![]() |
|
ماڵه‌وه | کۆمیته‌ی ناوه‌ندی | شوراکان | بڵاوکراوه‌کانی حزب | سایته‌کانی تر | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی | English |
|
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌یادی 12 ساڵه‌ی هاوڕێیان |
|
|||||||||||||||||||
|
دیفاعکردنی هاوڕێ قابیل عادل
له‌مافی ئاواره‌کان
هاوڕێ تاهیر حه‌سه‌ن
له‌یادی
ساڵڕۆژی هاوڕێیاندا
ئێوار کۆڕێک له له‌نده‌ن ئاماده‌کردنی سیدیه‌ک له‌ڕێگای ئیمه‌یڵی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه ده‌ستده‌که‌وێت
|
12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو هه‌ڵسوراوی کۆمۆنیست و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و دوو ڕابه‌رو هه‌ڵسوراوی ئاوارەکان و بێخانەولانەو بێبەشان له‌کوردستان، به‌ده‌ستی تیرۆریستانی ئیسلامی و له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی‌دا، تیرۆرکران. یادی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌مان به‌رزڕاده‌گرین و دووپاتیده‌که‌ینه‌وه ڕیبازی ئه‌وان و دنیایه‌ک ئه‌وان خه‌باتیان بۆ ده‌کرد، له‌م دنیای وه‌حشیه‌تی سه‌رمایه‌داری و ئه‌زمه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاده‌که‌یان و دنیای کۆنه‌په‌رستی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی‌دا، پێویستی به‌که‌سانی وه‌ک شاپور و قابیل و دنیایه‌ک – دنیای سۆسیالیزم – که‌ئه‌وان کاریان بۆ ده‌کرد، زه‌روره‌تی خۆی زیاتر فه‌رزده‌کات. به‌م هۆیه‌وه لاپه‌ره‌یه‌کی تایبه‌تمان ئاماده‌کردوه له‌گه‌ڵ سیدیه‌ک که بۆیه‌که‌م جار ئه‌م سیدیه به‌شێوه‌ی دۆکۆمێنت له‌به‌ریتانیا له‌لنده‌ن له‌ئێواره کؤڕێکدا نیشانده‌درێت، ئه‌م سیدیه که زیاتر له سه‌عات و نیوێکه و به‌هۆی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوونی هه‌موو کار‌و هه‌ڵسوڕانه‌کانی هاوڕێیان که‌تۆمارکراون، به‌و‌هۆیه‌وه هه‌موو هه‌ڵسوڕانه‌کانی ئه‌وان له‌خۆناگرێت. هه‌رلێره‌وه ده‌کرێت سوپاسی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه بکه‌ین که‌بۆ ئه‌م یاده‌و ئاماده‌کردنی ئه‌م سیدیه کۆمه‌کیانکردوین له‌ناردنی وێنه، کتێب، بابه‌ت، کاسێتی فیدیۆیی و شیعرخوێندنه‌وه له‌بۆنه‌ی ساڵیادیاندا، هه‌روه‌ها هاوڕێیان لوقمان حمه‌ڕه‌ش به‌موۆنتاژو کاری هونه‌ری و ابراهیم محمد به‌ده‌نگ، له‌ئاماده‌کردنی سیدیه‌که‌دا کارێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها كتێبێک له‌ژێرناونیشانی " تیرۆر په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی ئیسلامیه‌کان" که هاوڕێ سامان ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی کردبوو سودی زۆری لێوه‌رگیرا، چاوه‌ڕوانین هه‌ر که‌سێک هه‌ر بابه‌تێکی لاهه‌بێت کۆپیه‌کمان بۆ بنێرێت به‌سوپاسه‌وه.. |
|||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||
|
شیعر بۆ هاوڕێیان شاپور عبدلقادر و قابیل عادل له‌لایه‌ن مه‌شخه‌ڵه‌وه |
||||||||||||||||||||
|
كۆمه‌ڵێک وێنه تایبه‌ت به هاوڕێیان
|
||||||||||||||||||||
|
کتێبێک که سامان ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی کردووه له‌ژێر ناوی " تیرۆر په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی ئیسلامیه‌کان"
|
||||||||||||||||||||
Copyright © 2007 hkkurdistan.org