|
هاورێیانى ئازیز،
بەشداربووانى کۆنگرە!
بەرپاکردنى کۆنگرەى چوارەمى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق بۆ حیزبى
ئێمە، وە بۆ هەموو کۆمۆنیستەکان لە هەرکوێیەکى دنیابن، رووداوێکى گرنگ
و ئومێدبەخشە و بێگومان سەرکەوتنى کۆنگرە ئاواتى هەموومانء سەرکەوتنى
هەموومانە.
;کۆنگرەکەتان لە هەلومەرجێکدا بەرپادەکرێت کە پاش تێپەڕبوونى نزیکەى
پێنج سالڕ بەسەر لەشکرکێشى ئەمەریکاء هاوپەیمانەکانى بۆ سەر عێراق،
ژیان و ئاسایش و گوزەرانى رۆژانەى خەڵکى ئەم کۆمەڵگایەء سەرەتاییترین
ئازادىء مافە سیاسى و مەدەنیەکانیان هەروا بووەتە قوربانى سیناریۆیەکى
رەش کە داگیرکارى ئەمەریکا و ململانآى دەسەڵاتى دەستەوتاقمى کۆنەپەرستى
ئیسلامى و قەومى و عەشیرەتیى، بەسەرکۆمەڵگایدا سەپاندووە. ئاشکرایە کە
رزگاربوون لە داگیرکارى و لە دەسەڵاتى ئەم دەستەوتاقمانە کە لە سایەى
داگیرکاریدا دەستیان ناوەتە بیناقاقاى ژیانى خەڵکى، سەرلەوحەى کارو
خەباتى هەر هێزێکە کە سەرقاڵى پێکهێنانى ئاڵوگۆڕێک، جا گەورەبێت یان
بچووک، لەم هەلومەرجە جەهەننەمیە بێت. چینى کرێکار قورسترین بارى
هەژارى و نەدارى و نائەمنى و کوشتارو ئاوارەیى سەرچاوەگرتوو لەم
هەلومەرجەى کەوتۆتە ئەستۆء هیچ شتێکیش لەوە ئاساییترنییە کە ئەم چینەو
پێشڕەوانى کۆمۆنیستى ئاڵاهەڵگرى لێبڕاوو مەحکەمى دەرکردنى کۆمەڵگاى
عێراق بن لەم گێژاوەى ئێستاء بردنى نەسرەوتانەى بەرەو ئازادى و
یەکسانى، بەرەو سۆسیالیزمء رزگارى.
ئەوەى ئەمڕۆ بەسەر عێراق دێت، بەشێکى دزێوە لە هەمان دەورو دوکانى
نەفرەتهێنەرء پڕ موسیبەتء کوێرەوەرى کە نیزامى گەندەڵى سەرمایەدارى،
بەتایبەتى لەم بڕگەیە لە ململانآى دەسەڵاتە ئیمپریالیستیەکان لەسەر
سەرلەنوێ دابەشکردنەوەى جیهان، بەسەر گۆشەو کەنارى جیهانى سەپاندووە.
وەڵامى واقعى و چارەساز بەم بەربەریەتء چەوسانەوەیەى سەدەى بیستء
یەکەم، تەنها سۆسیالیزمە و ئامڕازى وەدێهێنانەکەشى چینى کرێکارێکە کە
بە فراوانیى هەموو جیهان حوزورو تواناى کۆمەڵایەتى هەیەو رێگایەکى ترى
نییە جگەلەوەى کە ئاڵوگۆڕبەخشى رادیکاڵى هەلومەرجى زاڵ بێت. لە
هەلومەرجى ئێستاى عێراقیشدا تەنها رووناکى کۆتاییهێنان بەم تونێڵى
سیناریۆى رەشە، هاتنەمەیدانى رێکخراوانەء قودرەتمەندانەى چینى کرێکارء
کۆمۆنیستەکانى ئەم کۆمەڵگایەیە. کۆنگرەکەتان بێگومان پەیام بەخشى ئەم
ئاواتە گەورەیەو ئیرادەى پۆڵایینتان بۆ وەدیهێنانێتى.
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى ئێران- حیکمەتیست لەم خەباتە مەزن و
رزگاریبەخشەى کە وەرێتانخستووە، بە هەموو توانایەوە لەگەڵتاندایە.
ئێمەش ئەمڕۆ لەجەرگەى کێشمەکێشێکى سەختداین لەگەڵ رژێمى سەرتاپا
کۆنەپەرستى ئیسلامى لە ئێراندا، رژێمێک کە بە هارترینء وەحشییانەترین
شێوە بەرگرى لە بناغەکانى سەرمایەدارى دەکاتء چینى کرێکارو هەموو ژنانى
کۆمەڵگاء گشت جیلى لاوانى لەگەلڕ دژوارترین هەلومەرجى چەوسانەوەء
بێمافى و سەرکوت بەرەوڕووکردۆتەوە. ئەمڕۆ وێڕاى هاوچارەنووسىو هاوپشتى
چینایەتى- جیهانى، هەلومەرجێکى سیاسى تایبەتیش کە لە عێراقء ئێراندا لە
ئارادایە، زیاتر لە هەرکاتێکى تر چارەنووسى هەردوو حیزبمان و چارەنووسى
سەرکەوتنى کۆمۆنیزمى چینى کرێکارى لەم دوو کۆمەڵگایەدا پێکەوە گرێداوە.
ئومێدەوارین کۆنگرەى چوارەمى ئێوە زیاتر لەجاران نیشاندەرى هاوپشتى
هەردوو حیزب و مژدەدەرى هاوکارى چالاکانەترو توندوتۆڵترى ئێمەبێت لە
ئایندەدا.
جارێکى تر بە سلاو بۆ هەموو ئێوە، سەرکەوتنى تەواو بۆ کۆنگرەکەتانء
ئازادى و رزگارى تەواویش بۆ خەڵکى عێراق
بەئاوات دەخوازین.
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى ئێران-
حیکمەتیست
شوباتى 2008
|