ڕاگەیاندنى پێکهاتنى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان

کۆمیتەى دەرەوەى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان


له‌م ڕیگایەوە پێکهاتنى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەهەمووان رادەگەینین.
کۆمیتەى دەرەوەى ووڵات تێدەکۆشیت لەپێناو دامەزراندن و هێنانەکایەوەى رێکخراوێکى جەماوەرى وکۆمۆنیستى تێکۆشەر لەڕاستاى بردنەپێشەوەى سیاسەتەکان و ستراتیژى حزب کەرووى لەهینانەکایەوەى کۆمەلگایەکى ئازاد و یەکسان و خۆشگوزەرانە بۆ خەلکى کوردستان.

ئەم کۆمیتەیە وەک یەکێک لە ڕیکخراوە محەللیەکانى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان ئەرکى خۆى بەوەداناوە کە سەرجەم چالاکى وهەڵسوورانەکانى حزب لە ئاستى ریکخراوەیى و کۆمەڵایەتىدا لەدەرەوەى ولات ریکخراو و سەپەرشتى بکات وبەم هۆیەشەوە ببێتە چوارچێوەیەکى سیاسى و کۆمەلایەتی بۆ کۆکردنەوە و ریکخراوکردنى هەلسووراوانى کۆمۆنیست و رابەرانى بەشە جۆربەجۆرەکانى نارەزایەتى پیشکەوتنخوازانە خەڵکى کوردستان لەدەرەوەى ووڵات.

بەم بۆنەیەوە ئیمە بانگەوازى هەموو هەڵسوراوانى کۆمۆنیست وچەپ و ژنان ولاوان و هەموو ئینسانێکى ئازادیخواز دەکەین لەدەرەوەى ووڵات کە بەڕیزەکانى ئەم حزبەوە پەیوەست بن.
کۆمیتەى دەرەوەى ووڵات لە ئاسۆ کەمال، نورى بەشیر، سەوسەن سەلیم، دەشتى جەمال، محسن کەریم پیکهاتوە و ئاسۆ کمال وەک سکرتێرى کۆمیتە دیاریکراوە.

کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان
‏03‏/04‏/2008
 

بۆپەیوەندى بە کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان

Email:Wpk08@yahoo.com,TEL:00447760131203, www.hkkurdistan.org