![]() |
| ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ئێران و هۆشداریه‌ك بۆخه‌ڵكی كوردستان!
|
||
به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێران و بردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، كاردانه‌وه و پشێوی كۆمه‌لایه‌تی له‌ده‌ره‌وه و له‌ناوخۆی ئێران‌دا پێكهێنا. له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا وله‌ڕیزی پێشه‌وه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ڕایان گه‌یاند كه‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كان وئه‌و ڕاپۆرتانه‌وه ده‌كه‌ن كه‌پێشێلكاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خستۆته‌ڕوو. خافیر سۆلانا به‌ناوی په‌رلمانی ئه‌وروپای یه‌كگرتووه‌وه، نیگه‌رانی خۆی بۆئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند. له‌كه‌نارئه‌م دوو هیزه نێوده‌وله‌تی‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی‌تریش له‌ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و خه‌لیجی به‌دوو ڕووی جیاوازدا هه‌م به‌پێشوازی كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و هه‌م به‌ڕاگه‌یاندنی مه‌ترسی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ڵوێستی خۆیان خسته‌ڕوو. به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ناوخۆی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی پشێوییه‌كی كۆمه‌لایه‌تییه كه‌هه‌ڵبژاردن له‌م ولاته‌دا به‌دوای خۆیدا هێناویه‌تی. به‌تایبه‌تی به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كاندا لایه‌نگرانی موسه‌وی ڕژانه سه‌رشه‌قام و بۆناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ڕێگای كرده‌وه كه لاوان وژنان له‌م فرسه‌ته سود وه‌ربگرن و بكه‌ونه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه. ئه‌م پشێویه تائاستی زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئێران ڕۆیشت وخه‌ڵكی به‌سواری ئۆتۆمبیل و ماتۆره‌وه و به‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماه‌وری له‌به‌رده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و بانك و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌وتنه ئاگركردنه‌وه و وتایه‌سووتاندن و رق‌و توره‌ِیی خۆیان به‌دژی دزین و ته‌زویر و پێشێلكاریه‌ك كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ولایه‌نگرانیه‌وه كراوه ده‌ربڕی. به‌مجۆره‌ش فه‌زایه‌كی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری گشتی لێكه‌وتنه‌وه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، ده‌زگاكانی پۆلیس و پاسدار‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی كه‌وتنه په‌لاماری خه‌ڵكه‌كه‌و بۆ به‌گرتن به‌باروۆدخه‌كان، كه‌وتنه گرتن وراونان و له‌هه‌ندێ شوینیش په‌نایان بۆ ته‌قه‌كردن له‌خه‌لك برد. تاله‌م ریگایه‌وه سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه به‌رن. له‌م نێوه‌دا سكرتیری حزبی موشاره‌كه‌ت و چه‌ندین لایه‌نگری ئه‌م حزبه ده‌ستگركراو زیاتر له 10 هاولاتیش كوژارو برینداربوون. میرحه‌سه‌ن موسه‌وی مونافسی یه‌كه‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رسوڕمانی خۆی به‌ئه‌نجامه‌كه ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌دزین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه و ئه‌وه‌شی ووت كه‌ئه‌م هه‌وڵه ڕێگا بۆ ئیستبداد و ناشه‌رعی كردنی ده‌سه‌لات ده‌كاته‌وه. هاوكات مه‌هدی كه‌روبی كاندیدای سێهه‌می هه‌ڵبژاردن، له‌قسه‌وباسێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئاماژه‌ی به‌تێكدانی نه‌زاهه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد و له‌باره‌ی ده‌ست بردن بۆپێشیلكاری ودزینی ده‌نگ دوا. ئه‌م واقعیه‌تانه نیشان ده‌ده‌ن كه‌به‌كرده‌وه ستانداردێكی ئازادانه ته‌نانه‌ت به‌پێ‌ی پێوانه بۆرژوایه‌كان كه‌لیبڕالیزمی رۆژئاوا به‌ناوی دیموكراسیه‌وه بۆ وولاتانی تر نه‌خشه‌یان بۆكێشاوه له‌گۆڕدا نه‌بووه. به‌واتایه‌كی‌تر خه‌ڵكی ئێران له‌هه‌ڵبژاردندانێكدا نه‌بوون تا ده‌نگه‌كانیان ئیعتباری ببێت، به‌ڵكو له‌سیناریۆیه‌كی شه‌رعیه‌تدانه‌وه‌دا، ڕاپێچدراون كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بیباته‌وه. خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ئه‌وه باشده‌زانن كه‌مونافه‌سه‌ی سه‌ره‌كی له‌نێوان دووكاندیدای سه‌ره‌كی، یانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌میر حه‌سه‌ن موسه‌وی دایه. ئه‌مانه كه‌دوكه‌سایه‌تی ناسراوی نێوسیسته‌می سه‌ركوتگه‌رو دژ به‌ئازادی و ژیانی خه‌ڵكی ئێرانن، ئه‌م دوو كاندیدایه كه‌له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌لاتی نه‌گریسی ئیسلامی‌دا به‌رپرسیارێتی پۆسته سه‌ركی وهه‌ستیاره‌كانی دسه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه و هه‌ردوولا له‌هه‌موو ته‌مه‌نی ڕه‌شی كۆماری ئیسلامی‌دا لایه‌نگری ئیستبداد وسه‌ركوت و بێكاری وهه‌ژاری وپه‌لاماردان بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران هاوبه‌شبوون. خه‌ڵكی ئیران به‌ڕۆشنی كارنامه‌ی دژی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌ركوتی ژنان ولاوانی ئه‌م دوو جه‌نابه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، بۆیه چ له‌حاڵه‌تی ناكۆكی نێوانیان وچ له‌ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كش، هیچ شتێك له‌ژیانی ئه‌وان ناگۆڕی، جگه‌له نه‌هامه‌تی زیاتر. به‌واتایه‌كی‌تر چ له‌شه‌ڕو چ له ئاشتی نێوان باله‌كان وكه‌سایه‌تی‌یه‌كانی كۆماری ئێسلامیدا، ئه‌وه هه‌رخه‌ڵك و مافه مه‌ده‌نی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌وانه پایماڵ ده‌كرێ. هه‌ڵبژاردن له‌ئێران ئه‌و ده‌رسه ئه‌داته ده‌ست خه‌ڵكی ئێران وناچه‌كه كه‌پڕۆسه‌ی به‌ناودیموكراسی وهه‌ڵبژاردن هه‌میشه له‌نێوان نوینه‌رانی سیسته‌م وده‌سه‌لاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ئیستا‌و داهاتووی خه‌ڵكه‌وه نییه به‌ڵكو كوده‌تایه‌كه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رهه‌قی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تێكش و فریوكاریه‌كه بۆ چاوبه‌ستی ئه‌وان وڕاگرتنیان به‌دیاری ده‌سه‌لاتێكه‌وه كه‌جگه‌له برسیتی و هه‌ژاری و ژێرپێنانی ئازادی هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه. به‌لام هه‌ڵبژاردن له‌ئێران و ئاشكرابوونی دزین و ته‌زویری ده‌نگ و كۆده‌تا به‌سه‌ر ڕای خه‌ڵكیدا و پاشان ئه‌و پشێوی وئاژاوه‌یه‌ی كه‌بۆته مایه‌ی تێكدانی ژیانی هاولاتیان، هوَشداریه‌ك به‌خه‌لكی كوردستان ده‌دات، تا له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رلماندا نه‌كه‌ونه‌به‌رده‌م هه‌مان حاڵته‌وه. به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنێك كه‌بڕیاره له‌كوردستان به‌ڕێوه بچیچت وهاولاتیان ده‌نگی تێدا بده‌ن نه‌ده‌وله‌ت و نه‌ده‌ستورێك به‌سه‌ریدا چاودێره و بگره ده‌سه‌لات به‌ده‌ست چه‌ند حزبێكی میلیشیاییه‌وه‌یه، ناتوانێ نه‌زاهه‌ت وئازادی ده‌نگه‌كان بۆده‌نگده‌ران دابین بكا‌و به‌مجۆره‌ش دزین و ته‌زویر یه‌ك واقعیه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ هێنانه‌وه سه‌ركاری ده‌سه‌لاتدارێتی 18 ساڵی ڕابردووی ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی كورد و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه هه‌رئه‌م واقعیه‌ته مه‌ترسی پێكدادانی چه‌كداری وڕاكێشانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و تاقمه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵك و تێكدانی ئارامی ومه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌ڵگا دیسانه‌وه ئیحتمالیكی به‌رچاوه. هه‌ربۆیه خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ ئه‌وئه‌نجامه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران وه‌ربگرن كه ژیانی داهاتوویان له‌به‌رده‌م دزین و ته‌زویرو مه‌ترسی پشێوی وپێكدادانی چه‌كداریدایه و ده‌بێ به‌هوَشیاری زۆره‌وه له‌میداندا بن. به‌واتایه‌كی‌تر هه‌ڵبژاردن له‌ئێران ئه‌و هوشداریه به هاولاتیانی كوردستان ده‌دات كه‌خۆیان نه‌خنه داوی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كیتی وپارتییه‌وه و فریوی پێنه‌خۆن، باشترین هه‌ڵوێست به‌شداری نه‌كردن و ده‌نگنه‌دانه به لیسته‌كانی نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ڕاوه‌ستانی خه‌ڵكه له‌سه‌نگه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ خواسته‌كانی نان و ئازادی و له‌ده‌ستگرتنی داهاتوی كۆمه‌ڵگا و پاراستی مه‌ده‌نیه‌ت وئارامی. |
||