|
یه‌کی
ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار به‌ڕیوه‌یه. له‌م
ڕۆژه‌دا کرێکاران له سه‌رتاسه‌ری دنیا بۆ ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی‌و بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی خواسته‌کانیان به ڕیزی یه‌کگرتووی
چینایه‌تییانه‌وه ده‌ڕژێنه نێو شه‌قامه‌کان. کرێکارانی
کوردستانیش شانبه‌شانی هاوچینه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا
له مێژه ئه‌م ڕۆژه‌یان کردۆته ڕۆژی خۆنواندن‌و ڕاگه‌یاندنی
خواست‌و ئامانجه‌کانیان.
کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆته به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داران‌و
بازرگانان، به‌ڵام به‌شی چینی کریکار‌و جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تکێش هه‌ر بێبه‌شی‌و هه‌ژاری‌و مه‌ینه‌تیه. ئایارێکی
تریش دێته پێش‌و چه‌ند ملیۆن له دانیشتووانی کوردستان له‌ژێر
هێڵی هه‌ژاریه‌وه گوزه‌ران ده‌که‌ن. بێکاری‌و گرانی‌و
نه‌بوونی ساده‌ترین پێداویستی‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان‌و کارا
نه‌بوونی هیچ جۆره یاسایه‌کی کار دۆزه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ
کارگه‌ران‌و ڕه‌نجده‌رانی کوردستان پێکهێناوه. تاڵانکاری‌و
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی له گه‌رووی ژیانی کۆمه‌ڵگای
کوردستان‌و له پێش هه‌مووانه‌وه ئێمه‌ی کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشان گیرکردووه.
ڕۆژی
یه‌کی ئایار ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئامانجه‌کانی چینی
کرێکار له وه‌دیهێنانی ئازادی‌و یه‌کسانی‌و خۆشگوزه‌رانییه،
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ڕۆژی پێداگرتن له‌سه‌ر خواسته‌کان‌و
وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه
ناله‌باره‌یه.
کرێکاران، جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکیش‌و بێبه‌شی کوردستان!
با ڕۆژی
یه‌کی ئایار بکه‌ینه ڕۆژی هێنانه‌مه‌یدانی ڕیزی یه‌کگرتووی
چینایه‌تیمان. با یه‌کڕیز به‌رامبه‌ر گرانی، بێ‌کاری، ،
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان، تاڵانکاری‌و گه‌نده‌ڵی ده‌نگ
هه‌ڵبڕین. با به میتینگی جه‌ماوه‌ری‌و ڕێکخراوی خۆمان
پێداگیریمان له‌سه‌ر خواسته‌کانمان نیشانی هه‌موو لایه‌ک
بده‌ین. با خواسته‌کانمان له وه‌دیهینانی ئازادی ڕێکخراو بوون
و هه‌موو ئازادیه سیاسیه‌کان بۆ چینی کرێکار، سه‌رپه‌رشتی
ڕاسته‌وخۆی نوێنه‌رانی به ئازادی هه‌ڵبژێرراوی کرێکاران به
سه‌ر پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانیان، دانان‌و جێگیرکردنی
یاسایه‌کی کاری هاوچه‌رخ، زیادکردنی کرێ پێ به‌پێی گرانی
بازاڕ، فه‌راهه‌مکردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کان وه‌ک
کاره‌با‌و ئاو‌و سوته‌مه‌نی‌و ڕێگرتن له تاڵانکاری‌و
گه‌نده‌ڵی، دابینکردنی بیمه‌ی بێکاری‌و هه‌موو بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دووباره به‌رزبکه‌ینه‌وه‌و به گوێی
هه‌موو لایه‌کی بگه‌یه‌نین.
با ڕۆژی
یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ ببێته ڕۆژی هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ هه‌رچی
زیاتر ڕیکخراوبوون‌و یه‌کگرتووبوونی ڕیزه‌کانی کرێکارانی
کوردستان. هاتنه مه‌یدانی چینی کرێکار وه‌ک ڕیزێکی
یه‌کپارچه‌و ڕێکخراو زامنی ده‌رهێنانی کوردستان له گێژاوی
ئێستا‌و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌کی باشتره.
بژی
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار
کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار
17/04/2008 |