|
1.
نه‌رویج:
1ڕۆژی 1
ی مارس کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزب سیمینارێکی بۆ به‌هار مونزیر،
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نه‌رویج و به‌رپرسی که‌مپینی به‌رگری له
ژنانی عێراقی، سازدا له شاری کریستیانساند. له‌م سیمیناره‌دا
به‌هار باسی له کێشه‌ی کچان و ژنانی کوردی دانیشتووی نه‌رویج
کرد و چه‌ند ئیحسائیاتی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و ڕێکخراوی خاچی
سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی به‌هۆی
ناموسه‌وه خسته به‌رچاو. له به‌شێکی تردا هاته سه‌ر پلانی
تازه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی ئاینده له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه و
به‌تایبه‌تی زه‌واجی زۆره‌ملێ. هاوکات ڕۆڵی که‌مپین و
ده‌خاڵه‌تی له‌م کێشانه‌دا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنیانی
باس کرد. به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که‌ش ته‌رخان کرا بۆ پرسیار و
قسه و باسی ئاماده‌بووان و له‌لایه‌ن به‌هاریشه‌وه وه‌ڵام
درایه‌وه. شایه‌نی ووتنه که سیمیناره‌که ته‌رجومه ئه‌کرا
بۆ زمانی نه‌رویجی بۆ ئه‌و چه‌ند میوانه‌ی ئاماده‌ی بووبوون.
2.
ڕۆژی
7 ی مارس ڕۆژنامه‌ی فرێدریکستاد بڵاد که یه‌کێکه له
گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه لۆکاڵیه‌کانی ئه‌و شاره و به تیراژێکی
فراوان بڵاو ئه‌بێته‌وه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سۆیبه
محمددا، وه‌ک کۆمیته‌ی به‌رگری له ژنانی عێراقی، سازدا و له
ڕۆژی 8 ی مارسدا بڵاوکرایه‌وه. ڕۆژنامه‌که له زاری
سۆیبه‌وه شیعاری "نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ ئیسلامی سیاسی، بژی
ئازادی و یه‌کسانی بۆ ژنان" بڵاوکرده‌وه.
3.
ڕۆژی
8 ی مارس کاتژمێر 6 ی ئێواره هه‌ڵسوڕاوانی حزبی و که‌مپین
به‌شدارییان کرد له میتینگی کۆمیته‌ی 8 ی مارسدا له به‌رده‌م
کتێبخانه‌ی گشتی شاردا له فرێدریکستاد که زیاد له 100 که‌س
به‌شداری تیاکرد. سۆیبه محمد قسه و باسێکی سه‌رنجڕاکێشی
سه‌باره‌ت به وه‌زعیه‌تی ژنانی عێراقی پێشکه‌ش کرد که
ئاماده‌بووان به چه‌پڵه ڕێزان ته‌ئیدی خۆیان بۆ ده‌ربڕی.
کۆبوونه‌وه‌که به ڕێپێوان به‌ناو شاردا کۆتایی پێهات.
شایه‌نی ووتنه که به‌یانی حزب له‌سه‌ر هه‌شتی مارس به زمانی
ئینگلیزی و کوردی بڵاوکرایه‌وه.
4.
هه‌روه‌ها
ڕۆژی 8 ی مارس له ئۆسلۆش وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه ڕێکخراوه‌کانی
ژنان و هه‌ڵسوڕاوانی یه‌کسانیخواز میتینگ و ڕێڕۆیشتنیان به
بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه ئه‌نجام دا. کۆمیته‌ی حزب
به‌شداری به‌رچاوی له‌م ڕۆژه‌دا کرد و شیعار و لافیته‌ی
سه‌ربه‌خۆی خۆی و چه‌ندین تراکتی به‌و بۆنه‌یه‌وه
به‌رزکردبۆوه و پۆسته‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژنیش ئاماده‌کرابوو.
سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م ئێڵ ئۆدا میتینگی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی
پێ‌کرد که له‌م فرسه‌تدا چه‌ندین به‌یاننامه‌ی حزب به زمانی
ئینگلیزی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
دواتر ڕێ‌ڕۆیشتن ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌ندین که‌س که بۆ پێشوازی
له‌م ڕۆژه مه‌زنه له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌کانه‌وه
وه‌ستابوون به چه‌پڵه لێدان ته‌ئیدی خۆیان بۆ شیعار و
لافیته‌کانی حزب ده‌رئه‌بڕی.
5.
هه‌ربه‌بۆنه‌ی
ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه و هه‌فته‌یه‌ک له دوای ئه‌وه، له
ڕۆژی شه‌ممه 15.03 دا ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ له شاری ئۆسلۆ
سازدرا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵکی ئاادیخواز و
یه‌کسانیخواز به‌شداریان کرد و ئه‌و شه‌وه‌یان به خۆشی و
شادییه‌وه به‌سه‌ربرد.
6.
له
درێژه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌دا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16.03
سیمینارێک سازدرا بۆ جه‌مال موحسین له ژێر ناونیشانی
"8 ی مارس
ڕه‌مزی ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و نایه‌کسانی، سه‌د ساڵ
خه‌بات بۆ یه‌کسانی" دا. له‌و سیمیناره‌دا جه‌مال هاته سه‌ر
کورته‌یه‌ک له مێژوی هه‌شتی مارس و مۆرکی بزوونته‌وه‌ی
کرێکاریی و سۆسیالیستی به‌م ڕۆژه جیهانییه‌وه و دواتریش
که‌مێک له‌سه‌ر ترێنده جیاجیاکانی فیمینیزم له ئاستی
ئه‌وروپادا باسی کرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕوانگه‌ی کۆمۆنیستی و
مارکسیستی بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان و مه‌سه‌له‌ی ژنان به گشتی
خسته‌ڕوو. به‌شێکی تری باسه‌که‌ی ته‌رخانکردبوو بۆ مێژووی ژنان
و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له عێراق و کوردستاندا و باسی
ڕۆڵی کۆمۆنیسته‌کان و ژنانی سۆسیالیست و یه‌کسانیخوازی کرد له
چوونه پێش و ته‌یارکردنی بزووتنه‌وه‌ی ژناندا.
2.
که‌نه‌دا/ تۆرنتۆ:
له
ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 8-3-2008 مه‌راسیمێک بۆ یادی سه‌د ساڵه‌ی
ڕۆژی جیهانی ژن له لایه‌ن کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق و حیزبی حیکمه‌تیست له شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا
سازکرا.سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان
و پیرۆزبایی هه‌شتی مارس وه‌ک ڕۆژی هاوپشتی جیهانی ژن له
لایه‌ن که‌ژال عه‌زیز به‌ریوه‌به‌ری مه‌راسیمه‌که ، پێشکه‌ش
کرا .دواتر ووته‌ی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به زمانی ئینگلیزی
له لایه‌ن ئه‌مجد علی یه‌وه خوێندرایه‌وه. وه هه‌روه‌ها
ووته‌ی حیزب له لایه‌ن عادل ئه‌حمه‌د سکرتیری کۆمیته‌ی
که‌نه‌داوه پێشکه‌ش کرا. به‌شی دوومی مه‌راسیمه‌که به
ئاهه‌نگ و گۆرانی تاکو سه‌عات دووی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
که‌نه‌دا/ ڤانکوڤه‌ر:
هاورییانی حزب له ڤانکوڤه‌ر به‌م جالاکیانه له کۆمیته‌ی
مه‌راسیمی 8 ی مارسدا به‌شداربوون:
1.
به‌شداریکردن له مه‌راسیمی 8 ی مارسی حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری
ئێران و ڕێکخراوی ئازادی ژنانیان له ڕۆژی 01.03 دا که تیایدا
هاوڕێ امل عوسمان ووته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به باری ناهه‌مواری
ژنان له عێراق و کوردستاندا پێشکه‌شکرد.
2.
میزگردێکی هاوبه‌ش بۆ هاوڕێیان ئه‌کره‌م چاوشین، تریفه علی،
کاوه حسین و امل عوسمان له ڕۆژی 02.03 دا که تیایدا هاوڕی
امل عوسمان باسێکی بوو له ژێر ناونیشانی " هه‌لومه‌رجی ژنان
له عێراق و کوردستان دا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و دینی
و داگیرکاری‌دا".
3.
چاوپێکه‌وتنی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی مه‌ڵتی که‌ڵجه‌رالیزمی شاری
ڤانکوڤه‌ر/ به‌شی کوردی له‌گه‌ڵ هاوڕییان امل عوسمان و تریفه
علی له رۆژی 05.03 دا و په‌خشکردنی به‌شێک له به‌رنامه‌ی
میزگرده‌که.
4.
ڕۆژی 7 ی مارس مه‌راسیمێک له لایه‌ن کۆمیته‌ی مه‌راسیمه‌وه
سازدرا که که هاوڕی عه‌مار شریف به ناوت کۆمیته‌که‌وه
وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد.
دوواتر ووتاری کۆمیته‌که له لایه‌ن هاوڕی تریفه علی یه‌وه
پێشکه‌شکرا. به‌ذوایدا هاوڕێ امل عوسمان به ناوی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و به نوێنه‌رایه‌تی ڕیکخراوی ئازادی
ژن له عێراق چه‌ند ووته‌و قسه‌وباسێکی له‌سه‌ر ئه‌وزاعی ژنانی
عێراق و کوردستان پێشکه‌شکرد. هاوکات له‌م مه‌راسیمه‌دا
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن به زمانی عه‌ره‌بی و
بایاننامه‌ی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به زمانی ئینگلیزی
بڵاوکرانه‌وه.
5.
ڕۆژی 8 ی مارس
هاوڕێیانی حزب و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له
میتینگێکی هاوبه‌شی چه‌ندین ڕیکخراوی ژنانی شاری ڤانکوڤه‌ردا
به‌شداریانکرد که تیایدا امل عوسمان به نوێنه‌رایه‌تی
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق ووته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد.
3.
سوید/ ستۆکهۆڵم:
لە رۆژی
27 22008 هەلالە رافع لە کۆنفرانسیکدا لە ژیر ناونیشانی مافی
ژنان جیهانیە لە لایەن(ریکخراوی بەرگری لە مافەکانی ژنان لە
ئیران) سازدرا بەشداری کرد. باسەکەی هەلالە رافع لەژیر
ناونیشانی ژنانی عیراق لە دوای شەر. لە باسەکەدا قسەو باس
لەسەر ئەو گۆرانکاریە سیاسی وە کۆمەلایەتیانە کرا کەلە ئاکامی
شەردا پیکهاتوون، وە بەتایبەتی سەبارەت بە ژنان. رۆژانەی ژیانی
ژنیکی عیراق چ لە ناو کۆمەلگا وە چ لەمالەوە خرایە بەر باس.
شایانی باسە ژنان لە عیراقدا یەکیک لەباسە گرینگیدارەکانی ئەو
کۆنفرانسە بوو کە دەیەها ریکخراوە وە دەزگای راگەیاندنی
ئەوروپی وە سویدی تییدا بەشداری کرد. وە لەویدا هەلالە رافع
لەگەل گۆڤاری ناسراوی سویدی بەناوی ( ئیمە) کە گۆڤاری تایبەتە
بە باس و لیکۆلینەوە سەبارەت بە ژنانی وولاتە جیاوازەکان لە
جهاندا وە لە ئیستادا زیاتر لەسەر وەزعی ژنان لە عیراق وە
دیاردەی ناموسپەرستی. هەروەها ریپورتاژیکی دریژ سەبارەت بە
ئیستای دۆخی ژنان لە عیراق لەگەل رادیۆی دەولەتی سوید بەشی
عەرەبی بەناوی رادیۆ مجلە.
لە
رۆژی 1-3-2008 لە ناوەندی شاری ستوکهولم خۆپیشاندانیک لە
دژی کوشتنی ژنان لە عیراق وە بەتایبەت لە شاری بەسرا لەلایەن
ریکخراوی ژنانی عیراق سازدرا. هەلالە رافع لەلایەن ریکخراوی
داکۆکی لەمافەکانی ژنان لەعیراق یەکیک لە قسەکەرانی ئەو
خۆپیشاندانە بوو سەبارەت بە باروودۆخی ژنان لە عیراق وە
بەریخستنی کەمپینیکی تایبەت لە دژی دەستپیکردنی کوشتنی ژنان لە
خوارووی عیراق بە شیوەیەکی بەرفراوان.
لە
رۆژی 4 32008 ریکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لە عیراق بە
مەبەستی ناساندنی تۆری ریکخراوەکانی ژنان لە دژی توندووتیژی
وە بەتایبەت توندووتیژی لەژیر ناوی ناموسدا سیمیناریکی بۆ
ریکخراوە بەشداربوەکانی ناو تۆرەکە وە هەندیک لەداموودەزگای
دەولەت لە ئەنجومەنی پاریزگای ستوکهولم ساز کرد. لەم
سیمینارەدا نوینەران وە ئەندامانی زیاتر لە 15 ریکخراوو وە
نوینەرانی بەشی یەکسانی پاریزگای ستوکهولم ئامادەبوبون. لەم
بۆنەیەدا تۆرەکە بە ئامادەبوان ناساندرا وە رەسمیەتی پیدرا. وە
لە ئیستادا لیپرسراویەتی تۆرەکە درایە دەست ریکخراوی بەرگری لە
مافەکانی ژنان لە عیراق بە هاوپشتی پاریزگای ستوکهولم.
لە رۆژی
732008 ریکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ژنان لە عیراق بە
هاوکاری ریکخراوی رەهای ژنان لە ئیران هەستان بە سازدانی
شەویکی هاوپشتی لەگەل ژنانی دنیا. لەم بۆنەیەدا زیاتر لە 250
کەس ئامادەبوون وە لەویدا نوینەری هەردوو ریکخراوو بەخیرهاتنی
ئامادەبوانیان کرد وە قسەوباسیکی کورتیان پیشکەش بە ئامادەبوان
کرد. شایانی باسە بۆنەکە بە هەموو شیوەکانیەوە جیگەی رەزامەندی
ئامادەبوان بوو وە نزیکەی 7 کاتژمیری خایاند.
لەکۆتاییدا ریپیوانیکی مەزن لەشاری ستوکهولم
لە رۆژی
832008 ریکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ژنانی عیراق، حیزبی چەپی
سوید، ریکخراوی گەنجانی چەپ، ریکخراوی ژنانی سوسیال دیموکرات،
ریکخراوی گەنجانی سەوز، ریکخراوی ژنانی ئەریتریا بۆ
تیکەلاوبوون، ریکخراوی نیونەتەوەی ژنان بۆ ئاشتی، ریکخراوی
رەهای ژنان لە ئیران، کەمپینی بەرگری لە مافەکانی ژنان لە
ئیران لەگەل چەند ریکخراویکی ترهەستان بە ریکخستنی ریپیوانیکی
مەزن لە سەنتەری شاری ستوکهولمدا لە ژیرناوونیشانی (مافەکانی
ژنان بەشیکن لە مافە جهانی وە مرۆییەکان) کە سالانە هەزارەها
کەس لەم ریپیوانەدا بەشداری دەکات. وە لەم سالدا زۆر زیاتر لە
سالانی پیشوو نزیکی 2-3 هەزار کەس ئامادەی ریپیوانەکە بوون.
شایانی باسە یەکیک لەباسە سەرەکیەکانی ئەم سالی ئەم ریپیوانە
مەسەلەس ژنان بوو لە عیراق کە هەلالە رافع پیشکەشی کرد لە
یەکەم خالی راوەستاندا، وە بوە جیگای سەرنجی هەزارەها کەسی ئا
مادەبوو.
سوید/ یۆتۆبۆری:
1) ڕۆژی 8مارس کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی له‌نێو سه‌نته‌ری
شارداله(برونس پارکێن) ئاکسێۆنێکمان ڕێک خست به‌هاوکاری
هه‌ریه‌ک له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری_حیکمه‌تیست و ڕێکخراوی
ڕه‌های ژن ، که‌تیایدا په‌یام و قسه‌وباسی هه‌ریه‌ک له حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق_ێۆتۆبۆری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئێران_حیکمه‌تیست و ڕێکخراوی ئازادی ژن وڕێکخراوی ڕه‌های ژن
تیادا پێشکه‌ش کرا جگه له کۆمه‌ڵێک شیعار و په‌یامی
تر،وه‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌یان له‌به‌یانی حیزب به‌زمانی
ئینگلیزی وکوردی وعه‌ره‌بی هه‌ربه‌دوای ئه‌مه‌دا به‌شداریمان
له‌ڕێپێوانی سه‌راسه‌ری کۆمیته‌ی 8مارس دا کردکه‌پێکهاتوون
له زۆرینه‌ی ڕێکخراوه‌سویدییه‌کانی ژنان ،تاکاتژمێر یه‌کو نیو
دوای نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی
خایاند.
2) هه‌رهه‌مان ڕۆژ کاتژمێر شه‌شی
ئێواره له لۆکا‌ڵی ویسلسگرێنس پلاتسه‌ن له هیسینگین
ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگمان له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێکخراوی ئازادی ژن
وڕێکخراوی ڕه‌هایی ژن سازکرد به موسیکی زیندوو سه‌ره‌تای
ئاهه‌نگه‌که به‌خێر هاتن وپیرۆزبایی 8مارس له‌هه‌موولایه‌ک
کراو پاشان بڕگه‌کانی ئاهه‌نگه‌که ده‌ستی پێکردبه موسیک
وهه‌ڵپه‌ڕکێ تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی بوو. شایانی باسه که
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی ئه‌م شاره به‌شدارییان تێدا کر د.
4- به‌ریتانیا/ له‌نده‌ن:
رۆژی 7-3 یادی 8 مارس رۆژی جیهانی ژن له‌لندن له‌لایه‌ن حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه به ئاهه‌نگێکی گه‌وره و
به‌شداریه‌کی زۆره‌وه، به‌رز راگیرا، که ده‌شتی جمال به
نوێنه‌رایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و فیدراسیۆن
قسه‌وباسی کرد. که‌له‌وێدا به‌جیا له‌به‌شداری هه‌موان له
هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌ماو بونی خواردن و خواردنه‌وه، چه‌ند که‌س
به‌شداری کرد به‌گۆرانی و چه‌ند منداڵێکیش به دانس
ئاهه‌نگه‌که‌یان ڕازانده‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق
|