کردەوە تیرۆرستیەکەى شارۆچکەى تازە ڕیسواو مەحکوم دەکەین

ماڵه‌وه

 

پێش نیوەڕۆى ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى 20/6/2009 ئۆتۆمۆبیلێکى بارهەڵگر خۆى کرد بەناو شارۆچکەى تازەى سەر بەپارێزگاى کەرکوکداو لەناوەڕاستى  گەڕەکێکى هەژارنشیندا کە زۆربەى خانوەکانیان  لەدارو قوڕ دروستکرابو خۆى تەقاندەوەو زیاتر لە پەنجا خانوى بەدانیشتوانەکەیەوە ،بەمنداڵى ناو بێشکەو پیروپەککەوتەو خەڵکى بێتاوانەوە لەگەڵ زەویدا یەکسان کردەوە ،کە زیاتر لە سەد قوربانى و دووسەد بریندارى لێکەوتەوە ، ئەمە جارى یەکەم نیە وەدواجاریش نابێت کە تیرۆروتیرۆرستان مەرگى بەکۆمەڵ نەکەن بەدیارى دەستیان بۆ جەماوەرى بەشمەینەتى ئەم ووڵاتە ، وڵاتێک کە دەسەڵاتەکەى لەسەر بناغەى قەوم و تایەفەو عەشیرەت بنیات نرابێت ، وڵاتێک کە داگیرکەرانى دنیاو ناوچەکە تەراتێنى تێدا دەکەن ، هەر بەم چارەنوسەدەگا ، وە هەر ئەمەش دەبێتە نسیبى خەڵکەکەى .

جەماوەرى بەشمەینەتى کەرکوک ، ئازادى خوازان

ئێمە وەکو کۆمیتەى کەرکوکى حزبى کۆمۆنستى کرێکارى کوردستان بەخەم و پەژارەو نیگەرانیەکى قوڵەوە بەشدارى خۆمان لەپرسەى کەس و کارى قوربانیانى ئەم کارەساتە  ڕادەگەینین وە هاوکات هیواى چاک بوونەوەى بە پەلە بۆ بریندارەکان دەکەین ، وە هەرلێرەشەوە  بانگەوازى جەماوەرى ئەم شارە ئەکەین کە  بۆپاراستنى گیانى خۆیان و منداڵەکانیان پشت بەڕیزى یەکگرتووى خۆیان ببەستن  وە دەستەى تایبەت بە پاراستنى گەڕەکەکانى خۆیان پێک بهێن وە پشت بە حکومەتێک نەبەستن کە خۆى هۆکارى سەرهەڵدانى تیرۆرە .

حزبى کۆمۆنستى کرێکارى کوردستان

کۆمیتەى کەرکوک

21/6/2009

   

ماڵه‌وه