|
ئۆکتۆبهر
ئەمرۆ هەینى ریکەوتى
12دیسەمبەر هەفتەیەک بەسەر بەرپابوونى خۆپیشاندان وخرۆشانى جەماوەرى لەولاتى یۆنان،
تێپەڕ دەبیت. شەممەى ڕابردوو بەدواى کوژرانى کوڕە لاوێکى تەمەن 15 ساڵ لەشارى
ئەسینا، بەناوى ئالکساندرا لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە، سەرەتاى خرۆشانى جەماوەرى
لەم شارە دامەزراندن وپاشان چەندین شارىترى گرتەوە. خەڵکى بەشدار لەم خرۆشانە
شارییەدا زیاتر لاوان و ژنان وکرێکاران وخەڵکى هەژارو بندەستى ڕژێمێکى
سەرمایەدارین، کەلەلایەن سەرۆک وەزیرانى سەر بەپارتى دیموکراسى نوآ ى ڕاستڕەوەوە،
بەناوى کۆستاس کراملیس، حوکمڕانى دەکرێت. وەهەر لەونێوەشدا پارتە چەپ و
سۆسیالیستەکان ویەکیتىیە کرێکارىیەکان و ڕێکخراوە خوێندکاریەکان لەهاندان
وهێنانەسەر شەقامى جەماوەردا چالاکن وڕۆڵى سەرەکى دەگێرن. ئەگەرچى کوژرانى
ئەلکساندرا، بروسکەیەک بوو بۆ گێرسانى بڵیسەى ئاگرى خرۆشانى خەڵکى ناڕازى ئەم
ولاتە، بەلام ڕووداوەکانى یەک هەفتەى هاتنە مەیدانى جەماوەرى خەڵکى ناڕازى زەمینەو
پیشینەى سیاسى و ئابوورى و کۆمەلایەتى ڕیشەدارترى هەیە:
سەرەتا پارتى دیموکراسى نوآ
ى ڕاستڕەو کەدوو دەورەیە لەڕێگاى هەڵبژاردنەکانەوە جڵەوى دەسەلاتى بەدەستەوە
گرتووە، بەقازانجى سەرمایەداران وبازاڕى بۆرسە سیاسەتى ئابوورى نوآى بەدەستەوەگرت
وئاستیکى بالاى لەباج خستەسەر دەرامەتى خەڵکى هەژار ولەلاشەوە بەمەبەستى ئازادى
بزاوتى سەرمایەکان دەستى دەوڵەمەندانى ئازادکرد لەهێنان وبردنى سەرمایەو
وەگەڕخستنیدا، بەبێئەوەى باجێکى ئەوتو بخاتەسەر قازانجى سەرمایەداران وبەمجۆرەش
تواناى کڕینى خۆراک وپێداویستىیەکانى بژێوى لەزۆرینەى خەڵک بسەنێتەوە وئەوان
لەبارودۆخێکى یەکجار سەختى بژێوى و نەدارى وبیکاریدا رابگرآ. بەلام دیارە ئەم
وەزعیەتانە بەدواى سەرهەڵدانى قەیرانى ئابوورى جیهانى زیاتر حکومەتى یونانى لەگەڵ
تەنگانەیەکى مالى و دارمانى ئابوورى بەرەو روکردۆتەوە و سەرەنجامیش بۆداشکانەوەى
بارى ئەم داڕمان و قەیرانە ئابوورىیە، دەسەلاتدارانى ناچارکردووە بەداسەپاندنى
زەریبەى بالاو بێکارى زۆرتر و گرانى و لێسەندنەوەى خزمەتگوزارىیە گشتىیەکان تالەم
ڕێگایەوە فریاى سەرمایەى بانکى بکەوێت.
دیارە ئەمەش تاڕادەیەک
دەتوانرێ بەسەر شانى جەماوەرى ناڕازیدا بشکێتەوە. بەلام سیاسەتى ئابوورى نوى ى
سەرۆک وەزیران هاورآیە لەگەل فەسادى ئیدارى و ڕەشوە خۆرى و گەندەڵى و بەکارهێنانى
توندوتیژى و بەرتەسککردنەوەى ئازادییە فەردى ومەدەنیەکانى خەڵکە. تەنانەت سەرەڕاى
بەڵێنى چەندین جارەى حکومەت کەچى لەماوەى سآ ساڵى ڕابردوودا حکومەت نەیتوانیەوە
کەمترین ریژە لە دەرچووانى زانکۆ وپەیمانگاکان و خەڵکى ئامادە بەکار، بخاتە سەرکار.
ئائەمانەیە زەمینە وپێشینەکانى خرۆشاتى هەقخوازانەى خەڵکى هەژار وزەحمەتکیشى ولاتى
یۆنان.
لەم نێوەشدا پارتە
ئۆپۆزسیۆنەکان کەبەسود وەرگرتنى قەیرانى ئیستاى دەسەلات و خرۆشانى جەماوەرى
تێدەکۆشن کەخواستەکانى جەمارەوەرى ڕاپەریو بەلارێداببەن و لەدەورى داواى دەست لەکار
کێشانەوەى کۆستاس کراملیس وحکومەتەکەى و بانگەوازکردن بۆ هەڵبژاردنێکى نوى،
ئاراستەى بکەن، بەکردەوە گەرەکیانە حکومەت ونیزامى سەرمایەدارى لەسەر حسابى
بەلاریدابردنى خواستە کانى خەلکى کرێکارو زەخمەتکیشى یۆنان کەبۆ ژیان وئازادى
وبژیوى ئینسانى هاتونەتە مەیدانەوە، لەشیوەیەکى تردا سازبدنەوە.
رووداوەکانى ئیستاى ولاتى
یۆنان وخرۆشانى جەماورەى و ڕۆڵى هەڵخەلەتێنەرانەى ئۆپۆزسیۆن، ئەو ڕاستیە دەخەنەڕوو
کەبەبى لەمیداندابوونى حزبێکى سیاسى کۆمۆنیستى، کەبەتوندى لەسەر بەرژەوەندى
وخواستەکانى خەڵکى کرێکارو زەحمەتکێش ڕاوەستاوە ولەسەر ئاسۆیەکى شۆرشگێرانە بۆ
گرتنى دەسەلات و پێکهێنانى گۆڕانکارى ڕیشەیى لەکۆمەڵگدا، پێداگرى دەکات، سەرکەوتنى
ئەم خەباتە مەحاڵە وتەنانەت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنى نێوبەند وبۆرژوازىیەوە دەتوانرێ
لەخشتە ببرێت. ئەمە دەرسێکە کەخەڵکى کوردستان دەبێ بەڕۆشنیەوە لەخەباتى خۆیاندا
بەدەستیەوە بگرن، بەتایبەتى کاتێک لەدژى گەندەڵى و گرانى و بێگارى وهەژارییەک
کەلەسایەى دەسەلاتى یەکیتى و پارتیدا دێنەمەیدانەوە. |