هاوپشتیی کرێکاریی
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌دان که‌س له خوێندکارانی کۆلیجه پزیشکیه‌کانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانێکی فراوانیان ده‌ستپێکرد که له‌ناو زانکۆوه ده‌ستیپێکرد‌و به شه‌قامه‌کانی ناوشاری سلێمانیدا به‌ره‌وه باره‌گه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ڕێکه‌وت. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی خوێندکاران، که تا ساتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر به‌رده‌وامه، به دوای ئه‌و زنجیره ناڕه‌زایه‌تیانه دێت که سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌گرێبه‌ست دامه‌زراندنیان‌و کۆمه‌ڵێک خواستی تر، له لایه‌ن خوێندکارانه‌وه، له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
شایانی باسه که
خۆپیشانده‌ران له به‌یانێکدا که له کاتی خۆپیشاندانه‌که‌دا بڵاویان
ده‌کرده‌وه ئه‌وه‌یان ڕوونکردۆته‌وه که ئه‌م بڕیاره‌ی به گرێبه‌ست
دامه‌زراندنی پزیشکان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه سه‌ره‌ڕای پزیشکه‌کان زیان به
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیش ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ک له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه، به
گرێبه‌ست دامه‌زراندن ئاستی خزمه‌تی ناو خه‌سته‌خانه‌کان ده‌هێنێته
خواره‌وه‌و ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی له‌م که‌رته
هه‌ستیاره‌دا.


