|
کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار له شاری سلێمانی له
نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی کرێکاری له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له 15-4 پێکهاتووه‌و ده‌روازه‌ی بۆ
به‌شدار بوونی هه‌موو سه‌ندیکاو کۆمه‌ڵه کرێکاریه‌کان
کراوه‌یه. ئه‌م کۆمیته‌یه به مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی
ئایار خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه ئاماده
کردووه:
1-
میتینگێکی جه‌ماوه‌ریی به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه.
2-
بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و پۆسته‌رو هه‌ڵواسینی لافیته له
ناو شاردا.
3-
سازدانی پێشانگای هونه‌ری جۆراوجۆر.
4-
سازدانی ماراسۆنێک به بۆنه‌ی ئایاره‌وه له شاری سلێمانی.
5-
چالاکی جۆراوجۆر بۆ ته‌بلیغ کردن بۆ یه‌کی ئایار.
ڕۆژی
یه‌کی ئایار ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
یه‌کگرتووی چینایه‌تیمانه به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌و
مه‌ینه‌ته‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. ئایاری ئه‌مساڵ له
کوردستان به دروشمی (نا بۆ گرانی، بێ‌کاری، نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاریه‌کان، تاڵانکاری‌و گه‌نده‌ڵی) به‌رپا ده‌که‌ین.
کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار بانگه‌وازی هه‌موو کۆڕ‌و
کۆمه‌ڵ‌و ناوه‌نده کرێکاریه‌کان ده‌کات که له‌پێناوی
ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسکراون‌و بۆ
یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانمان له‌پێناوی خواسته کرێکاریه‌کانمان
به کۆمیته‌وه په‌یوه‌ست بن.
کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار
17/04/2008
به‌م
ژماره ته‌له‌فۆن‌و ئه‌دره‌سانه ده‌کریت په‌یوه‌ندیمان پێوه
بگرن:
وه‌ستا
حسێنی بیناسازی 07701957588
wastahusain@yahoo.com |