![]() |
|
په‌رله‌مان له‌هه‌وڵی تێپه‌ڕكردنی دستوری هه‌رێمدایه‌و له‌ولاشه‌وه پڕۆژه یاسای توندوتیژی خێزانی پشتگوێ ده‌خا! |
||
ئه‌م ڕۆژانه ده‌نگۆی ئه‌وه بلاوه كه ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان به‌نیازن ڕه‌شنوسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌ڕۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رلمان، بخه‌نه به‌رده‌م ده‌نگده‌رانه‌وه تا ڕای له‌سه‌ر بده‌ن. دیار پێشتریش وبه‌رله دیاری كردنی ڕۆژی ده‌نگدان عه‌دنان موفتی له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌په‌رلمانی كوردستان هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌شنوسی ده‌ستور په‌سه‌ند بكا و پاشان بیخاته به‌رده‌م هاولاتیانه‌وه تا ده‌نگی پێ بده‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ودوابه‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای باری كه‌سێتی و فره‌ژنی له‌په‌رلماندا، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه له‌په‌رلماندا ماوه‌ی زیاتر له‌سالێكه پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رلمان و جاریكیش خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه. به‌لام تائێستا ئه‌م پڕۆژه بڕیاره له‌نێوان حكومه‌ت وپه‌رلماندا هوشیارانه دیت و ده‌برێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ره‌نجامێكی یاسایی بگات. له‌كه‌نار ئه‌م فه‌رامۆشیه‌وه، باسی ده‌نگدان بۆ پرۆژه‌یاسای بۆدجه‌ی سالانه‌ی هه‌رێم و ئاشكراكردنی بۆدجه‌ی مانگانه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار مه‌سه‌له‌یه‌كی‌تره كه‌په‌رلمانی كوردستان به‌ئاشكرا خۆی لێده‌دزێته‌وه و له‌م كۆبوونه‌یه‌وه ده‌یسپێرێت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه. ئه‌م هه‌وڵه ئه‌كرۆباتیكییه‌ی په‌رلمانی كوردستان به‌ڕۆشنی ئه‌وه نیشان ده‌دات كه‌ده‌سه‌لاتداران نایانه‌وێت هیچ یاسا‌و بڕیارێك به‌په‌سه‌ندكردن به‌گه‌یه‌نن كه‌پێچه‌وانه‌یه به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌یه سیاسیه‌كانی خۆیان. ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان هێشتا نازانین كه‌ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاسای پێشنیاركراو له‌مه‌ر ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی توندوتیژی خێزانی چییه‌و تاچه‌ند له‌قازانجی ژنانی كوردستانه. ته‌نانه‌ت كه‌س ئاگاداری ئه‌وه نییه كه بۆدجه‌ی هه‌رێم وحزبه‌كان له‌سه‌ر چ پێوانه‌یه‌ك داده‌نرێ و تاچه‌ند وه‌لام به‌شه‌فافیه‌تی دارایی ده‌سه‌لات ده‌داته‌وه و ڕێگه له‌دزین و فه‌رهودكردنی داهاتی خه‌ڵك ده‌گرێ، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ولانه‌ی په‌رلمان بۆ تێپه‌ڕكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ك و فه‌رامۆشكردنی پڕۆژه‌یاساكانی تر خۆی ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌یه كه‌په‌رلمانی كوردستان نوێنه‌ری خه‌ڵك وبه‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانیان نییه و ڕاسته‌وخۆ له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وسیاسه‌ته‌كانی یه‌كیتی وپارتیدایه. ئه‌وه‌ی په‌رلمان به‌نیازه ده‌ستوور به‌بێ ڕیفراندۆم و به‌بێ ڕاوه‌گرتنی هاولاتیانی كوردستان به‌په‌له پروزی تێپه‌ڕێنێ، كلاوكردنه سه‌ر سه‌ری خه‌لكه‌و ئامانجیش لێ‌ی شه‌رعیه‌تدانه به هه‌ڵبژاردنێك كه‌به‌ته‌واوی له‌قازانجی ده‌سه‌لاتی ئێستا‌و داهاتووی یه‌یكیتی وپارتیدایه. ئاخر له‌كوێ‌ی دنیای دیموكراسیدا هه‌بووه كه ولاتێك هێشتا ده‌ستووری نه‌بێت و باس له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رلمان ونوێنه‌ری خه‌ڵك له‌وپه‌رلمانه‌دابكات؟ له‌كوێ‌ی دنیادا بووه به‌بێ ده‌ستوور یاسای هه‌ڵبژاردن كرابێَته بنه‌مای كارپێكردن؟ ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌ته‌واوی ولاتانی دونیا و نه‌نانه‌ت له‌و ولاتانه‌شدا كه دیكتاتۆریه‌ت تییدا به‌رقه‌راره، ده‌ستوور وه‌ك بنه‌مای هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی درموكراسی سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییه بۆ هه‌لبژاردن ودامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌چوونی كاروباری په‌رلمان. به‌لام له‌كوردستان هه‌مووشتێك له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی حزبه ناسیونالیسته‌كانی كوردستاندا سه‌ره‌و خواره و هه‌ركارێكی ناشه‌رعی ده‌توانرێ ڕێگایه‌ك بێت بۆشه‌رعیه‌تدان به‌ده‌سه‌لات وبه‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیچه‌وانه‌ش بێت به‌هه‌ر پره‌نسیپێكی خودی دیموكراسی. هه‌وڵی په‌رلمان بۆ تێپه‌ركردنی ده‌ستوری هه‌رێم، به‌م ئاخری عومره‌یه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌كی تره له‌سیناریۆی هه‌ڵبژاردن ودیموكراسی پوچی یه‌كیتی وپارتی، هاوكات سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه كه‌به‌ته‌واوی ده‌زگایه‌كی بان خه‌لكی‌یه‌و بۆبه‌رژه‌وه‌ندنی ده‌سه‌لاتداران له‌سه‌روو بریاری هاولاتیانه‌وه، تا دواهه‌ناسه له‌كاردایه!!. |
||