوەى یاسا نائینسانیەکانء بوژاندەوەى عەقڵیەتى عەشیرەتىء
دەستگیرۆیى کۆنەپەرستى کۆمەکى بە چونەسەرەوەى ستەم بەرامبەر بە ژنان
کردوە. لەم نێوەدا تەنها دەزگاو کۆمەڵەو ڕێکخراوە ڕاستەقینەکانى ژنانء
بزووتنەوەى یەکسانیخوازىء کەسایەتیەکانى بووە کە لەمەیدان بوونء
جەسورانەو داکۆکیان لەمافەکانى ژنان کردوەو پەردەیان لەسەر ڕووى
پیاوسالارىء نابەرابەرى هەڵماڵیوەو بۆئەم مەبەستە پشتیوانى دەرەکیشیان
بۆ ڕێکخراو کردوە.
بۆیە 8ى مارسى 2008، وێڕاى پیرۆزبایىء جەژنە پیرۆزە لەسەر جەم ژنانء
بزووتنەوەى یەکسانیخوازى ژنانء پیاوان، هاوکات بانگەوازى ژنانء پیاوانى
یەکسانیخواز ئەکەین کە بۆ کۆتایى هێنان بە پلەدوویىء ستەم کێشىء
ئەسارەت، لەڕیزى سەربەخۆى خۆماندا خۆمان ڕێکخراو بکەینء ڕێکخراوى
یەکگرتوو و سەراسەرى دابمەزرێنینء پەیامکى ئینسانى خۆمان بە هەموو دنیا
بگەیەنین.
هاوکات بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەم ڕۆژە، لەهەمان بەروار( 8ى مارسى 2008)
لەکاتژمێر 3ى پاش نیوەڕۆ و لە پارکى ئازادى شارى سلێمانى مەراسیمێکى
جەماوەرى ساز ئەکەین، کەتیایدا چەندین چالاکى هونەرىء ئەدەبىء وتار
خوێندنەوەى تیا ئەنجام ئەدرێت، بانگەوازى سەرجەم کچانء ژنانء پیاوانى
یەکسانیخواز ئەکەین کە لەومەراسیمەدا بەشدار بن.
بژى 8ى مارس ڕۆژى جیهانى ژنان
بژى یەکسانى هەمەلایەنەى ژنانء پیاوان
کۆمیتەى مەراسیمى 8ى مارس
1/3/2008
|