|
ئهمڕۆ 29/4 سهعات 4ی
پاشنیوهڕۆ تیمهکانی سهرپهرشتی چالاکی یهکی ئایار له درێژهی ئامادهکاریهکان
بۆ پێشوازی له یهکی ئایار جهژنی جیهانی چینی کرێکار، دەستیان دایە هەڵمەتێکی
تەبلیغاتی فراوان، سەرەتا لە ناوەڕاستی شارەوە دەستی پێکردو بە شەقامی پیرهمێرددا
درێژەی پەیداکرد، بەرهو شەقامی برایم پاشاو لەوێشەوە بەدروشمی بژی یەکی ئایار،
یەکی ئایار ڕۆژی "نا" ووتنە بە دنیای زوڵمو زۆرداری بەرەو گەڕەکی ئازادی
وەڕێکەوت.
لە گهڕهکی ئازادی لە
کۆبونەوەیەکی فراوانی خەڵکدا قسەوباس لە لایەن هەردوو هاوڕێ " وەستا حسینو زمناکۆ
عەزیز" پێشکەش بە ئامەدەبووان کرا، شایانی باسە قسەو باسی هاوڕێیان کە تایبەت بوو
بە گرانیو بێکاریو ژیانی کولەمەرگی خەڵک لە پێشوازی گەرمی لاوانو خەڵکی
زەحمەتکێشی ئەم گەڕەکە بەهرەمەند بوو. خەڵکی بێبهشو توڕەی ئەم گەڕەکە لە پێشوازی
تیمەکاندا، بزەی خۆشی لێویانی داگرتو بە شوڕوشەوقەوە وەرەقە تەبلیغاتیەکانو
بانگەوازو بەیانو تراکتەکانی حزبیان وەردەگرتو لە قریوەی خۆشیان ئەدا. شایانی
باسە خەڵک دروشمی بژی یەکی ئایاریان دەوتەوە.
هاوکات لەدرێژەی ئەم
چالاکیەدا تیمەکانی سەرپەرشتی ئایار، پاش مانەوەیان بۆ ماوەیەکی بەرچاو له
گهڕهکی ئازادی بەرەو گەڕەکی کارێزەوشک بەڕێکەوتنو لەوێش بەهەمان شێوە کەوتنە
کەمپەینێکی تەبلیغاتی بۆ ئایار، بەم شێوەیە لە پێشوازی یەکی ئایاردا، هەردوو
میتینگەکە سەرکەوتووانە کۆتایی هات. بۆ چالاکیەکانی داهاتوو لەگەڵمان بن.
کۆمیتەی سەرپەرشتی یەکی
ئایار
لە کۆمیتەی سلێمانی حزبی
کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
29-4-2008
|
|