|
سه‌ره‌نجام له‌ڕه‌وتێكی پڕله‌كێشه‌و ململانێ و دانیشتنی چه‌ندین جاره‌ی
په‌رلمانی عێراقی و له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا،
یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكرا. ئه‌م ئه‌نجامه كه‌سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رانی
ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی كورد و ده‌سه‌لاته‌كه‌یه‌وه پێشوازی گه‌رمی
لێكراو به‌سه‌ركه‌وتنێك بۆ"كورد" ناوزه‌د كرا، زۆری نه‌برد سه‌ری له‌زه‌بوونی و
شكستێكی سیاسیه‌وه ده‌رهێناو ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌ڕووی یاساكه‌دا،
سه‌باره‌ت به‌ترسی داشكانی "پێگه‌ی كورد له‌په‌رلمانی داهاتووی
عێراقدا"هێنایه‌كایه‌وه. له‌م پێوه‌نده‌شدا مه‌سعود به‌رزانی بۆ به‌رگرتن به‌م
زه‌بوونی وشكسته دژایه‌تی خۆی بۆ یاساكه ڕاگه‌یاندو كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌ی
بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شكسته و ئه‌م
حاڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ناسیونالیزمی كورددا، سنوری نێوان ده‌سه‌لاته‌كه‌ی
یه‌كیتی وپارتی و"ئۆپۆزسیونه په‌رلمانی"ه‌كه‌ی هه‌ڵگیراو ڕه‌وته‌كه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا و ئیسلامیه‌كانیش، كه تائه‌مڕۆ جیاوازیه‌كانی خۆیان
له‌سه‌ربنه‌مای "ئه‌ركه نیشتمانی ونه‌ته‌ویه‌كان" داده‌ڕشت، خسته نێو هه‌مان
چوارچێوه‌ی سیاسیه‌وه كه‌یه‌كیتی وپارتی له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاون. به‌لام گله‌یی
و ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وئیسلامیه‌كانی كوردستان
له‌سه‌ر چییه؟
ئاشكرایه ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه، له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق به‌ئۆپۆزسیۆن و به‌به‌شدارانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌ك
نییه له‌ناوه‌ڕۆكه كۆنه‌په‌رست و دژی خه‌ڵكیه‌كه‌ی، به‌ڵكو گله‌یی‌یه
له‌كه‌می كورسیه‌كان وپێگه‌ی شكست خواردوی ئه‌م هێزانه له‌په‌رلمانی داهاتووی
عێراقدا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌یاسای په‌سه‌ندكراو له‌ناوه‌ڕۆكدا دژی
ئیراده‌ی ئازادانه‌ی مافی ده‌نگدان و ئیختیاری هاولاتیانه و ڕاكێشانی
ئه‌وانه بۆ نێو شه‌ڕو كێشمه‌كێشی ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی و ئیسلامی و
تایه‌فه‌گه‌ری و وه‌رگرتنی په‌نجه مۆریانه له‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و
به‌رژه‌وه‌ندی وداهاتی نه‌وتدا. ئه‌م یاسایه كه‌به‌رهه‌می مێژووی داگیركاری و
تیرۆر و جه‌نگ وكوشتارو كاولكاری و ته‌قسیم كردنی كۆمه‌ڵگای عێراقه به‌سه‌ر
هه‌ویه‌تی درۆزنانه‌ی قه‌ومی وئاینی و تیره‌گه‌ری و شه‌ر وململانێ‌ی نێوانیان،
به‌یه‌كجاری ناسنامه‌ی هاولاتی بوون ومافی به‌شداری خه‌ڵكی عێراق و
كوردستانی وه‌ك هاولاتیانی نێو ئه‌م جوگرافیایه سڕیوه‌ته‌وه وئه‌وانی له‌نێو
ته‌نوره‌ی ناكوكی قه‌ومی و تایه‌فه‌گه‌ری وئاینی وشه‌ڕو كێشه‌ی نه‌بڕاوه‌یاندا
ڕاده‌گرێته‌وه.
كه‌ركوك، ئه‌و خاڵه‌ی كه‌جێگای ناكۆكی نێوان نه‌ته‌وه‌په‌رستانی كورد و
عه‌ره‌بی و توركمانه‌كان بوو، به‌فشاری ئه‌مریكاو ڕێكه‌وتنی نێوان به‌رزانی و
مالیكی له‌سه‌ر بوركانی كینه‌و ڕقه‌به‌ری قه‌ومی دانرایه‌وه. ناسیونالیزمی
كورد ئه‌گه‌ر به‌وه‌وه شانازی ده‌فرۆشی كه‌له‌په‌سه‌ند كردنی یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك كۆتا نه‌هاتووه، به‌لام ناتوانێ
كاره‌ساته تاڵه‌كانی كارنامه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی چه‌ند ساڵی ڕابردووی به‌سه‌ر
دانیشتوانی ئه‌م شاره‌وه، له‌به‌رچاوی خه‌لكی كوردستان بسڕێته‌وه.
كارنامه‌یه‌ك كه‌پڕه له‌دزی وتالانی وكاولكاری و نائه‌منی و ڕقه‌به‌ری
نه‌ته‌وه‌یی و سه‌دان ده‌ردو مه‌ینه‌تی كه‌تائێستا ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره
ده‌هاڕێت.
ئه‌م یاسایه كه‌له‌سه‌رو ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه په‌سه‌ندكراوه و له‌نبه‌وه مافی
هاولاتی یه‌كسانی له‌خه‌ڵكی عێراق و كوردستان سه‌ندۆته‌وه و به‌ئاشكرا دزین و
دابه‌شكردنی ده‌نگی هاولاتیانی به‌سه‌ر ده‌سته وتاقمی قه‌ومی و ئاینی و
تیره‌گه‌ریدا یاسایی كردۆته‌وه، ڕاسته‌وخۆ بۆ ئامانجی دابین كردنه‌وه‌ی كورسی
ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌وتاقمه كونه‌په‌رست و دژی
خه‌ڵكیه‌یه كه 6 ساڵه چاره‌نوسی عێراقیان له‌نێو گێژاوی تیرۆر وته‌قینه‌وه،
برسێتی وبێكاری، تالان وگه‌نده‌ڵی، نائارامی و كۆچی زۆره‌ملێ و نه‌بوونی
سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاری، دا ڕاگرتووه.
دانانی مه‌رج بۆ خۆكاندید كردن وهێنانه‌پێشه‌وه‌ی خێڵ وعه‌شیره‌ت و ڕه‌گه‌زه
ئاینی‌یه‌كان، تا داهێنانی بازنه جیاوازه‌كان و ته‌قسیماتی ڕێژه‌ی كورسی بۆ
پارێزگاكان، هه‌موویان ڕاسته‌وخۆ بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی
هێزی تایفی و قه‌ومیه‌كان وهێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی ناوچه‌ییان
به‌ده‌سته‌وه گیراوه. هه‌رئه‌مه‌ش ئه‌و مافه له‌خه‌ڵك ده‌ستێنێته‌وه تا وه‌ك
هاولاتیه‌كی یه‌كسان به‌شداری بكا‌و ده‌نگی خۆی به‌نوێنه‌ری سیاسی دلخوازی
خۆی بدات.
بێگومان په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك به‌م ناوه‌ڕۆكه‌وه، نه‌ك هه‌ر ڕێگا له‌به‌رده‌م
به‌شداری جه‌ماوه‌ر وه‌ك هاولاتی یه‌كسان ده‌به‌ستێ به‌ڵكو ژیانی ئێستا‌و
داهاتووی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان له‌نێو گێژاوی هه‌مان قه‌یران وپشێوی دا
ڕاده‌گرێ كه‌ده‌سته وتاقمی قه‌ومی و ئیسلامی تیییدا
زاڵن. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكیش كه‌له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م یاسایه‌دا
به‌ده‌ستبێت.پێشێلكردن و په‌لاماردانێكی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر مافی هاولاتی بوونی
یه‌كسان و هه‌وڵ وخه‌باتی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان له‌پێناو دامه‌زراندن و
هێنانه‌كایه‌وه‌ی ڕژێمێكی سیاسی سكولارو نه‌قه‌ومی،.ڕژێمێك كه‌چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی لێبكرێت كێشه‌ی كورد‌و داهاتووی كوردستان و مه‌سه‌له
هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كان، به‌مه‌سه‌له‌ی که‌ر‌كوكیشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی و
مه‌ده‌نیانه‌و به‌دور له‌ڕق و كینه‌ی قه‌ومی وئاینی، چاره‌سه‌ربكات. هه‌ربۆیه
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ته‌واوی ئه‌م یاسایه به‌یاسایه‌كی
كونه‌په‌رستانه‌و پێچه‌وانه به‌مافی ئیختیاری ئازادانه‌ی هاولاتیان چ
له‌كوردستان وچ له‌عێراق ده‌زانێ و پێ‌ی وایه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م یاسایه‌و
ئه‌نجامێك كه‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆخه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنێته‌كایه‌وه،
ڕاسته‌وخۆ ئیلحاق كردنه‌وه‌یه‌كی ئیجباری كوردستان و سپاردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی
خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی به ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی حزبه‌كانی
كوردایه‌تی‌یه‌وه. ئه‌و هه‌ولانه‌ش كه‌بۆ گۆڕینی ئه‌میان ئه‌و بڕگه‌و ماده‌وه
ده‌درێ، شتێكی زیاتر له‌وه نییه كه‌جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ده‌ست وپێ
به‌ستراوییه‌وه ته‌سلیم به‌سیاسه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یان ئه‌و ده‌سته وتاقمی
قه‌ومی وئاینی بكات.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان:
ئێستا كه‌هه‌موو ڕه‌وت وباڵه‌كانی ناسیونالیزم وئیسلامیه‌كان به‌حاكم و
ئۆپۆزسیۆنه‌وه له‌ژێر چه‌تری هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی مه‌سعودبه‌رزانی دا
كۆبوونه‌ته‌وه، گه‌ره‌كیانه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند کورسیه‌کی زیاتر به‌ئێوه
بكه‌ن وبتانكه‌نه ئامڕازی كێشمه‌كێشێكی كۆنه‌په‌رستانه كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا‌و داهاتووی ئێوه‌وه نییه. هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی
هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌م ڕه‌وتانه‌وه سیاسه‌تێكی چاوه‌شه‌كاری‌یه‌و بۆسازانه
له‌گه‌ڵ كیتله قه‌ومی وئیسلامی‌یه‌كان له‌عێراقدا. به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌وان
ناوه‌ڕۆك وچوارچێوه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی یاساكه‌یان قه‌بوڵكردووه
وله‌وگۆشه‌یه‌وه ناڕازین كه‌پێگه‌ی ئه‌وان له‌كه‌م بوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانی
په‌رله‌ماندا له‌قده‌كات. بۆیه‌نابێ هیچ خۆش خه‌یاڵیه‌ك نه‌به‌سیاسه‌تی به‌شداری
كردن ونه‌به‌بایكۆتیان ملبدرێ. به‌ڵكو ده‌بێ به‌خه‌باتی جه‌ماه‌وری و دابڕاو
له‌وه‌همی كوردایه‌تی سه‌رتاپای یاسای هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكرێته‌وه وهاوكاتیش
له‌ده‌ره‌وه‌ی سیناریۆی پوچی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕاوه‌ستن.
خه‌ڵكی كوردستان نابێ به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیانه‌وه ب‌جوڵێنه‌وه وبه‌ده‌ستی
خۆیان مل به‌فیدڕاڵیزمی قه‌ومی پێ له‌هه‌وای بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بده‌ن و بۆ
چوار ساڵی تر ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی میلیشیای وگه‌نده‌ڵی بۆرژوازی كورد
به‌سه‌ر سه‌ری خۆیانه‌وه سه‌روه‌ر بكه‌نه‌وه. به‌ڵكو ده‌بێ سیاسه‌تی بایکۆتی
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌وه، ئه‌و په‌یامه
سیاسیه به هه‌موو لایه‌ک رابگه‌یه‌نێ که نایانه‌وێ بچنه‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی
حکومه‌تێك و ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی-عروبی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌وه وخوازیاری
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆن له‌کوردستان.
20/11/2009 |