![]() |
|
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌داواكاریه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگنه‌دان له‌ده‌سه‌لاتداران ده‌كه‌ن! |
||
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا گه‌ڕه‌كه‌كانی قالاوا وشێخ عه‌باس وخه‌بات و كانی كورده‌و ڕاپه‌ڕین و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌تر ده‌سه‌لاتدارانیان له‌شاری سلێمانی ئاگاداركردۆته‌وه كه‌ئه‌گه‌ر وه‌لام به‌داواكانیان نه‌ده‌نه‌وه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن و ده‌نگیش به‌لیستی كوردستانی ناده‌ن. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه پێده‌چێت خۆیان بۆ حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی و كۆنترۆڵی ڕێگاو بانه سه‌ره‌كییه‌كانی شار ئاماده بكه‌ن. شایانی باسه خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه به‌شێوه‌ی تۆمار داواكاری دابین كردنی ئاو وكاره‌باو ئاوه‌رۆ و تاپۆكردنی خانوه‌كانیانن. ئاشكرایه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و داواكاریانه به‌دوای حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و كۆزه‌كه‌دا دێت كه‌توانیان ده‌سه‌لاتداران ناچاربكه‌ن به‌ملدان به‌خۆاسته‌كانیان. له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه ده‌سه‌لاتداران ڕۆژانه وه‌ك مه‌رحمه‌تی هه‌ڵبژاردن خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی موچه‌و زه‌وی و چاككردنی ڕێگاوبانن تاله‌م ڕێگایه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆلای خۆیان ڕابكێشن و ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌یان بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه 18 ساڵ فرسه‌ت به‌ده‌ستی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه بووه، كه‌بتوانن چاكسازی بكه‌ن و خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش به‌هاولاتیان بكه‌ن.ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه نیشان ده‌ده‌ن كه‌دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستان هیچ خۆش خه‌یاڵیه‌كیان به‌ده‌سه‌لات و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان نییه و هه‌ست به‌و بێدادیه ده‌كه‌ن كه‌له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردوودا میانه‌ی نێوان ژیانی هاولاتیان و به‌رپرسیارانی به‌رین و به‌رینتر كردۆته‌وه.. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه هاولاتیانی كوردستان ڕێگایه‌كی تریان له‌به‌ر نییه بۆئه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژیانی خۆیاندا به‌دی بهێنن و چاكسازی له‌سیسته‌می ئیستادا بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی كه یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتداران بگرن و ناچاریان بكه‌ن به‌خواسته‌كانیان. واقعیه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه نه هه‌ڵبژاردن و نه بانگه‌شه‌ی لیسه‌كان، ناتوانی هه‌نگاوێك ژیانی ئێستا‌و داهاتووی خه‌ڵك به‌ره‌و باشتر به‌رێ، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی باله‌كانی ناسیونالیزمی كورد، بێته مه‌یدان وئیراده‌ی كۆمه‌لگا به‌ده‌سته‌وه بگرێ. هه‌رئێستا ده‌كرێ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌كدا وپاشان لائیحه‌ی داخوازیه‌كانی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن و وه‌ك به‌دیلێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا خۆیان بناسێنن، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ده‌رگا له‌به‌رده‌م نوینه‌رانی سه‌راسه‌ری شاردا بكاته‌وه و له‌ده‌وری پلاتفۆرمی داخوازیه‌كانی خه‌لك بكه‌وێته خه‌باتێكه‌وه، كه‌سه‌ره‌نجام وه‌ك حاكمیه‌تی جه‌ماوه‌ری كه‌هه‌م یاسا دانه‌رو هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری بڕیاره‌كانی خه‌ڵك ده‌ور بگێڕێ. ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌و هیمایه ده‌خاته‌ڕوو كه‌بۆ به‌دیهێنانی هه‌رجۆره گۆڕان وچاكسازیه‌ك له‌ژیانی كۆمه‌لگادا، ده‌بێ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌ده‌سه‌لات و لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێ به‌بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان و كه‌نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌لاتداران ناچار بكه‌ن به‌خواسته‌كانیان بگره بنه‌ماكانی ده‌سه‌لاتدارێتی جه‌ماوه‌ری بكه‌نه به‌دیلی هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستا. |
||