|
به‌پێی به‌یانێک
وێنه‌یه‌کی ده‌ست سایتی حزب که‌ووتووه، به ئێمزای ژماره‌یه‌ک له‌که‌س
و لایه‌ن که په‌یوه‌ست بوون به بانگه‌وازێکه‌وه وه‌ک لیستی یه‌که‌م،
بۆ یادکردنه‌وه له‌دووعا و ته‌واوی قوربانیانی" قه‌تڵی ناموسی" له
کوردستان، بانگه‌وازی هه‌موو ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌ن بۆ
یادکردنه‌وه‌ی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د که له 7/04/2007 به ناشیرین‌ترین
شێوه به‌رده‌باران کرا و به دوای ئه‌ویشدا چه‌ندین ژنی تر کوژران
یان" سوتاون" له ژێر به‌هانه‌ی "شه‌ره‌ف" دا که ئه‌مساڵ له مانگی
ئه‌پریل هه‌فته‌یه‌ک له چالاکی سازبکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م
بانگه‌وازه‌دا داوا له هه‌موو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه و پارت و
گروپه‌کان ده‌که‌ن که پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م بانگه‌وازه
ڕابگه‌یه‌نن و له وڵاتانه‌ی که پێیان ده‌کرێت چالاکی ساز بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له
بانگه‌وازه‌که‌دا ئیشاره‌یان داوه به‌وه‌ی ئه‌وان له که‌مپینی
جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان و
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، دوای کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکی به‌رچاو
له‌یه‌ک ساڵی ڕابردودا بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی شه‌ره‌ف وه به
تایبه‌ت به‌رده‌بارانکردنی دوعا به جیهان هێشتا گرنگی
کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ترو به‌هێز به پێویست ده‌زانین بۆ
بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه که شیاوی کۆمه‌ڵگای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک
نیه.
له‌کۆتایشدا
داواده‌که‌ن بۆ زانیاری زیاتر وه یاخود بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌م
بانگه‌وازه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
Tel: 00447534264481
houzan2007@yahoo.com
هۆزان مه‌حمود
rega_svensson@yahoo.com
:
رێگا ڕه‌وف
|