|
له
سه‌رووبه‌ندی کاکردنمان بۆ پیکهێنانی کۆمیته‌ی پێشوازی له
یه‌کی ئایار به خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی ئازادبوونی مه‌حمودی
ساڵحیمان پێ گه‌یشت.
مه‌حمودی ساڵحی هه‌ڵسوڕاوو ڕابه‌رێکی کرێکاریی ئیران‌و
کوردستانه‌و سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی‌و ناساغی گورچیله‌ی‌و
سه‌ره‌ڕای گوشاری بێبه‌زه‌ییانه‌ی دام‌وده‌زگا ئه‌منیه‌کانی
جمهوری ئیسلامی ئێران، وه‌ک ڕابه‌رێکی کرێکاری جه‌سور ته‌نها
بۆ ساتێکیش له خه‌بات‌و هه‌وڵدان بۆ ئامانج‌و خواسته
چینایه‌تیه‌کانمان نه‌وه‌ستا.
ئێمه
له کۆمیته‌ی پێشوازی یه‌کی ئایار له کوردستان سه‌ره‌ڕای
پیرۆزبایی کردن له هاوڕێمان مه‌حمودی ساڵحی‌و که‌س‌وکار‌و
هاوڕێکانی، له دووره‌وه ده‌ستی خه‌باتکارانه‌ی ده‌گوشین‌و
ئومێدی چاره‌سه‌ربوونی نه‌خۆشیه‌که‌ی‌و سه‌رکه‌وتنی
به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین. له هه‌مان کاتدا سیاسه‌ته دژی
کرێکاریه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران مه‌حکوم‌و ڕیسوا
ده‌که‌ین‌و خوازیاری ئه‌وه‌ین که گوشاری ئازادیخوازان له
ئێران‌و سه‌رتاسه‌ری دنیا ناچار به ڕیزگرتن له ماف‌و
ئازادیه سه‌ره‌تاییه‌کانی کرێکارانی بکات.
کۆمیته‌ی پێشوازی
یه‌کی ئایاری 2008
سلێمانی
16 نیسانی 2008 |