|
ئۆکتۆبهر
کرێکارانى کارگەى ڕیبابلیک لەشارى شیکاگۆ، پاش مانگرتنى
سێ رۆژەیان لەنێو کارگەدا، بەدژى لەسەر کاردەرکردنیان، کارگەکە دەخەنە ژیر کۆنترۆلى
خۆیانەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە خاوەنى کارگەکە بەپێ بڕیارى دەوڵەت بەهۆى
کاریگەرییەکانى قەیرانى ئابوورى و ڕاوەستانى بەرهەمهێنانەوە لەبەشێک لەکارگەکاندا،
دەوڵەت و خاوەن کارگەکان سیاسەتى داخستنى کارگەکانیان گرتۆتەبەر و بەم هۆیەشەوە
لەسەر کاردەرکردنى کرێکارانیان بڕیارداوە. لەلایەکى تریشەوە. دەوڵەتى ئەمریکا
بۆهەستانەوەى بارى تێک شکاوى قەیرانى ئابوورى حکومەتەکەى سیاستى چاوپۆشکردن و
بێدەربەستى بەرامبەر بەدانى موچەى تەواو بەکرێکاران و لێگرتنەوەى موچەى ئیزافەکارى
و زەمانەتە کۆمەلایەتییەکانى وەک زەمانەتى تەندروستى و خانەنشینى ومەسکەن بۆتە
مەیدانێکى مشتو مڕى نێوان کریکاران و کارمەندان لەلایەک و دەوڵەت و خاوەن کارەکان
لەلایەکىترەوە. بەلام شارى شیکاگۆ کەشارێکى کرێکارىیەو خەباتى چینى کرێکار تێیدا
مێژوویەکى هەیە، وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر ئەم هێرش و پەلاماردانەى دەوڵەت و
خاوەن کارەکان بۆسەر ئاستى گوزەران وبژێوىیان، هەرلەسەرەتاى قەیرانى ئابوورىیەوە،
هاتونەتە مەیدانەوە و کۆمەڵەى ئەوخواستانەیان بەرجەستە کردۆتەوە کەبەرگرى لەئاستى
بژێویان دەکات. سەرەتا کرێکارانى کۆمپانیاى ریبابلیک بەدەستانە مانگرتنى چەند ڕۆژە،
ئالاى ئەم خەباتەیان بەرزکردەوە و پاشان خێزانەکانیان پەیوەست بوون بەمانگرتنى
درێژماوەى کرێکارانەوە. شەممەى ڕابردووش کاتێک نوێنەرانى کرێکاران لەگەڵ حکومەتى
فیدراڵى و خاوەن کۆمپانیادا کۆبوونەوە، ئەو بەهانەیە نەى ترساندن، کەکوایە
کۆمپانیاکە بۆیە دادەخرێت چونکە مەرجەکانى کارکردنى تێدانییە!!. لەبەرامبەردا
نوێنەرى کرێکاران لەوکۆبوونەوەیەدا ووتى" ئێمە زیاتر لە10 ساڵە لەم کۆمپانیایەدا
کاردەکەین ویاساى کارمان بەرێوە بردووە، بۆیە دەزانین ئەم قسانەى ئێوە بەهانەیەکە
بۆداخستنى کارگەکەو لەسەر کار دەرکدنمان، چونکە دەتانەوێت بارى تێکشکاوى قەیرانى
ئابوورى بەسەر ئێمەدا بشکێننەوە" لەدرێژەى قسەکانى نوێنەرى کرێکاراندا ئاماژە بەوە
درا کە ئەگەر ئێوە ناتوانن کارگەکە بەرێوەببەن ئەوا ئێمە خۆمان دەتوانین بەباشترین
شێوە ئیدارەى بکەین.. ئەم قسانە دواتر لەکۆبوونەوەى گشتى کرێکارانى مانگرتوودا بووە
دروشمى کریکَاران و سەرەنجام کارگەکە کەوتە دەستى کریکارانەوە. شایانى باسە ئەم
هەنگاوە پێشڕەوانەیەى کریکارانى شیکاگۆ ئەوترسەى خستۆتە بەردەم دەوڵەت و
خاوەنکارەکانەوە کەنەبادا لەڕێرەوى خۆیدا سەرجەم کارگەو کۆمپانیاکانى تریش
بگرێتەوە. |