سه‌رباری هه‌ژاری‌و مه‌ینه‌تی‌و سته‌م، له سه‌رتاسه‌ری دنیادا تاوان‌و جه‌نگێکی
هه‌موو ڕۆژه له دژی کرێکاران به‌رپایه. ڕۆژانه هه‌زاران کرێکار ده‌بنه قوربانی
ئه‌و تاوانه‌ی ناوی لێنراوه ڕووداوه‌کانی کار. هه‌ر ڕۆژه نزیکه‌ی هه‌زار کرێکار
له ئه‌نجامی ئه‌م کوشتاره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و ده‌یان هه‌زاریشیان بریندار
ده‌بن. مه‌یدانی ئه‌م جه‌نگه سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌و هه‌موو وڵاتان ده‌گرێته‌وه،
به‌ڵام له‌و جێگایانه‌ی یاسایه‌کی کار هاوچه‌رخ نییه، یاخود سه‌رمایه‌داران به
یاساوه پابه‌ند ناکرێن، ئه‌بعاده‌کانی ئه‌م تاوانه سه‌رسوڕهێنه‌رن. کوردستان
یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که کوشتاری کرێکاردا تیایدا بێ حیسابه‌و هیچ ده‌زگایه‌کی
ڕه‌سمی خۆی به به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌و ته‌نانه‌ت ژماردن‌و
ئامارکردنی قوربانیانی نازانێت.
ئه‌رکی ڕێکخراوه‌و ناوه‌ند‌و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکارییه که له ئاست ئه‌م
کوشتاره‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن. پێویسته ڕای گشتی له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌دا
هانبدرێت‌و ده‌سه‌ڵاتداران ناچار به ئاوڕدانه‌وه بکرێن. بڵاوکراوه‌ی هاوپشتیی
کرێکاریی له‌یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی نوێی خۆیه‌وه ئه‌م پرسه‌ی
وه‌ک یه‌کێک له کێشه ده‌م‌وده‌سته‌کان ناساندووه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا
سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی قوربانی بوونی کرێکاران‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی
هۆشیاری له نێو کرێکاران وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته، بۆ
ڕیزگرتن له گیان‌و یادی کرێکاران پێشنیاری دانانی په‌یکه‌رێکی بۆ کرێکاری قوربانی
کار له کوردستان کردووه.
سه‌ره‌نجام ئه‌م پێشنیاره به هیمه‌ت‌و له‌خۆبوردوویی چه‌ند هونه‌رمه‌ند‌و
په‌یکه‌رسازێک له کوردستان خه‌ریکه ده‌بێته واقیع‌و به‌م ڕاگه‌یاندنه مژده‌ی
دروستکردنی په‌یکه‌ری کرێکاری قوربانی به هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان‌و دڵسۆزانی
جووڵانه‌وه‌ی کرێکاریی ده‌ده‌ین. ئه‌م کاره به‌نرخه له لایه‌ن پرۆژه‌ی
بووژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری په‌یکه‌رسازیه‌وه له کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت،
بیرۆکه‌و دیزاینی کاره‌که له لایه‌ن په‌یکه‌رساز کاوان قادره‌وه کراوه‌و
په‌یکه‌رسازان زاهیر سدیق‌و مه‌هدی حه‌مه غه‌ریب کاره‌که‌یان ئه‌نجامداوه.
نه‌خشه‌ی بلاوکرا‌وه‌ی هاوپشتیی کرێکاریی ئه‌وه‌یه که په‌یکه‌ره‌که له ڕۆژی 28ی
نیسان که ڕۆژی قوربانیانی کاره له جیهاندا له شاری سلێمانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر
لابدرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته کۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا که‌می
ئیمکاناتی مالی‌و په‌یداکردنی خه‌رجی پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌که.
ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان‌و دڵسۆزانی چینی کرێکار‌و جووڵانه‌وه‌ی
کرێکاریی ده‌که‌ین که کۆمه‌ک به سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره بکه‌ن.
ئه‌م که‌مپینه‌ی بڵاوکراوه‌ی هاوپشتیی کرێکاریی مانگێک ده‌خایه‌نێت‌و له
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌وانه‌ی خوازیاری کۆمه‌ک کردنن ده‌توانن کۆمه‌که‌کانیان
بۆ ژماره حیسابی ڕادیۆی هاوپشتی بنێرن که له خواره‌وه ده‌یبینن یاخود
په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له‌و هاوکارانه‌مانه‌وه بکه‌ن که ناو‌و ژماره
ته‌له‌فۆنه‌کانیان له خواره‌وه هاتووه.
هاوکارانی که‌مپینه‌که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌ریتانانیا: ئاسۆ گۆران 78956366330044
که‌نه‌دا: ئه‌کره‌م محه‌مه‌د 0017783186981
ئوسترالیا: موزه‌فه‌ر عبدالله 0061431242401
سویسرا: ئاوات عه‌لی(هوشیار قادر) 0041795138711
سوید: نه‌به‌ز خالید 0046704550147
ژماره حیسابی ڕادیۆی هاوپشتی :
تێبینیه‌کی گرنگ: تکایه له جێگای په‌یامی نێره‌ری پاره بنوسن
HAK
-
بۆهاوکاری مالی له‌ده‌روه‌ی سوید له‌سه‌رکۆنتۆی ژماره
Plus Girot
IBAN: SE48 9500 0099 6034
1129 4857
BIC: NDEASESS
Organization : IFR
Adress:
Box 12
424 21 Angered
Sweden
.........................................
-
بۆهاوکاریکردنی مالی له‌ناوه‌وه‌ی سوید
Organization : IFR
Plus Girot : 112 94 85 - 7