|
||
|
دیسانه‌وه ده‌رباره‌ی شورا مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌نووسینی پێشوودا ( سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی له‌باسی شورا‌و سه‌ندیکا) و به‌دوای ئه‌ویشدا له‌دانیشتنه‌کانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مه‌رکه‌زیدا، خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌ڵگانه‌م خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی زیاتر له‌باربوونی فکره‌ی شورا‌و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ( له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌قابی). یه‌کێک له‌که‌مووکوریه‌کانی باسه‌که، که‌له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه ده‌ستنیشانکرا، ئه‌وه‌بوو که‌فکره‌ی شورا‌و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ فکره‌ی یه‌کێتیه کرێکاریه‌کاندا که‌مه‌فهومێکی دابڕاو و تاقیکراوه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی شێوه‌ی هه‌ڵسوڕانیان له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا، هێشتا لێڵ و ناڕۆشنه. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ناتوانێت شتێک بێت زیاتر له‌یه‌ک ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری – محه‌لی. له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیاردرا که‌له‌درێژه‌ی باسه‌کانی ئێمه‌دا ( لایه‌نگرانی فکره‌ی شورا ) دورنمای سه‌راسه‌ری باسه‌که‌مان بخه‌ینه‌ڕوو. چۆن ده‌توانرێ بزووتنه‌وه‌ی شورایی، پشتبه‌ستوو به‌فکره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا به‌رجه‌سته بکرێ و تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌و جۆره فکره‌یه توانای به‌ماددی بوونی هه‌یه. خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ڵامی ئێمه به‌و پرسیاره له‌م نوسینه‌دایه. سه‌ره‌تا ته‌سویرێک له‌و په‌یکه‌ره سه‌راسه‌ریه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شورایی که‌جێگای مه‌به‌ستمانه ده‌ده‌ینه ده‌سته‌وه و ئینجا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م ته‌جریدیه له‌گه‌ڵ واقعیاتێکدا که‌له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری ئێران‌دا هه‌یه باس ده‌که‌ین.
شورا وه‌کو ئه‌لته‌رناتیفێک له‌ڕێکخراوکردنی سه‌راسه‌ری کرێکاراندا جیاواز له‌یه‌کێتیه کرێکاریه‌کان که‌بنه‌ماکه‌ی رێکخراوکردنی سنفی یان ڕشته‌ییه، ڕێکخراوی سه‌راسه‌ی شورایی پشت به‌ستووه به‌پێکه‌وه‌گرێدان و یه‌کێتی کاری شوراکانی ئه‌و کارخانه‌و کارگانه‌ی که‌له‌یه‌ک جوگرافیای ئابوری و ئیداری دیاریکراودان. شوراکانی ئه‌و کارخانه‌و کارگانه‌ی که‌له‌یه‌ک جوگرافیای ئابوری و ئیداری دیاریکراودان. شوراکانی رۆژهه‌ڵات و شوراکانی گه‌یلان، چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌وجۆره رێکخراوکردنه سه‌رو کارخانه‌ییه‌ی شوراکانیان به‌ده‌سته‌وه داوه. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که‌بناغه‌یترین شانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ی شوارایی، به‌هه‌مان شێوه بۆخۆشی شورایه‌کی ته‌واو کامڵه. یا به‌جۆرێکی تر بڵێین، رێکخراوی سه‌راسه‌ی شوراکان، له‌کۆتاییدا شتێک نیه جگه له‌هه‌ره‌مێکی رێکخراوه‌یی و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌کرێ دۆگم نه‌بن. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه که‌کاتێک شورایه‌ک وه‌دیارده‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو بناسر‌ێ، ئه‌و کاته پیکهێنانی یه‌ک ڕێکخراوی سه‌راسه‌ری شورایی، که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کرێکاران بکات، کارێک نیه له‌توانادا نه‌بێ له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه. رێبازی خه‌باتی کرێکاری، تایبه‌تمه‌ندیه ئابوری و سیاسی وڕۆشنبیریه‌کانی کۆمه‌ڵگه و چه‌ندین فاکته‌ری تر تایبه‌تمه‌ندیه ئابوری و سیاسی و رۆشنبیریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و چه‌ندین فاکته‌ری تر تایبه‌تمه‌ندییه عه‌مه‌لیه‌کانی هه‌ره‌می شوراکان، شێوه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر شورایه‌ک به‌گشت ڕێکخراوه سه‌راسه‌ریه‌که‌وه، پێودانگه‌کانی ئه‌م یه‌کگرتنه سه‌راسه‌ریه‌و شتی‌تریش دیاری ده‌کات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو نموونه‌یه‌کی شماتیک ته‌جریدی، به‌ڵام له‌باری مادیه‌وه قابیلی پێکهێنانه، بۆ رێکخراوکردنی سه‌راسه‌ری شوراکان. شورای بنه‌ڕه‌تی هه‌رهه‌مان کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوه، ئه‌م فکره‌یه لای حزبی ئێمه ناسراوه‌و پێویستی به‌ڕوونکردنه‌وه نیه. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی باسه‌که ده‌کرێ چه‌ند خاڵێکی تر باس بکرێت: به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌ندازه‌ی چه‌ندایه‌تی ( ژماره‌ی ئه‌ندامانی ناوه‌ند " واحد " ێک که‌شورای تیایه دروست ده‌بێ و له‌م چه‌شنه ) پاشکۆی چه‌ند فاکته‌رێکی فیزیایی و سیاسی جۆراوجۆره. کارخانه‌یه‌کی 20.000 هه‌زار نه‌فه‌ری ناکرێ یه‌ک شورای بنه‌ڕه‌تی ( یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ) ی هه‌بێ، له‌ڕاستیدا کارخانه‌یه‌کی له‌وجۆره له‌باری سیاسیه‌وه وه‌کو کارگه‌یه‌کی 50 نه‌فه‌ری نیه. ئه‌مه له‌ته‌رحی شوراییدا دژوارییه‌ک پێکناهێنێ. له‌وکاته‌دا که‌کارخانه‌ی ناوبراو ده‌کرێ یه‌ک شورای هه‌بێ، ئه‌م ته‌نها شورایه ده‌توانێ شورای نوێنه‌رانی کۆبوونه‌وه گشتییه‌کانی به‌شه‌کانی بێت. ئه‌م شورایه ده‌توانێ 40 ئه‌وه‌نده‌ی کارگه 50 نه‌فه‌ریه‌که نوێنه‌ر بنێرێته ئۆرگانی باڵاتر‌و شتی له‌م بابه‌ته. باسی شورای پشتبه‌ستوو به‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دژواری نایه‌ت. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراو به‌مانای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی نیه که‌هه‌میشه به‌ڕێوه ده‌چێت. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی شورایه‌و سه‌رچاوه‌ی هێزو توانایه‌تی. به‌ڵام ڕێکخراوی ئیداری شورا‌و پله‌وپایه ( مقامات ) پێکده‌هێنرێ که‌له‌لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی گشتیه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن. له‌ته‌رحه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئێمه‌دا، هه‌موو ئه‌و پله‌وپایانه له‌کۆمیته‌یه‌کی به‌جێگه‌یاندن ( تنفیذی ) ی شورادا، که‌له‌نێوان دوو دانیشتن‌دا چی کاروبارێک که‌په‌یوه‌ندی به‌شوراوه هه‌یه یه‌کلا ده‌کاته‌وه، دانیشتنه‌کانی شورا به‌ڕێوه ده‌بات و راپۆرتیش ده‌دات به‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، کورت و پوخته ده‌که‌ینه‌وه. به‌م پێیه شورای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه که‌تیایدا بڕیاردان، سیاسه‌ت داڕشتن و به‌جێگه‌یاندن ده‌توانێ وه‌کو هه‌ر رێکخراوێکی دیکه به‌شێوه‌یه‌کی لێکهه‌ڵپێکراو و به‌رده‌وام ڕێکبخرێ. کۆمیته‌ی به‌جێگه‌یاندنی شورای کارخانه‌یه‌ک هاوتای ده‌زگای ئیداری لێپرسراوانی یه‌کێتیه‌کانه له‌کارخانه‌دا. ج – تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی شورای بنه‌ڕه‌تی، پیاده‌کردنی دیموکراسی راسته‌وخۆیه. یه‌کێک له‌جیاوازیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌قابیه‌کاندا بوونی ئه‌م دیموکراسیه راسته‌وخۆیه‌یه له‌ئاستی جیاوازدا، و هه‌ر ئه‌ویشه له‌بناغه‌وه شورا له‌و لادانه بیرۆکراتیانه ده‌پارێزێ که‌تووشی یه‌کێتییه‌کان ده‌بێت. 3- باڵاترین ئاستی کارخانه‌کان، ئێمه شورای نوێنه‌رانی شوراکانمان ده‌بێت ( له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه ده‌کرێ ئه‌مه ناوبنرێ ناوه‌ندی شوراکانی فڵانه ناوچه و شتی له‌م چه‌شنه وه یا هه‌ر شتێکی دیکه، باس له‌ناوه‌رۆکی واقیعی ئه‌م شورایه باڵاتره ) خودی ئه‌م شورایه‌ش یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی گشتی پێکهاتووه له‌نوێنه‌رایه‌تی شورا بنه‌ڕه‌تیه‌کان، به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بنه‌ڕه‌تی. ئه‌م شورایه‌ش کۆمیته‌ی به‌جێگه‌یاندن و لێپرسراوانی ئیداری " هه‌میشه‌یی "خۆی ( جیاواز له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی که‌دانیشتنی ناو به‌ناوی هه‌یه ) هه‌ڵده‌بژێرێ. په‌سه‌ند کراوه‌کانی شورای باڵاتر ده‌بێ له‌لای شورای خوارتره‌وه جێبه‌جێبکرێ. له‌واقیعدا به‌پێکهێنانی شورای باڵاتر، نوێنه‌رایه‌تی کرێکاران له‌هه‌ندێ مه‌سائیلدا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و شورایه‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌لاحیاتی شورای بنه‌ڕه‌تیدا نامێنێته‌وه ( دیاره ئه‌مه له‌هه‌لومه‌رجی ئایدیالدا، ده‌نا له‌هه‌لومه‌رجی واقعیدا ته‌واوی قانونه‌کانی خه‌بات وکێشمه‌کێش له‌نێوان هێزه واقعیه‌کاندا لێره‌شدا کاری خۆیان ده‌که‌ن ) و له‌به‌رئه‌وه به‌ناساندن و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌لاحیه‌تی هه‌ر شورایه‌ک، لانیکه‌م له‌سه‌ر کاغه‌ز، مه‌وادی نفوزی بڕیاره‌کانی هه‌ریه‌که‌یان ده‌زانرێ. نوێنه‌رانی باڵای شوراکان، له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی شورای خوارتره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له‌لایه‌ن هه‌مان ئۆرگانه‌وه بانگده‌کرێن و ده‌گۆڕدرێن. شورای باڵاش به‌نۆره‌ی خۆی نوێنه‌ر بۆ شورای باڵاتر هه‌ڵده‌بژێرێ. مافی لابردن و دانان له‌لایه‌ن شورای خوارتره‌وه ته‌نها له‌یه‌ک ئه‌لقه‌دا ده‌بێ ( واته ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری کارخانه‌ی A ی له‌شورای ناوچه‌ی B بوو به‌نوێنه‌ری ئه‌م شورایه له‌شورای پارێزگایC دا، ئیتر کارخانه‌ی A مافی بانگکردنی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه مافی شورای ئاستی B یه ). شورای محه‌للی کاتێک نوێنه‌رانی پێشتری خۆی بۆ شوراکانی دوو قوناغ باڵاتر هه‌ڵده‌بژێردرێ، پێویسته له‌بری ئه‌وان نوێنه‌ری دیکه دابنێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م نوێنه‌رانه لابران، یه‌کسه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوارترین شورا که‌هێشتا ئیعتباریان له‌لای ماوه. ( بو دوو قۆناغ خوارتر، له‌نموونه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا، که‌سێک که‌له‌لایه‌ن B وه بۆ C هه‌ڵبژێردرابێ- وه له‌لایه‌ن A وه له B دا جێگه‌ی گیرابێته‌وه - به‌لابردنی له C دا ده‌گرێته‌وه لای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی A ) . ئه‌م پله‌پله‌کردنه ( سلسله مراتب )ی شوراکان و شورای نوێنه‌ران تا هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک پێویستکات فراوان ده‌بێت. ره‌نگه نوێنه‌رانی شورای چه‌ند کارگه‌یه‌کی بچوک سه‌ره‌تا له‌یه‌ک شورای گه‌وره‌تردا کۆببنه‌وه‌و ئینجا ته‌نها نوێنه‌رێک، هاوتای نوێنه‌ری راسته‌وخۆی کارخانه‌یه‌کی گه‌وره، بۆ شورای ناوچه‌یه‌ک بنێرن. ئه‌مه خۆی په‌یوه‌ندی به بڕیار‌و ره‌زامه‌ندی شوراکان خۆیانه‌وه هه‌یه‌و به‌شێکه له‌هه‌ر شێوه ڕێکخراوبونێکی کرێکاران و هێچ ئاڵۆزیه‌ک له‌کاردا به‌دیناهێنێ. له‌م شه‌به‌که‌یه‌دا، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، هه‌ره‌مێک له‌شورکان و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشداو به‌په‌یوه‌ند پێیه‌وه هه‌ره‌مێک له‌کۆمیته‌کانی به‌جێگه‌یاندنی شوراکان پێکدێت. شه‌به‌که‌کانی کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان بڕیارده‌ر، سیاسه‌ت داڕێژه‌رو " جه‌ماعی " ن، وه شه‌به‌که‌کانی کۆمیته به‌جێگه‌یه‌نه‌ره‌کان و ( پله‌وپایه به‌رپرسه‌کانی هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتیش ) رێکخراوی ئیداری بزووتنه‌وه‌ی شورایی سه‌راسه‌ری پێکدێنن. له‌تروپکی ئه‌م هه‌ره‌مه‌دا شورای سه‌راسه‌ری و کۆمیته‌ی به‌جێگه‌یاندنی شورای سه‌راسه‌ی وه‌ستاوه. سیسته‌می شورایی، بوونی یه‌کێتیه‌کان و یه‌کگرتنیان له‌و شورایانه‌دا یه‌کسه‌ر نه‌فیناکاته‌وه. بۆنموونه ده‌کرێ ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاومان که‌له‌و سنفه دیاریکراوانه‌دا که‌یه‌کێتی فۆرمی گونجاوی رێکخراوبوونیانه ( کرێکارانی بیناسازی تاک تاک، کرێکارانی خزمه‌تگوزاری ماڵان، شوفێره‌کانی بنکه بچووکه‌کانی خه‌تی نێوان شاره‌کان...)، له‌چه‌ند ئاستێکی دیاریکراودا نوێنه‌رانی خۆیان بۆ شوراکانی نوێنه‌ران بنێرن و به‌واته‌یه‌کی تر وابه‌سته‌یی خۆیان به‌ڕێکخراوی شورای سه‌راسه‌ریه‌وه رابگه‌یه‌نن. له‌م باره‌دا مه‌رجێکی حه‌یاتی پشتبه‌ستنی ئه‌و ڕێکخراوانه به‌کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان و ده‌نگی گشتی ئه‌ندامان و هه‌روه‌ها قابیلی دانانی لابردنی لێپرسراوان ده‌بێ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵیانبژاردوون. هه‌روه‌ها سیسته‌می شورایی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه که‌چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشانی دیکه له‌لایه‌نی تره‌وه‌و له‌ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌خۆیه‌وه گرێبداته‌وه. شورکانی " لادێ " وه‌یان شوراکانی سه‌ربازان ده‌توانن له‌ئاستی دیاریکرودا به‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ند ببنه‌وه. ( بزوتنه‌وه‌ی ته‌عاونیه کرێکاریه‌کان و شتی له‌م چه‌شنه‌ش ده‌توانن له‌په‌یوه‌ندیدا به‌م شه‌به‌که‌یه‌وه جێگای خۆیان په‌یدا بکه‌ن). به‌م پێیه سیسته‌می شورایی توانایه‌کی ئێجگار فراوانتر دێنێته کایه‌وه بۆ پێکهێنانی یه‌کگرتنێکی سیاسی فراوان له‌ناوجه‌رگه‌ی چینی کرێکاردا که‌له‌باری مێژووییه‌وه یه‌کێتیه‌کان مه‌به‌ستیان نه‌بووه ئه‌نجامی بده‌ن وه‌یان توانای ئه‌نجامدانیان نه‌بووه. هه‌روه‌کو وتمان ته‌رحی سه‌راسه‌ی شوراکان ( هه‌روه‌ک ته‌رحی سه‌راسه‌ری یه‌کێته‌کان )، له‌مکاته‌دا به‌ناچاری ته‌رحێکی ته‌جریدیه. ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌یه پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌بزووتنه‌وه‌ی شورایی به‌باشی ده‌توانێ خۆی وه‌ک ئه‌لته‌رناتیفێکی سه‌راسه‌ری به‌په‌یکه‌رێکی ئیداری ئیدامه‌کاره‌وه بخاته ڕوو. تایبه‌تمه‌ندی شورایی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌بناغه‌دا له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه حه‌ره‌که‌ت ده‌کات. شورای بنه‌ره‌تی ئه‌لگۆی حه‌ره‌که‌تی هه‌موو رێکخراوه‌که دیاریده‌کات. ئه‌گه‌ر پێکهاتنی یه‌کێتیه‌کان له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه به‌شیوه‌ی ڕاکێشانی ئه‌و کرێکارانه بێت که‌له‌ڕووی حقوقیه‌وه رێکخراویان نیه بۆ ناو یه‌کێتیه‌ک که‌له‌پێشدا ده‌ستنیشانکراوه، ئه‌وا رێکخراوی سه‌راسه‌ری شوراکان ئاکامی یه‌کگرتنی عه‌مه‌لی شوراکانه که‌ته‌نانه‌ت به‌ته‌نیایی بۆ خۆیان شوران. بزووتنه‌وه‌ی شورایی ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی شوراکان پێک‌بێت و له‌به‌رئه‌وه له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه داده‌مه‌زرێت. ( وه‌یه‌کێک له‌خاڵه به‌هێزه‌کانی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌مه‌یه ). ئامادەکردن: سایتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان تایپکردنه‌وه‌ی: ئازاد ئایاری ٢٠١١ |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |