| |
له
ساڵڕوَژی هێرشی خوێناوی و وه‌حشیانه‌ی یه‌كیتی نیشتمانی له
14/7/2000 دا بو سه‌ر باره‌گاكانی حزبی كومونیستی كرێكاریی و
تاوانی كوشتنی پێنج خه‌باتكاری ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم و ڕزگاریی
به‌شه‌ریه‌ت و بوَ ڕێزگرتن له یادی به‌رزی هه‌ریه‌ك له هاورییانی
گیان به‌ختكردوو، (محمد مسته‌فا ناسراو به كه‌ریم , ئومێد نی‌ك
بین, ئیبراهیم محمد ناسراو به هاوكار , عبدالباست محسن ناسراو به
شیخ عه‌بدول و هاوڕێ له‌تیف) دا كومیته‌ی سلێمانی مه‌راسیمێكی
سازدا. مه‌راسیمه‌كه سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه
14/7/2009 له‌سه‌ر ئارامگه‌ی گیان به‌ختكردووان له‌گورستانی
سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌به‌شداری هاوڕێیان ودوستانی حزب و
خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو به‌ڕێوه‌چوو. سه‌رتای
مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیونال ده‌ستی پێكرد وپاشان هاوڕێ
عوسمانی حاجی مارف سكرتیری كومیته‌ی ناوه‌ندی ووته‌یه‌كی به‌م
بونه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه تیایدا ئاماژه‌ی به
ده‌ورو نه‌خش و به‌رپرسیارێتی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی
یه‌كیتی نیشتمانی له‌داڕشتن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پیلانه له دژی
حزبی كومونیستی كرێكاری كرد. هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و ووته‌یه‌دا
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر درێژه‌دان به ڕێباز و ئامانجی ئه‌و ئازیزه گیان
به‌ختكردووانه كرده‌وه تا به‌دیهێنانی ئامانجه به‌رزه‌كانیان
كه‌خۆی له‌به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان
وخۆشگوزه‌راندا ده‌بینێته‌وه. پاشان هاوڕێ سیروان ئه‌مین به‌م
بونه‌یه‌وه پارچه شیعرێكی خوێنده‌وه وله‌كۆتایشدا هاوریانی
ئاماده‌بوو به‌ناردنی درود و رێز بۆ هاوریانی گیان به‌ختكردوو
وه له‌ئامێزگرتنی هاوڕیانه‌ی یه‌كتر و دووپات كردنه‌وه‌ی
به‌ڵێنی سوربوون وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ڕێبازی كۆمۆنیستی و
په‌یامه ئینسانیانه‌كه‌ی، كۆتایی‌یان به‌مه‌راسیمه‌كه هێنا..
|
|