|
پاش ئەنجامدانى چەندین چالاکى
جۆراوجۆر وەکو هەڵواسینى لافیتەو پۆستەر و ئالاى تایبەت بە یەکى ئایار کە لەلایەن
هەردو حزبی کۆمۆنستى کرێکارى کوردستان و عێراقەوە سەرلەئێوارەى ڕۆژى 30/4/2008
هەستان بەسازدانى گەڕان و میتنگ بەناو شاردا هەربۆیە چەندین ئۆتۆمۆبیل کە بە ئاڵاى
سوورو لافیتە ئایاریەکان ڕازابوونەوە بەشدارى ئەم چالاکیەیان کردو سەرەتا لەگەڕەکى
شۆرجەوە دەستى پێکردو پاشان بەرەوگەڕەکەکانى ئیسکان ، ئیمام قاسم ، ئازادى ،
حەسیرەکە ، جادەى سوق مەرکەزى ، ڕەحیم ئاواو سەرجسرو ڕێگەى بەغدا ڕۆیشت ، سروودە
کرێکاریەکان و شیعاراتى ئایارى ئەمساڵ کە لەلایەن ئازاد مەجیدەوە ئەوترایەوە و
شۆڕوشەوقى ئەو جەماوەرەى کە لە سەجادەکان پێشوازیان لە ئۆتۆمۆبیلەکان ئەکردو دەست
خۆشانەیان ئەکرد بەتەواوى سیماى شارى داگرتبو . جگە لەمانەش لەچەند شوێن قسەوباس
لەسەر گرنگى یەکی ئایار وەکو ڕەمزى بزوتنەوەى کرێکارى و ڕەنگدانەوەوى ئەم بۆنەیە لە
ژیانى کرێکارانى عێراق و کوردستاندا کرا. هاوکات بانگەوازى جەماوەرى شارى کەرکوک
کرا بۆ ئامادەبون لە مەراسیمى یەکى ئایار.
ڕەمەزان سابیر
بەپرسى بەڕێوەچونى مەراسیمى یەکى ئایار لەکەرکوک
1/5/2008 |
|