(ئهمڕۆ خوێندکارانی کۆلیجه پزیشکیهکانی سلێمانی له کاتی خۆپیشاندانهکهیاندا له سلێمانی ئهم ڕوونکردنهوهیهیان به شێوهی بهیاننامه به نێو خهلکدا بڵاوکردهوه) هاوپشتیی کرێکاریی.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى تەندروستى بۆ ئەمساڵ و ساڵانى دواتر دامەزراندنى پزیشک و دەرمانسازو پەرستاربەشێوەى(گرێبەست )دەبێت بۆیە بەپێویستمان زانى سەرجەم هاوڵاتیان لەم ڕاستیانە ئاگاداربن:-
1/ لەکاتى جێبەجێکردنى بڕیارى گرێبەستدا زەرەرمەندى سەرەکى هاووڵاتیان دەبن چونکە چارەسەرى هاووڵاتیان دەکەوێتە ژێر دەستى کۆمەڵێک دکتۆرى بێ ئەزموون کە شارەزاییەکى ئەوتۆیان لە چارەسەرکردنى نەخۆشدا نییە.
2:- لەکاتى جێبەجێکردنى بڕیارى گرێبەستدا هاووڵاتیان مافى ئەوەیان نامێنێت ناڕەزایى دەرببڕن بەرامبەر ههر کێشەیەک کە لە نەخۆشخانەکاندا توشیان دەبێت.
3/ بڕیارى گرێبەست ئەبێتە هۆى زیادبوونى گەندهڵىو واسیتەو دامەزراندنى کەسانى نەشارەزا لە نەخۆشخانەکاندا.
4/ ئەگەر تا ئێستا گلەیى هاووڵاتیان لە کەمتەرخەمى دکتۆرو گرانى نرخى عیادەو مامەڵەى ناتەندروستى هەندێک لەدکتۆرەکان بووە ئەوا بەدڵنیاییەوە لەکاتى جێبەجێکردنى بڕیارى گرێبەستدا گلەیى هاووڵاتیان زۆرترو زیاتر دهبن.
5/ سەرەڕاى بوونى چەندەها کەموکورتى لە نەخۆشخانەکانى شارو شارۆچکەو قەزاو ناحیەکان، دامەزراندنى دکتۆر بە گرێبەست دەبێتە هۆى زیادبوونى کێشەکانى بوارى تەندروستى.
