دیندار دۆسکی بۆ نوێنه‌ری نوسینگه‌ی فیدراسیۆن له‌ رانیه‌: "بڕۆن داوای مافی خۆتان‌و په‌نابه‌ران له‌ حکومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن"


رانیه‌23-1-2012: ئه‌بوبه‌کرعه‌لی نوێنه‌ری نوسینگه‌ی فیدراسیۆن له‌ رانیه‌ به‌ سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی راگه‌یاند: "لە پەیوەندیەکی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ‌ به‌رێز دیندار دۆسکی وه‌زیری کۆچ‌و کۆچبه‌ران لە حکومەتی عێراق، سەبارەت بەکێشه‌ی په‌نابه‌ره‌ دیپۆرتکراوه‌کان‌و

قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە، پێی راگەیاندم:" ئێمه‌ ناتوانیین هیچتان بۆ بکه‌ین‌و کێشه‌ی ئێمه‌ نیه... حکومه‌تی عێراقی هیچ بوودجه‌یه‌ک له‌په‌یوه‌ند بەقه‌ره ‌بۆکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌جیا نادات به‌ په‌نابه‌رانی کوردستان"

هه‌روه‌ها ئەبوبه‌کر ووتیشی "دیندار دۆسکی ئەوەی راگەیاند کە له‌بودجه‌ی ساڵانەی هەرێمی کوردستان کە١٧%ی‌ بودجەی عێراقە، سالانه‌ 34 ملیارد دینار بۆکۆچ‌وکۆچبه‌ران سه‌رف دەکرێت له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ...برۆن داوای مافی خۆتان‌و په‌نابه‌ران له‌ حکومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن، به‌ تایبه‌تی لیژنه‌ی یاسایی‌و مافی مرۆڤی پەرلەمان."

 

Copyright © 2007 hkkurdistan.org