له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا
مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی
عێراقی بۆسه‌رۆكایه‌تی ناكۆكی‌یه‌كی تری
له‌نێوان ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێمدا
هێنایه كایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌دوای
قسه‌وباسێكی نوری مالیكدا سه‌ری هه‌ڵدا،
كه‌داوای گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی
عێراقی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی
له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه خسته‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ردا و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی
خێراش سه‌رانی ده‌سه‌لاتداری كوردستان
وله‌پێشیانه‌وه مه‌سعود به‌رزانی هێنایه
قسه‌و نیگه‌رانی و ڕه‌خنه له‌هه‌نگاوه‌كانی
مالیكی ده‌ربڕی وئه‌وی وه‌ك سیاسه‌ت
مه‌دارێك ناوزه‌ند كرد كه‌گه‌ره‌كیه‌تی عێراق
بۆ ده‌سه‌لاتدارێتی دیكتاتۆریه‌ت و
تاگه‌ڕه‌وی بگێڕێته‌وه و مافه‌كانی كورد
بخاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه. گوایه
سیسته‌می په‌رلمانی ئێستای عێراقی مافه
ده‌ستوریه‌كانی كوردی چه‌سپاندووه و
به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م مافانه ده‌چێته
ژێر پرسیاره‌وه. هاوكات به هاتنه
كایه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ماف
وئیختیاراتێكی زیاتر به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئێستا كه‌نوری مالیكیه ده‌به‌خشێ وفرسه‌تی
یاسایی پێ‌ی ده‌دات تا ده‌ستور ویاسا
له‌دژی كورد به‌كار بهێنێ. هه‌موو ئه‌م
گله‌یی و ڕه‌خنانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی
ناسیونالیزمی كورد له‌كاتێكدایه كه‌مه‌سعود
بارزانی له‌سه‌روو ئیراده‌ی خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رلمانی
كوردستاندا كه بۆدیاری كردنی واده‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان سازدرابوو، ئه‌وه‌ی ڕا
گه‌یاند كه‌هاوكاتی ده‌نگدانی خه‌ڵك بۆ
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رلمانی داهاتوو،
ئه‌میش خۆی كاندید ده‌كات تا خه‌ڵك ده‌نگی
پێبده‌ن وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ڵی ببژێرن.!! ئایا ئه‌مه بانێك و دوو
هه‌وا نییه؟ له‌لایه‌ك ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستان به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌عوای
ئه‌وه‌یان له‌مالیكی هه‌یه كه‌باس له
گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی بۆ
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و خه‌ریكی نانه‌وه‌ی
كێشه‌و هه‌ران له‌سه‌ری وله‌ولاشه‌وه بۆ
خۆیان ئه‌وه به‌ڕه‌وا ده‌بینن كه‌به‌بێ پرس
كردن به‌ڕای خه‌ڵك و به‌بێ بوونی
ده‌ستورێكی ده‌نگ پێدراو له‌لایه‌ن
هاولاتیانی كوردستانه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه
نێو بازاڕی گۆڕینی سیسته‌می په‌رلمانی
كوردستانه‌وه بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی!!.
ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی كاڵته جاڕی
دیموكراسی و پلوڕالیزمی سیاسیه‌ك نییه كه
سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیونالیزمی كورد
به‌ناوی ئه‌زمونی نوێ‌وه ده‌رخواردی
خه‌ڵكی ده‌ده‌ن؟
ئاشكرایه كه له‌پشت سه‌ری هه‌ر سیاسه‌ت و كێشه‌یه‌كه‌وه
به‌رژه‌وه‌ندی ئاشكرا‌و نه‌هێنی ڕاوه‌ستاوه. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌ی كه‌له‌پشت
سه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته دووفاقیه‌ی ناسیونالیزمی كورده‌وه ڕاوه‌ستاوه ڕاگرتنی
ده‌سه‌لاتی چینایه‌تی خۆیان و فراوان كردنه‌وه‌ی نفوز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه
له‌سه‌ر حسابی هاولاتیانی كوردستان. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
"بانێك ودووهه‌وایه‌ی" هێناوه‌ته كایه‌وه هه‌رئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌لاتدارێتی
بۆرژوازی كورد به‌ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعیه‌ت و موقه‌ده‌س بوونی دیموكراسی
بمێنێ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی خۆی به‌دوور
ڕابگرێ.
خه‌ڵكی كوردستان وعێراق ته‌جروبه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر
سیسته‌می ده‌سه‌لاتدارێتی په‌رلمانی وه‌یا سه‌رۆكایه‌تی بێت و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی وه‌یا مالیكی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی نێو په‌رلمان بن
یاخود له‌ڕێگای ده‌نگدانه‌وه ئه‌م كورسیه‌یان بۆخۆیان داگیركردبێت، هیچ شتێك
له‌ژیانی ئه‌وان ناگۆڕێ. هاولاتیانی عیراق وكوردستان كه‌سالانێكه به‌ده‌ستی
تیرۆر‌و كوشتار‌و گه‌نده‌ڵی و دزی و نائه‌من بوونی ژیانی ڕۆژانه‌یان و ته‌نانه‌ت
كه‌ڕۆژانه به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌بوونی وبێخانه‌و لانه‌یی‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن و
بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ته‌نگی پێ‌هه‌ڵچنیون، چ
سودێك ده‌كه‌ن كه سیسته‌م هه‌رچۆنێك بێت؟ ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌كێشه‌و
ده‌عوای نێوان ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان و مالیكی هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌ژیانی
ئێستا‌و داهاتووی هاولاتیانه‌وه نییه‌و به‌هه‌ربارێكدا بگۆڕدرێت و بمێنێته‌وه
ئه‌وان له‌ژیانێكی ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران نزیك ناكاته‌وه. به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای
ڕاوه‌ستانه له‌م كێشه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه ناسیونالیزمی كورد و ده‌سه‌لاتدارانی
به‌سیاسه‌تی دوفاقی و درۆكردنی ئاشكراوه ڕاوه‌ستاون وله‌هه‌وڵدان هاولاتیانی
كوردستان بكه‌نه وه‌سیله‌ی جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی چه‌وتیان. كه‌دیاره نابێت
به‌ساده‌یی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆیان بچێته‌سه‌ر.
30-5-2009
|