حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان بەشدارى مارشى ئایارى كریكارانى بەریتانیاى كرد

ماڵه‌وه‌ 
 
image

  لە مارشى یەكى ئایار كە لەلایەن ریكخراوە كریكارى وسەندیكاكانى بەریتانیاوە بەڕێخرابوو  لەرۆژى یەكى ئایاردا حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان هاوشانى حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى عێراق و حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى ئیران- حیكمەتیست  بەشدارى مارشى ئایارى لەندەنیان كرد . بەیاننامەى كۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان بەزمانى كوردى وئینگلیزى بڵاوكرایەوە و ئاسۆ كمال لەلایەن حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستانەوە ووتارێكى لە تراڤل گار سكویر (Trafalgar Square) لە ناوەراستى شارى لەندەندا پێشكەش كرد، كە پیرۆزبایى یەكى ئایارى لە ئامادەبوان و كریكارانى جیهان كرد و لەسەرەتادا لەسەر هاوچارەنوسى كریكارانى جیهان و گرنگى بەرزكردنەوەى شیعارى  ئایار رۆژى "نا"ى كریكارانى جیهانە بۆ دنیاى سەرمایەدارى قسەى كرد.
 دواتر سەبارەت بە وەزعى كریكارانى كوردستان لەدریژەى قسەكانیدا ووتى:
 خەڵكى كوردستانى عێراق یەكێك لە قوربانیەكانى ئەم نیزامى نوآى سەرمایەدارى جیهانین كە ئەمریكا ڕابەری دەكا. ملیۆنەها ئینسان لە كوردستاندا 16 ساڵە بونەتە قوربانى سیاسەتى جەنگ و میلیتاریزمى ئەمریكا لەعێرافدا و چارەنوسیان لەلایەن ئەمریكاوە سپێردراوە بە دوو حزبى میلیشیایى ناسیونالیستى كوردكە چارەنوسى كوردستانیان كردۆتە پاشكۆى سیاسەت ومامەڵەى ئەمریكا لەگەلأ هێزە ئیسلامی وناسیونالیستەكانى عیراق و سوپاى توركیا. بەم شێوەیە چارەنوسى ملیۆنەها كریكار و زەحمەتكێشى كوردستان لە كوردستانیكى بآ دەوڵەتى بآ ئایندەدا ڕاگیراوە و دەسەڵاتێكى گەندەڵى عەشیرەتى كە ئامادەنىیە سەرەتایی ترین ماف و خزمەتگوزارى دابین بكا خۆى بەسەر خەڵكدا  سەپاندوە. كریكاران و خەلكى چەوساوەى كوردستان لەدژى ئەو دەسەڵاتەى كە خۆى خاوەنى هەموو سەرچاوە و داهات و ئیدارەى كوردستانە چەند ساڵە لە نارەزایەتى بەردەوامدایە بۆ دابینكردنى ئاو و كارەبا وسوتەمەنى و ئازادى خۆپیشاندان و رادەربڕین.
 
 لەكۆتاییشدا پەیامى هاوپشتى ئەنتەرناسیونالیستى كریكارانى كوردستان بە كریكارانى جیهان گەیاند و داواى پشتیوانى ئەوانیشى كرد بۆ فشارخستنە سەر دەسەلاتدارانى كوردستان بۆ دابینكردنى خواستەكانى كریكارانى كوردستان كە پیداویستیەكانى ژیان و حزمەتگوزارى و سەلماندنى ئازادى ریكخراوبون و خۆپیشاندان ورادەربرینە. 
 پیرۆزبێ یەكى ئایار رۆژى جیهانى چینى كریكار
 كۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى كۆمۆنیستى كریكاریى كوردستان
 ‏‏02‏/05‏/2008

 

 
  ماڵه‌وه‌