|
ئیوارەى رۆژى پێنج شەممە سآ کەسى نەناسراو
لەگەڕەکى ئیسکان لەشارى هەولێر پەلامارى نەبەز گۆران، سەرنوسەرى
گۆڤارى جیهان دەدەن و دواى لێدان وئازاردانى سەورچاوى
برینداردەکەن. ڕووداوێکى ئاوا جگەلە دەستدرێژى و کردەوەیەکى
ئەشکنجەدان شتێکى زیاتر نییە و لەپشتیەوە بڕیارى دەسەلاتداران و
بەرپرسیارانى پارتى ویەکیتى ڕاوەستاوە.
ئەم هێرشە وپەلاماردانە چەقوکێشى و ملیهووریە
بۆسەر نەبەزگۆران، جگەلەوەى تەواوى دام ودەزگاى قەزایى و یاسا و
دادگا ومەدەنى بوونى دەسەلاتەکەى پارتى ویەکیتى دەخاتەژێر
پرسیارەوە، ڕاستەوخۆ لەچوارچێوەى هەوڵێکى زەبوونانەى
دەسەلاتداراندایە بۆ بەرتەسکردنەوەى ئازادى ڕادەربڕین و
ڕۆژنامەگەرى وچاو ترساندن و سنوردارکردنەوەى ڕۆشنبیران و کارى
ڕۆژنامەگەرى وسەرکوتکردن ودەم بەستنیان. نەبەز گۆران بەوهۆیەوە
دەکەوێتە بەردەم هێرش و پەلاماردان چونکە لەماوەى ڕابردوودا
بەقەلەم وڕەخنەکانى پەردەى لەسەر ڕاستیەکان و کارنامەى گەندەڵى
وسەرکوتگەرى دەسەلات وسەرانى حزبە میلیشیایىیەکانى وەک پارتى
ویەکیتى هەڵداوەتەوە و ئەمەش لەلایەن ئەوانەوە لەتواناى تەحەمول
کردندا نەبووە.
ئەم ڕووداوە تەنها هێرش و پەلامارێکى چەقۆکێشى
نییە بۆ سەر شەخسى نەبەزگۆران، بەڵکو زەنگى خەتەرێکە لەڕاستاى
سوکایەتی کردن بەئازادى ڕۆژنامەگەرى و ڕۆژنامەنوسان وهەرکەسێک
کەناڕازى بێت بەدەسەلاتى ئێستا، بۆیە دەبێ لەلایەن تەواوى
ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان وخەڵکى ئازادیخوازەوە ئیدانەو
سەرکۆنەبکرێ و نابێ ڕێگا بدرێت بەدەسەلاتداران و بەرپرسیارانى
ئەحزابى حاکم، دەسەلاتى سەرکوتگەرى خۆیان بەزەبرى لێدان وراسپرادنى
چەقۆکێشان و ئەشکەنجەکردنى هاولاتیان بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکەن و
ئازادییەکان سنوردار بکنەوە و کۆمەلگاش لەنیو فەزاى ترس و ملهوریدا
ڕابگرن.
حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان وێراى
ئیدانە وسەرکۆنەکردنى ئەم دەست درێژەیەى کەکراوەتە سەر نەبەز
گۆران، بەتەواى تواناوە بۆ پاراستنى ئازادى ڕۆژنامەگەرى و بیروڕا
دەربڕین، رادەوەستێت و داوا دەکات کەدەسەلاتداران تاوانبارانى ئەم
کردەوە قێزەووونە دەستگیربکەن و کەسان ولایەنى سیاسى پشتى ئەم
ڕووداوە بۆڕاى گشتى ئاشکرا بکەن. حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى
کوردستان هاتنە مەیدان و دەربڕینى ناڕەزایەتى بەرفراوانى خەڵکى
ئازادیخواز و ڕۆژنامەنوسانى کوردستان لەبەرامبەر دەست درێژى
وهەوڵى سەرکوتگەرانەى بەرپرسیاراندا، بەتەنها ڕێگاى بەرگرتن بەم
جۆرە کردەوە قیزەون وناشارستانیانە دەزانى.
حیزبى کۆمۆنیستى کریکاریی کوردستان
30/10/2009
|