ئاماده‌کردنی: نوری به‌شیر

ڕۆژی 28/3/2009 ڕێکخراوی ژنانــی په‌نابــەری کوردســـتان به‌بۆنه‌ی " 8 ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان" و به‌پشتیوانی کانسڵی سه‌زه‌ک له‌له‌نده‌ن، کۆنفراسێکی ڕێکخست، له‌ژێر ناونیشانی باڕۆژی 8 مارس بکه‌ینه رۆژی وەستانه‌وە به‌دژی بریاری فرەژنی له‌کوردستان،
ئه‌م کونفرانسه که‌له‌زانکوی" London South Bank University " سازدرا. ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکانی جالیه‌کانی " کوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیز و ئێرانی" به‌شدار بوون.
ووته‌بێژانی کونفرانس بریتی بوون له سه‌وسه‌ن سه‌لیم لێپرسراوی رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان، جێری که‌مبڵ: نوێنه‌ری میترۆپۆڵیتان پۆلیس، دکتۆر غیاش سدیقی: له‌په‌رله‌مانی ئیسلامی بەریتانی..
سه‌ره‌تای کۆنفراس له‌لایه‌ن گۆنا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانسه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ک به‌سلایت له‌سه‌ر چه‌ند ژنه نیشاندرا، پاشان هه‌ریه‌ک له ووته‌بێژانی ناساند.
به‌دوای ئه‌ودا سه‌وسه‌ن سه‌لیم: لێپرسراوی رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان باسیکی پیشکه‌ش کرد و‌ئاماژه‌ی به‌هه‌لومه‌جی ناهه‌مواری ژنان کرد‌و له‌باره‌ی دیارده‌ی تو‌ندوتیژی و جێگاوڕێگای به‌که‌مدانانی ژنان و بریاری فره‌ژنی وه‌ک دیارده‌یه‌کی قیزه‌ون و دژی ئینسانی له‌سه‌ده‌ی 21 دا، دوا.
دواتر جێری که‌مبڵ: نوێنه‌ری میترۆپۆڵیتان پۆلیس، له‌قسه‌و باسێکدا چووه سه‌ر باسی ره‌وشی ژنان له‌به‌ریتانیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌یاسای به‌ریتانیا به‌دژی فره‌ژنیه‌و هه‌ر پیاوێک هه‌وڵی ئه‌وه بدات حوکمی سه‌ختی هه‌یه.
به‌دوای ئه‌ودا دکتۆر غیاش سدیقی: ئیشاره‌ی دا به‌وه‌ی که‌ئه‌و دژی فره‌ژنیه‌و ده‌بێت ئه‌مه ڕێگای پێبگیرێت، وه ووتی قورئان له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ته‌رجومه‌کراوه به‌قازانجی پیاوان و به‌دژی ژنانه...
له‌به‌شی پرسیار‌و وەلامدا ئاماده‌بوانێک ده‌خاله‌تاین کرد‌و پرسیاری زۆریان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له سه‌وسه‌ن سه‌لیم و جێری که‌مبڵ کرد‌و ئه‌وانیش وه‌لامی ئاماده‌بوانیان به‌ڕۆشنی دایه‌وه.
له‌به‌شی ئاخری کۆنفراسه‌که‌دا یاداشتنامه‌یه‌ک که‌ئاماده‌کرابوو بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بنێرێ، خرایه‌به‌رده‌م کۆنفراس و هه‌موو ئاماده‌بوانی کۆنفراس ده‌نگیان بۆدا.
شایانی باسه که‌ناڵی ته‌که‌فزیونی BBC که‌ئاماده‌ی کۆنفراسه‌که‌بوو زۆربه‌ی کۆنفراسه‌که‌ی وێنه‌گرت و له‌ئاخریشدا گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌وسه‌ن سه‌لیم سازدا. هه‌رواها ڕادیۆی نه‌وا هه‌ر له‌ناوهۆڵی کۆنفراسه‌که‌وه له‌کوردستانه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا.
کۆنفراسه‌که دوای چه‌ند کاتژمێر قسه‌وباس له‌سه‌ر دۆخی ژنانی کوردستان کۆتایی به‌کاری خی هێنا.
