لەچوارچێوەی
کاروچالاکیەکیەکانی یەکی
ئایاردا، کەحزبی کۆمۆنیستی
کریکاریی کوردستان و کۆمیتەی
پیشوازی یەکی ئایار سەرپەرشتی
دەکەن،
نیوەڕۆی دوێنێ 28 / 4
بۆ ڕێزگرتن لە یەکی ئایارو
ڕۆژی قوربانیانی کاردا، لە
شاری سلێمانی ماراسۆنێک
سازدرا .ماراسۆنەکە لە پردی (
دکتۆر خەسرەو خاڵ )ەوە دەستی
پێکرد و لە (پارکی نالی ) لە
شەقامی سالم ، کۆتایی هات.
نزیکەی 120 یاریزان لە
یانەکانی سیروانی نوێ،
ئەزمڕ،
کلدان،
پێشمەرگە،
سلێمانی
و سەرچنار و کۆمەلێک
وەرزشکاری کوڕ وکچی تر لە
دەرەوەی یانەکان، بەشدایان
تێداکرد. هاوکات 4 یاریزانی
لە یانەی کلدان بەپیشبڕکێی
پایسکل سواری بەشداریان کرد.
لە ئەنجامدا لە وەرزشکارە
کچەکان هەریەک لە دالیا ڕحمد
لە یانەی پێشمەرگە بە پلەی
یەکەم ، گوڵێ کەمال لە یانەى
سیروانى نوآ دووهەم، ڕێژین
ئەکبەر ئیبراهیم لە یانەى
سیروانى نوآ سێهەم
و چاوان
بەهادین لە یانەى پێشمەرگە بە
پلەى چوارەم دەرچوون و لە
وەرزشکارە کوڕەکانیش هەریەک
لە ئامانج محمد عزیز، ئارام
فەرەیدون، ڕحمد رسول
و باوەڕ
عبدالله لە یانەى سیروانى نوێ
بە پلەى یەکەم
و دووەم
و سێهەم
و
چوارەم دەرچوون.
لە پاش گەیشتنی وەرزشکارەکان
بە خاڵی کۆتایی لەلایەن
لیژنەی سەرپەرشتی
ماراسۆنەکەوە پێشوازییان
لێکرا.پاشان سەبارەت بەم
نمایشە وەرزشییە لە پیشوازی
ئایارداو بۆ ریزگرتن لە رۆژی
قوربانیانی کار عبداللە محمود
جێگری سکرتێری کۆمیتەی
ناوەندیی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە
بایەخ و گرنگی ڕۆژی
قوربانیانی کار ووتەیەکی
پێشکەش بە ئامادەبووانء
وەرزشکاران کرد. هەروەها
وەستا حسێن
ساڵح بە ناوی
لیژنەی ئامادەکاریی
ماراسۆنەکە و کۆمیتەی پێشوازی
لە یەکی ئایارەوە ووتەیەکی
پێشکەش کرد و سوپاسی
وەرزشکارەکانی کرد.
لە کۆتاییشدا لە لایەن
هاورێیان" شاباز مەحمود،
شوکاک عبدالستار، وەستا حسین،
زمناکۆ عەزیز، شەمال عەلی،
کامەران لەتیف، وەستا سالار،
عبداللە مەحمود، سەلاح تۆفیق،
مامۆستا احمد ...." خەڵات
بەسەر هەموو وەرزشکارە
بەشداربووەکان
و براوەکاندا
دابەشکرا. هەریەک لە هاورییان
"کامەران لەتیف، هاول خیزقیە
مشو توما " سەرپەرشی رێوڕەسمی
ماراسۆنەکەیان کرد. بەم
شێوەیە ماراسۆنەکە بە
شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوە
چوو. شایانى باسە پۆلیسی هات
و
چۆو بەشێک لە دەزگا پەیوەندى
دارەکان هاوکاری ئەنجامدانى
ماراسۆنەکەیان کرد.
ئۆکتۆبەر
29/04/2008