|
ئۆکتۆبهر
لهڕاپۆرتێکدا
کەڕۆژنامەى فاینانشال تایمز بلاوى کردۆتەوە و لەلایەن ئانا فیلد نوسەرى ڕۆژنامەکەوە
ئامادەکراوە. ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکات
کە هەردوو بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى دەستیان گرتووە بەسەر سامان و دەسەلاتى
هەرێمى کوردستاندا. ڕۆژنامەکە لەزمانى گەورە
بەرپرسیارانى
ئەمریکایىیەوە ئەوەى ئاشکرا کردووە کە جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى بەهۆى
سەرۆکایەتى
پارتەکانیانەوە تەواوى دەسەلاتى سیاسى و بزوتنەوەى سەرمایەو بازارى کوردستانیان
بۆخۆیان و دەست وپیوەندەکانیان قورغ کردووە ولەولاشەوە برەویان بەگەندەڵى و فەسادى
ئیدارى و مالى داوە، بەڕادەیەک کە ڕاپۆرتگرەکەى فاینانشال تایمز ئاماژە بەوە دەکات
کەئەم باروۆدخە بۆتە مایەى نەمانى باوەڕ لەنیوان حکومەتى هەرێم و هەردوو پارتى
دەسەلاتدار لەلایەک و جەماوەرى خەڵک لەلایەکىترەوە. بەڕادەى ئەوەى کەکاربەدەستانى
بەغداد وابیربکەنەوە کەئەم نمونەیە نەگوێزریتەوە بۆ ناوچەکانى خواروو
ناوهراست. |