لەندەن17-5-2010
دوای ئەوەی سکرتێری فیدراسیۆن ، سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی بەریتانیا(NUJ )ی ئاگادارکردەوە لەتیرۆری سەردەشت عوسمان ، (Jeremy Dear) نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد .
لە نامەکەدا هاتووە"داوای داد بۆ سەردەشت عوسمان وبەڕەسمێت ناسینی ئازادی هەڵسورانی سیاسین لەکوردستان " لە بەشێکی تری نامەکەدا دەڵێت "ئێمەش پەیوەست دەبین بە ڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی(عفوی دووەلی)و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپێناو ئیدانەی تیرۆری سەردەشت عوسمان "
هەروەها داوا دەکەن "بکوژانی سەردەشت عوسمان و بکوژانی ڕۆژنامەنوسان دیکەش بدرێنە دادگا "
سەندیکای سەراسەری ڕۆژنامەنوسانی بەریتانیا نزیک بە 38 هەزار ئەندامی هەیە لەسەراسەری بەریتانیا
دەقی نامەکەی(Jeremy Dear)
سکرتێری سەندیکای
ڕۆژنامەنوسان هاوپێچە .
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1
3BZ، LONDON
UK:CONTACT:00447856032991
Or 0041313021966
www.csdiraq.com
www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk
